به‌شی ده‌روونناسی/ زانكۆی سۆران

مێژووی دامه‌زراندنی به‌شی ده‌روونناسی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ واته‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌، له‌سه‌ره‌تای خوێندن به‌شێوازی وه‌رزی بوو، پاشان له‌ ساڵی خوێندنی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ خوێندن بوو به‌ شێوازی سالانه‌، هه‌روه‌ها به‌شه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تا به‌ناوی به‌شی په‌ره‌وه‌رده‌ و ده‌روونناسی بوو تا ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ دوای ئه‌وه‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ بوو به‌ كۆلێژی ئاداب و به‌شه‌كه‌شمان بوو به‌ به‌شی ده‌روونناسی، ژماره‌ی قوتابیانی یه‌كه‌م خولی ده‌رچوون 36 قوتابی بوون له‌ساڵی خوێندنی ٢٠٠٧-٢٠٠٨، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆك به‌ش كه‌ ده‌ستنیشان كرابێت یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ به‌ڕێز مامۆستا (صباح علی محمد) بوو به‌ وه‌كاله‌ت، دوای ئه‌و له‌ ساڵی ٢٠٠٦ به‌ڕێز مامۆستا (كامران مجید علی) بوو به‌ سه‌رۆكی به‌شی ده‌روونناسی و تا كو ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌ به‌شه‌كه‌مان، له‌فاكه‌ڵتی ئاداب، له‌ زانكۆی سۆران.