محمد جووتیار/ ڕێنماییكاری ده‌روونی
له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ين هه‌ندێ له پێكهاته و ناوه‌ڕۆكی تيۆرهكهی (سيگمۆن فرۆيد) بخه‌ينه روو، هه‌روه‌ها ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی هزری (فرۆيد) ده‌كه‌ين كه كاريگه‌ر بووه پێان و تيۆرهكهی خۆی له‌سه‌ر بونياد ناوه، وه‌ك:
یه‌كه‌م/ هزری (چارلس داروين) كه‌له ساڵی (1089 – 1859)ـدا ژياوه و گرنگترين كتێبی (بنه‌چه و جۆره‌كانی بنه‌چه‌ی مرۆڤه) بووه، سيگمون فرۆيد له (1856 – 1961)ـدا ژياوه، واته فرۆيد زياتر له نيو سه‌ده دوای داروين هاتووه بيردۆزهكهی خۆی فۆرمه‌ڵه كردوه، پشتی به بۆچونه‌كانی (داروين) به‌ستووه به تايبه‌تی له ده‌ستنشانكردنی هۆكاره‌كان سه‌رهه‌ڵدانی ئايیندا، هه‌روه‌ك دياره (فرۆيد) له كتێبی (ته‌وته‌م و تابۆ)ـدا سودێكی زۆری له بۆچونه‌كانی داروين وه‌رگرتوه، دواتر هه‌ر ئه‌م تێروانينهی گشتاندوه به‌سه‌ر تێۆرهكهی خۆي‌دا.
له‌كاتێكدا (داروين) پێی وابوو له ژيانی گارانيدا پاڵنه‌ری سێكسی بووته هۆی ئه‌وه‌ی جوانه‌گا گه‌نجه‌كان بۆ تێركردنی پێويسته سێكسيهكانيان هه‌وڵی په‌لاماردانی دايكيان بده‌ن و پيرهگای باوكيشيان هه‌رچه‌ند هه‌وڵيداوه به‌رگري بكات له پێگه‌ی باوكايهتی خۆی و پاراستنی كه‌رامه‌تی، به‌لام له‌ئه‌نجامدا كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی جوانه‌گا گه‌نجه نێره‌كان و كوشتويانه، دواتر به‌هێزترين جوانه‌گا دايكی خۆی بۆخۆی گل داوهوهتهوه و بووه به خاوه‌نی دايكی، جوانه‌گا بێهێز و بهزيوهكانيش په‌رته‌وازه بوون.
به‌هه‌مان شێوه (سگمۆن فرۆيد) پالنه‌ری سيكسی به هۆكاری دروستبوونی باوك په‌رستی و سه‌رهه‌ڵدنی ئاين و ته‌وته‌م په‌رستی ده‌گێرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كوره گه‌نجه‌كان به‌هۆی پاڵنه‌ری سيكسی باوكه پيره‌كه‌يان ده‌كوژن به‌هيزترين كوريان ده‌بێت به خاوه‌ن دايكيان، كوره‌كانی تريش په‌رته‌وازه ده‌بن، دواتر هه‌موويان په‌شيمان ده‌بنه‌وه له كوشتنی باوكيان و ئه‌م كاره به‌تاوان ده‌زانن. به‌م هۆيه‌وه كوره‌كان توشی ئازاری ويژدان ده‌بن، بۆيه له‌و پێناوه سه‌ردانی قه‌بری باوكيان ده‌كه‌ن و بهپيرۆزی ده‌زانن، هێمايه‌ك وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ رۆحی باوكيان له‌شێوه‌ی ته‌وته‌مێك داده‌نێن، دواتر پڕۆسه‌كه ده‌گورێت بۆ بابه‌تێكی كاريگه‌ری ده‌رونی و رۆحی، به‌جۆرێك رۆحی باوكيان ده‌ده‌نه پاڵ گیانهوهڕێك و ئه‌و گيانهوهرهش به‌شيوه‌يه‌كی ڕێزلێگيرا و پيرۆز سه‌ير دهكريت، له شێوه‌ي په‌رستن.
فرۆيد هه‌ر هه‌مان هۆكاری (سێكسي) ده‌كاته بنه‌مای دروستبوونی كه‌سايه‌تی تاك، پێی وايه پاڵنه‌ری (سێكسی) كاريگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی تاك.
دووه‌م/ سه‌رچاوه‌يه‌كی تری هزری كه فرۆيد پشتی پێ به‌ستووه له دارشتنی تيۆرهكهی بریتیبووه له ئه‌فسانه‌ی كۆن، به‌تايبه‌تی هه‌ردوو ئه‌فسانه‌ی (ئۆديب، ئهليكترا).
