خەمۆکی نمونەیی (Depression with atypical features)

میران ئاوات زوهدی/ ده‌روونناسی كلینیكی

خەمۆکی نمونەیی جۆرێکی ترە لە خەمۆکی ڕاستەقینە، نیشانەکانی زۆر پێچەوانەی خەمۆکی ڕاستەقینەن. لەم جۆرە خەمۆکیەدا بێتاقەتی بە بەردەوام هەیە، جارجارە بەهۆی جەو گۆڕین و چوونە ناو خەڵک کەمێک باشتر دەبێت، ئه‌گەرنا کەسی توشبوو بەردەوام بێتاقەتە. لەم حاڵەتەدا دڵەڕاوکێ بەشێوازێکی بەرچاو دیار نیە بە کەسی توشبووەوە. بۆ ئەوەی دەستنیشانی ئەم جۆرە خەمۆکیە بکرێت بە پێی مانواڵی (DSM IV)،کەسی توشبوو ده‌بێت دوو لەم نیشانانەی بۆ ماوەی دوو هەفتە هەبێت:

  1. زیادبوونی کێش بەشێوازێکی بەرچاو (زیادبونی ئیشتیها).
  2. زۆر خەوتن.
  3. هەستکردن بە قورس بوونی قۆڵ و قاچ.
  4. هەستکردن بەوەی کە تاک ڕەتدەکرێتەوە لەلایەن ده‌وروبه‌رییه‌وه‌،بە هۆی ئەوەی تەبیعەتی گۆڕراوە.

کاتێک ئەم نەخۆشییە بەردەوامی دەکێشێت، دەبێتە هۆی تێکچونی زاکیرە و کەمبونەوەی توانای سەرنجدانی کەسی توشبوو. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەم جۆرە خەمۆکیە زۆر باوترە لەوەی کە زانرابوو. لەناو خانماندا ڕێژەیان زۆر زیاتر لەچاو پیاواندا. بۆ ئه‌مجۆره‌ خه‌مۆكییه‌ ده‌رمان كاریگه‌ری باشی هه‌یه‌، كه‌له‌لایه‌ن پزیشكی ده‌روونییه‌وه‌ ده‌درێت به‌توشبوو.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

خه‌مۆكی (2-2)

ئا؛ سه‌نته‌ری فه‌له‌ستینی بۆ رێنمایی و؛ دانا سه‌لام/ ب. رێكخراوی رێنمایی هۆكاره‌كانی خه‌مۆكی هۆكاره‌كانی له‌ …