سەنتەری باهۆز

به‌شه‌  سه‌ره‌كییه‌كانی  سه‌نته‌ری باهۆز

چاره‌سه‌ری قسه‌كردن و زمان

ئه‌م به‌شه‌ تايبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌وا ده‌ناڵێنن به‌ كێشه‌كانی دواكه‌وتنی زمان و ئاخاوتن و

ده‌ربڕينی وشه‌كان، لێره‌ راهێنانیان بۆ ده‌كرێت بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی قسه‌كردن و ده‌ربڕينی وشه‌كان

به‌ شێوه‌يه‌كی ته‌ندروست و باشتركردنی تواناكانی به‌ستنی په‌يوه‌ندی، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ش سودمه‌ند ده‌بن كه‌وا چاندنی كۆگيلتايان بۆ ده‌كرێت.

چاره‌سه‌ری ره‌فتاری

له‌م به‌شه‌دا ڕاهێنان و چاره‌سه‌ری پێويست ده‌كرێت بۆ حاڵه‌ته‌كانی (گۆشه‌گيری، دواكه‌وتنی، ژيری و بێركۆڵی…)، ئه‌مه‌ش بۆ باشتركردنی باری ده‌روونی و كۆمه‌ڵايه‌تی منداڵان، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی  تواناكانی په‌يوه‌ندی به‌ستن و هه‌ڵسوكه‌وت كردن و  گۆڕينی بۆ منداڵێكی سروشتی و ته‌ندروست.

چاره‌سه‌ری سروشتی

خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌و منداڵانه‌ ده‌كرێت له‌ پێناو گه‌شه‌پێدان و پاراستنی جوڵه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ ئه‌و

په‌ڕی هێز و توانای كاركردن له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی ژيان. چاره‌سه‌ری جه‌سته‌يی گرنگی ده‌دات به‌ ديایكردن و باشتركردنی شێوازی جوڵه‌ی ده‌ست و قاچ و رێك وه‌ستانی جه‌سته‌یی منداڵه‌كه‌ كه‌ بتوانێت كاری رۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.

خزمه‌تگوزاريیه‌كانی تر له‌ سه‌نته‌ری باهۆز

  1. راهێنانی دايكان و باوكان له‌سه‌ر چۆنيیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردنێكی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ منداڵه‌ خاوه‌ن پێداويستی تايبه‌تیه‌كانیان.
  2. سه‌ردانكردنی ستافی سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ ماڵی منداڵه‌كان، به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی باردوخی منداڵ له‌ ماڵه‌وه‌.
  3. پێدانی خزمه‌تگوزاری، هاتووچو و گه‌ياندن بێ به‌رامبه‌ره‌ له‌ ناو شاری هه‌ولێر.
  4. ده‌سته‌به‌ركردنی سيسته‌می كاميرای چاودێی، تيايدا دايكان و باوكان ئاگادار ده‌بن له‌ ره‌وشی منداڵه‌كانيان له‌ناو سه‌نته‌ر.
  5. پێدانی راپۆرتی مانگانه‌ به‌ دايكان و باوكان ده‌رباره‌ی پرۆگرامی راهێنانی مانگانه‌، مانگی (رابردوو، داهاتوو).
  6. پێدانی پڕۆگرامی راهێنان بۆ ماڵه‌وه‌.
  7. پێدانی پرۆگرامی راهێنان و فێربوونی ساڵانه‌.
  8. ئاشناكردنی دایكان و باوكان كه‌ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی تايبه‌تی ناگونجاويان هه‌يه‌ وه‌ك (هه‌ڵه‌ پازی منداڵ يا خود گه‌ستنی ده‌ست… هتد).
  9. دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان سه‌نته‌ر و قوتابخانه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ قوتابخانه‌ن.

بۆ زانیاری زیاتر

07502018088

07502040080

 يان سەردانی ئەم لینکە بکەن

https://www.facebook.com/BahozCenter/