فرۆيد پێی وابوو پاڵنه‌ری غهريزهكان، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ست و نه‌سته‌كانی مرۆڤن، هه‌موو غهريزهكانی مرۆڤ دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر دووبه‌ش و دوو هێزی كاريگه‌ر، له‌سه‌ر ڕه‌وش و ژيانی مرۆڤدا، ئه‌وانيش غه‌ريزه‌ی (مردن) و غه‌ريزه‌ی (ژيان)ـن. ئه‌و پێی وابوو هه‌ر غهريزهيهكيش سه‌رچاوه و ئامانجێكی تايبه‌تی هه‌يه، كۆمه‌ڵێك هێزن به‌ره‌و ئامانجێك، ئه‌و هێزه‌شی ناو ناوه (ليبيدۆ)، له‌گه‌ڵ له دايكبوونی مرۆڤ ئه‌ويش له‌دايك ده‌بێ كاريگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جوڵان و پاڵنانی و دروستكردنی كه‌سايه‌تی تاك، كه به‌ره‌و ئاراسته جياوازهكان و بيرو هه‌ڵچونه‌كان هه‌سته‌كان دروست ده‌كات. له‌و ڕوانگه‌يه‌وه به هۆی كاريگه‌ر و ئاستی ئه‌و هێزه‌يه تاك هه‌ست به‌خۆشی و ناخۆشی و له‌شساغی و نه‌خۆشی ده‌كات، ئه‌و هێزه‌يه ئاستی چێژ وه‌رگرتنی تاك دياری ده‌كه‌ن، جا له‌وانه‌يه ئه‌و هێزه هێزێكی سێكسي يان هێزی خۆشهويشتی يان هێزی پاراستنی ده‌روون یان حه‌زی خوێندن و لێكۆڵنه‌وه بێت، ئه‌و هێزه (لبيدۆ) مرۆڤ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات بۆ ئه‌وپه‌ری چێژ وه‌رگرتن، به عه‌ره‌بيش به‌و هێزه ده‌وترێ (شه‌هوه).
غه‌ریزه‌كان له‌لای فرۆيد: ئه‌و غهريزهكانی كردوه به دوو گروپ:
- غهريزهي جنسی و خۆشه‌ويستی (ئيرۆس): ئه‌م چه‌مكه لای فرۆيد بهجۆريكی وه‌ها فراوانكراوه به‌هاوتای ژيان، ناوی ناوه غه‌ريزه‌ی ژيان، وه‌رگرتنی هه‌موو چێژه‌كان و دابينبوون و پركردنه‌وه‌ی پێويستيه‌كان و به‌رده‌وامبوون و مسۆگه‌ر بوونيان به‌و غهريزهوه به‌نده، واته مرۆڤ به‌پێی بنه‌مای له‌زه‌ت و چێژ وه‌رگرتن ره‌فتار ده‌كات بۆ تێركردنی غه‌ريزه و پێوستهكانی، ئه‌مه‌ش به وزهيهك ده‌بزوێت پێی ده‌وترێ (لبيدۆ)، كه خۆی له وه‌رگرتنی چێژ بينين له خۆشه‌ويستی، پێكه‌وه ژيان، هاوكاری، خۆبه‌خشی و ليبوردهيی هه‌موو به هاجوانهكان ده‌بينێته‌وه.
- غه‌ريزه‌ی مردن (غريزة الموت) و شه‌رانگێزی (سانتۆس): هه‌موو ناخۆشی و نههامهتيهكان و هه‌ڵچونه نهرێنيهكان ده‌گرێته خۆی، پێكدێت له لايه‌نی خراپه، ڕق و كينه، توره‌بوون، عينادی، حه‌سودی و بوختان… هه‌موو خراپه كارییه‌كانی تر. .
هه‌روه‌ها (سيگمۆن فرۆيد) باس له‌و ململانێيه ده‌كات كه‌له نيوان هه‌رسێ به‌شی ده‌رووندا هه‌يه، سه‌رچاوه و فاكته‌ری دروستكردنی كه‌سايه‌تی تاكن، به‌شه‌كانیش بريتين له:
- ئه‌و (الهوه- id): به‌شی غهريزهكانی تاكه، پێكهاتووه له گشت ئاره‌ز و پێويستيهكانی تاك. به‌شێوه‌يه‌كی بۆماوه‌يی له مرۆڤدا بوون هه‌يه، ناوه‌ندی پاڵنه‌ری بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی چێژه، ده‌يه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت پێداويستيهكانی تێر بكرێت.
