ده‌رباره‌ی ئێمه‌

سایتی ده‌روونناسی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (ڕێنمایی) بۆ راوێژكاری ده‌روونی، خێزانی و په‌روه‌رده‌یی به‌ڕێوه‌ده‌بردرێ، ڕێكخراوێكی ده‌روونی په‌روه‌رده‌ییه‌‌، له‌ ساڵی 2014ـوه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاركردن كردووه‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌، پێكهاتووه له‌ ستافێكی شاره‌زا و پسپۆڕی ده‌روونی و خێزانی‌، كار له‌سه‌ر
ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كه‌ن:
1. ڕێنمایی و چاره‌سه‌ری (ده‌روونی، خێزانی).
2. راهێنان و خولی به‌رده‌وام له‌ بواری ده‌روونی و گه‌شه‌پێدانی تاكدا.
3. توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه.
دنیابینی ئێمه‌:
مرۆڤ سه‌نته‌ره‌، كه‌واته‌ ده‌بێ بازنه‌كانی به‌هاداربوونی مرۆڤ فراوانتر بكه‌ین.
په‌یام:
زانست بۆ خزمه‌تی مرۆڤه‌، زانستێكی كرداری ده‌توانێ باشتر خزمه‌ت بكات، ده‌روونناسی ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ خزمه‌تی تاك بكات.
:دروشم
وشیاری، ئارامی، به‌خته‌وه‌ری.
ئامانج:
1. فراوانتكردنی پانتایی رۆشنبیری ده‌رووونی به‌ ڕێگای زانستی سه‌رده‌م.
2. ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی نوێ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تاك.
3. دوورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ ڕێگا هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ری شڵه‌ژانه‌ ده‌روونییه‌كان.
4. ئاشناكردنی خێزانه‌كان به‌ پێكهاته‌ی خێزان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییان.
5. ئاشناكردنی هه‌رزه‌كاران به‌ تایبه‌تمه‌ندی قۆناغه‌كه‌یان به‌ زمانی شیرینی كوردی.
6. تیشك خستنه‌ سه‌ر سایكۆلۆژیای ژن و پیاو و ده‌رخستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییان.
7. هاوكاریكردنی قوتابیان و خانه‌واده‌كانییان به‌ خستنه‌ ڕووی ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ توانا و پاڵنه‌ر و شێوازه‌كانی دروست خوێندن.
8. تیشك خستنه‌ سه‌ر شڵه‌ژان و جۆره‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی، ناسین و درك پێكردنییان به‌ ئاسانی.
9. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رییه‌ زانستییه‌كان بۆ نه‌خۆشی ده‌روونی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خورافیات.
10. كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان.
11. ئاشناكردنی خێزانه‌كان به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی منداڵان و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كردنییان.