به‌شی په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسی زانكۆی چه‌رمۆ

پێشه‌كى

يه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌كانى كۆلێژى په‌روه‌رده‌، له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنيیه‌وه‌ سه‌ر به‌ زانكۆى سلێمانى بوو، به‌ بڕيارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌ (1/11/2006) كراوه‌ته‌وه‌، پاشان به‌ فه‌رمانى  وه‌زاره‌تى ناوبراو به‌ ژماره‌  (1268) له‌ ڕێكه‌وتی (5-11-2014) خراوه‌ته‌ سه‌ر زانكۆى چه‌رموو. ژماره‌ى خوێندكارانى ئه‌م به‌شه‌ له‌ ئێستادا بريتييه‌ له‌ (111) خوێندكار ، له‌ دامه‌زراندنيه‌وه‌ تا ئێستا زياتر له‌ (400) خوێندكار برِوانامه‌ى به‌كالۆريۆسيان له‌ په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسى گشتى پێدراوه‌.

ئه‌م به‌شه‌ له‌ پلانيدايه‌ بۆ ساڵانى داهاتوو پسپۆڕی تر بكاته‌وه‌ بۆيه‌ له‌ ئێستادا كار ده‌كرێت بۆ ئاماده‌كردنى كه‌سانى پسپۆڕ له‌ بوارى ڕێنمايى ده‌روونى، پێگه‌ياندنى مامۆستاى پسپۆڕ و شاره‌زا بۆ‌ بوارى باخچه‌ى منداڵان، له‌ پلانيشیدایه‌‌ بۆ ساڵانى داهاتوو خوێندنى باڵا بكاته‌وه‌.

له‌م له‌شه‌دا به‌ڕێز (د. ماجد أسعد محمد) به‌ يه‌كه‌مين سه‌رۆك به‌ش‌ ده‌ستنيشانكرا‌، تا ساڵى (2009) له‌ كاره‌كه‌يدا به‌رده‌وامبووه‌، پاشان به‌ڕێزان (د. فرمان على محمود ) و (د. بهمن صالح محمد ) له‌ نێوان ساڵانى (2009 –2015) ئه‌و به‌پرسيارييه‌تيه‌يان هه‌ڵگرتووه‌، له‌ ساڵى (2015)ـه‌وه‌ تا ئێستاش به‌ڕێز (د. وليد خالد بابان) سه‌رۆكی ئه‌و به‌شه‌یه‌.

ئه‌م به‌شه‌ كۆنفراسێكى زانستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ستووه‌ به‌ ناونيشانى “په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ له‌ پێناو ئاسايشى ده‌روونيدا” له‌ ڕێكه‌وتی (20 – 21/7/2016)، سه‌ره‌ڕاى توێژه‌رانى زانكۆكان كوردستان و عێراق توێژه‌رانى زانكۆى (7) وڵات له‌ ئێران، ميسر، ئيمارات، فلستين، جزائير، ئوردن و لوبنان به‌شدارييان تێدا كرد.

ستافی مامۆستایان

ژ ناوی سیانی بڕوانامه‌ پله‌ ئیمێل
1 وه‌لید خالد عبدالكریم بابان دكتۆرا سه‌رۆكی باش waleed.khalid@charmoun
2 سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د دكتۆرا مامۆستا samad.ahmad@charmouniversity.org
3 Talel Ghaliba دكتۆرا مامۆستا talel.ghalib@charmouniversity.org
4 فه‌رمان علی محمد ماسته‌ر مامۆستا farman.mahmood@charmouniversity.org
5 گێلاس عبدالله‌ اسماعیل ماسته‌ر مامۆستا
6 سۆزان محمود علی ماسته‌ر مامۆستا suzan.mahmood@charmouniversity.org
7 پێشڕه‌و خه‌له‌ف سعید ماسته‌ر مامۆستا Peshraw.saeed@charmouniversity.org