- من (الانا -ego ): لايه‌نی ژيری و هه‌سته‌كان ده‌گرێته‌وه، له كۆمه‌لێك بیروباوه‌ڕ پێكهاتووه، ئه‌و بيروباوهرانهش له حه‌زه‌كانی ده‌روون وه‌رگيراون، يارمه‌تی تاك ده‌دات تا له پهشۆكاويیه دهروونيهكانی خۆی كه‌م بكاته‌وه، به‌هۆیه‌وه پێداوستيهكانی له‌سه‌ر بنه‌مای واقيعيهت پڕبكاته‌وه، ئه‌ركی هاوسه‌نگ ڕاگرتنه له‌نێوان غه‌ریزه و داب و نه‌ريته‌كان.
- مني باڵا (الانا الاعلي -ego super): به‌شی ڕه‌وشتی و كه‌سايه‌تی مرۆڤه، به‌رهه‌می وێنای دايك و باوك و داب و نه‌ريت و كۆمه‌ڵگایه، چاودێره به‌سه‌ر (من)ـه‌وه، ڕێگا به ئاره‌زووه ناپهسندهكان نادت، فرۆيد پێی وايه (مني باڵا) له دوو لايه‌ن پێكدێت، لايهنهكانيش بريتين له:
- (من)ـی ئايديايی يان نمونه‌یی به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ناڵه پهروهردهيهكان دروست ده‌بێ، (من)ـی ئايديايی له ناخی منداڵ ده‌چێنن و ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كار و ره‌فتاره‌ی له‌لای ئه‌وان په‌سه‌ند و ويستراوه.
- ويژدان: سزادنی خود له لايه‌ن خوده‌وه، واته ئه‌نجامدانی كارێك به هۆی پاڵنه‌رێك يان خواستێكهوه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره دهروونيهكهی خۆی نه‌گونجێ و يه‌ك نه‌گرێته‌وه و په‌شيمان بێته‌وه له ئه‌نجامدانی كاره‌كه، هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی خۆی بكات و بڵێ (نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره‌م كردبا، يان بڵێ ده‌بوو ئه‌و كاره‌م كرد با).
فرۆيد ئاماژه به ئاستی ململانێی نيوان هه‌رسێ لايه‌نه‌كه (ئه‌و، من و منی باڵا) ده‌كات، پێی وايه تاململانێ زۆرتربێت له‌نێوان ئه‌وسێ به‌شه، كهسايهتيهكی باش و ده‌روونساغ بۆ تاك دروست نابێت، به‌تايبه‌تی كاتێك مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه بكرێت، ياخود چه‌پاندن(كبت) كردن و تێرنه‌كردنی پێوستيهكان زياتر بيت، ئه‌وه‌نده ململانێی نێوان ئه‌وسێ لايه‌نه به‌هێزتر ده‌بێت، له ئه‌نجام كهسايهتيهكی ناته‌ندورست بۆ كه‌سه‌كه دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها (سگمۆن فرۆيد) پێی وايه كه گه‌شه‌ی سێكسی و چێژ وه‌رگرتن به پێنج قۆناغدا تێپه‌ر ده‌بێت، هه‌ر له ميانه‌ی ئه‌و قۆناغانه‌دا كه‌سايه‌تی بۆ تاك دروست ده‌بێ، قۆناغه‌كانیش بریتین له:
یه‌كه‌م/ قۆناغی ده‌م و لێو: (The Aral phase) له‌گه‌ل لهدايكبوونهوه ده‌ست پێده‌كات تا ساڵيك، منداڵ له‌و قۆناغه‌دا پێويستهكانی خۆی و چێژه‌كانی له ڕێگای ده‌م و لێوه‌وه وه‌رده‌گرێت.
فرۆيد پێ وايه كه ئه‌و منداڵه‌ی له‌و ته‌مه‌نه به شێوه‌يه‌كی هاوسه‌نگ و به ته‌واوی چێژی وه‌رنه‌گرتبێت، واته به‌ته‌واوی تێر نه‌كرابێ يان زيادهرۆيی كرابێ له چێژ و خواردنی شيری دايكی، ئه‌وا ئه‌و تێربوون و تێرنه‌بوونه دوو جۆر كه‌سايه‌تی جياواز له منداڵدا دروست ده‌بێت، بۆ نمونه:
- له كاتی تێرنهبووندا: كهسايهتيهكی (ابتيكالی) بێ‌توانا، بێمتمانه و پشت به‌خۆ نهبهستوی بۆ دروست ده‌بێ، هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌وانی تر له خۆی رازي بكات.
