ده‌رهاویشته‌كانی به‌كارهێنانی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌سه‌ر منداڵانه‌وه‌

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی
كاتێك ‌منداڵان له‌ ته‌مه‌نی 1 تا 12 ساڵی سه‌رقاڵی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ده‌بن، ئه‌وا ئه‌م كاریگه‌ری و ده‌رهاویشتانه‌یان له‌سه‌ر به‌دیار ده‌كه‌وێ:
1. به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به‌دیاری شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و ئامێره‌كانی تر.
2. له‌ هاوه‌ڵ و هاوڕێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و شاره‌زاییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییان ده‌بێ.
3. تیشكێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێ كه‌له‌ شاشه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری نه‌خۆشییان زیاتر ده‌كات.
4. گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و زمانه‌وانییان دره‌نگ ده‌خات، گه‌شه‌ی زمانه‌وانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسین، خوێندنه‌وه‌ و ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌یه‌ هه‌یه‌.
5. له‌هه‌ندێ له‌ ڤیدیۆ گه‌یم و یاریییه‌كان منداڵ فێره‌ ڕه‌فتاری لاده‌رانه‌ ده‌بێ وه‌ك بردنی ئۆتۆمبێل، شتبردن، ڕه‌فتاری توڕه‌یی و خۆسه‌پێنی.
6. بێبه‌شبوون و كێشه‌ی خه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێش خه‌وتن به‌كاریانبهێنێت.
7. كێش زیاد ده‌كات و منداڵ به‌هۆی كه‌مجوڵه‌ییه‌وه‌ قه‌ڵه‌و ده‌كات.
8. خووگرتنی منداڵ به‌ ئامێره‌كان وا ده‌كات كه‌ نه‌توانێ ده‌ستبه‌رداریان ببێ.
9. نیشانه‌كانی خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ، هه‌ڵچوون، كه‌می ته‌ركیز و ئاگایی له‌ منداڵدا زیاتر ده‌كات.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

کاریگەری ڤیتامین (N) لە پەروەردەی منداڵ

ئامادەکردن؛ احمد صابر پرۆفیسۆر رۆزمۆند، پرۆفیسۆر لە بواری دەروونناسی خێزان لە زانکۆی (parger) لە دیمانەیەکدا …