- تێربوونی له‌ڕاده‌به‌ر: ئه‌وا كه‌سێكی سنور به‌زێن، ئاژاوه‌چی، ده‌م پيس، هێز و پله‌وپايه ويست لێده‌رده‌چێ.
دووه‌م/ قۆناغی كۆمی: (The anal phase) له ساڵی (2-3) ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش پاككردنه‌وه يان ڕاهێنانی سه‌ر ئاو (W C) ده‌گرێته‌وه.
فرۆيد پێی وايه ئه‌گه‌ر له‌و قۆناغه‌دا منداڵ له‌م پرۆسه‌يه‌دا توندوتيژی له‌گه‌ڵ به‌كار بهێنرێت، يان زۆر ئازاربدرێ یان زياد له ئه‌ندازه فه‌رامۆش بكرێت، دووجۆر كه‌سايه‌تی جياوازی بۆ دروست ده‌بێ به‌م شێوه‌يه:
- كاتی توندوتيژی له‌گه‌ڵ بهكاهاتبێ: كهسايهتيهكی ڕه‌زيل و پيسكه بۆ دروست ده‌بێ.
- كاتيكش زۆر ئازادی پێدرابێ: كه‌سێكی سته‌مكار، بێبه‌رنامه، توندڕه‌و، سنور به‌زێن، خۆويست و پهيمان شكێنی لێ ده‌رده‌چێ.
سێیه‌م/ ئه‌ندامه قۆناغ (The phallic phase) له ته‌مه‌نی (4-5) ساڵی ده‌ست پێده‌كات، منداڵ له‌م قۆناغه‌دا سه‌رنجی ئه‌ندامه ڕهگهزيهكهی خۆی ده‌دات و ياری پێده‌كات و ده‌ستی لێده‌دات، به بروای فرۆيد گرنگترين كێشه و دژايه‌تی كردنی منداڵ له‌م قۆناغه‌دا دروست ده‌بێ، گرێیه‌كانی (ئۆديب و ئليكترا) له هه‌ردوو ره‌گه‌زدا ده‌رده‌كه‌ون.
چواره‌م/ قۆناغي كۆمۆن (The latency phase) قۆناغی نێر منداڵی، له ته‌مه‌نی (6-7) ساڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات، له‌م قۆناغه منداڵ ئاره‌زوه جنسيهكهی به‌لا ده‌نێ و ده‌يشارێته‌وه له ڕووی دايك و باوكی، لێره‌وه ڕوو له چالاكی وه‌زشی، كۆمه‌ڵايه‌تی و فكريیهكان ده‌كات.
پێنجه‌م/ قۆناغی ره‌گه‌ز (The genital) ئه‌م قۆناغه له دوای باڵغبوونه‌وه ده‌ست پێده‌كات، گوڕانكاريیه فسيۆلۆژی و بيرۆكيماييهكان له‌و قۆناغه‌دا روو ده‌ده‌ن، ڕژێنه ناوهكيهكان چه‌ندين هۆرمۆن ده‌رده‌ده‌ن كه تايبه‌تمه‌نديیه ڕهگهزيهكانی وه‌ك ڕيش بۆ پياوان گه‌شه‌ی سه‌رسنگ بۆ كچان به‌دیارده‌خه‌ن، ده‌بنه هۆی وروژانی جه‌سته‌يی و شله‌ژانی توونديان لێده‌كه‌وێته‌وه. فرۆيد ئه‌م قۆناغه به كامڵ ترين قۆناغ ده‌زانێ، تاك له‌م قۆناغه ده‌گاته قۆناغی هاوسه‌رگيری و دروستكردنی خێزان.
سه‌رچاوه‌كان
- ته‌وته‌م و تابۆ، سيگمۆند فرۆيد، و. ڕه‌زا مهنوهچهری، 2005، سلێمانی.
- پاڵنه‌ره‌كانی جه‌نگ، ئه‌نشتاين و فرۆيد، و. مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يی، خانه‌ی وه‌رگێڕانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبيری، 2007.
- دليل مساعد للمرشد التربوي والاجتماعي في المدارس الثانوية، روباك سعيد جلال، اربيل، 2009.
- تاوان و سزا، سابير به‌كر بۆكانی، هه‌ولێر، 2002.
- جه‌نگی نه‌ريته‌كان، محمد قتب، و. ژيوانی گه‌ڵاڵی، 2004، هه‌ولێر.
- وانه و محازه‌ره‌كانی د .محمد ناصر، زانكۆی كۆیه.