ده‌ستدرێژی جنسی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر منداڵان و هه‌رزه‌كاران

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی
وێرای لایه‌نه‌ باشه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا، وێڕای ئه‌و خزمه‌تانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌شی ژیانی مرۆڤه‌كانی كردووه‌، له‌ په‌یوه‌ندی كردن و جێبه‌جێ كردنی كاره‌كان له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئاسان. به‌ڵام ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ به‌ده‌ر نییه‌ له‌ لایه‌نی خراپ. یه‌كێك له‌م لایه‌نه‌ خراپانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا هه‌یه‌تی بریتییه‌ له‌ ده‌ستدرێژی جنسی ئه‌لیكترۆنی. ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌ن و ئاسته‌كاندا هه‌یه‌، ماوه‌ ماوه‌ش گوێبیستی هه‌ندێ رووداو كێشه‌ ده‌بین.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردن و كاركردن له‌سه‌ر بێ، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری، ئه‌وا چینی منداڵان و هه‌رزه‌كارنن، كه‌ به‌راستی به‌هۆی كۆمه‌ڵه‌ هۆكارێكه‌وه‌ ئه‌وان زیاتر ئه‌گه‌ری ده‌ستدرێژی جنسی ئه‌لیكترۆنی ده‌بنه‌وه‌. له‌م هۆكارانه‌ش بریتین له‌:
1. كه‌مشاره‌زایی منداڵان و هه‌رزه‌كاران بۆ خۆپارستن له‌و كێشانه‌ی له‌ خانه‌ی ده‌ستدرێژی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.
2. هه‌بوونی ئامێره‌كان له‌به‌رده‌ستی منداڵان به‌بێ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كان هیچ جۆره‌ به‌دواداچوونێك بكه‌ن بۆ منداڵه‌كانییان.
3. به‌شێك له‌ خێزانه‌كان هیچ جۆره‌ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا نییه‌، نازانن چ جۆره‌ پاشاگه‌ردانییه‌ك له‌م جیهانه‌دا هه‌یه‌.
4. هه‌بوونی كه‌سانی لاده‌ر له‌ناو جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا، كه‌خۆیان مه‌لاسداوه‌ بۆ نێچیرێك.
5. به‌شێكی تریش بریتییه‌ له‌ سانسۆر نه‌خته‌سه‌ر وێبسایته‌ پۆڕنۆكان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌شداره‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی لادان و هه‌ستی وروژاندن له‌لای گه‌نجان.
جۆره‌كانی ده‌ستدرێژی جنسی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌رمنداڵان و هه‌رزه‌كاران:
1. گفتوگۆ و چاتكردن به‌و وشانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری په‌یامی جنسین.
2. ناردنی وێنه‌ و فیدیۆی رووت و نه‌شیاو بۆ یه‌كتری.
3. به‌كارهێنانی وێنه‌ و ده‌نگه‌كان بۆ ناچاركردنی كه‌سه‌كان.
قوربانییه‌كان كێن؟
به‌هۆی هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ ده‌كرێت هه‌موو كه‌سێك ببێته‌ قوربانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر دیاره‌ له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌مانه‌ن:
1. كچان؛ پشكی شێر له‌م جۆره‌ قوربانیه‌ كچانن، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێك یان دوان له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كانی ده‌ستدرێژی جنسی تێوه‌ده‌گڵێن، دواتر ده‌بنه‌ قوربانی.
2. منداڵان؛ منداڵانیش به‌ده‌رنین له‌ ده‌ستدرێژییه‌ جنسییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا.
3. خێزانه‌كان به‌گشتی؛ ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تێدا رووده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی باش و لێزانانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كان نه‌كه‌ن، له‌جیاتی چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كان، به‌دوای گه‌وره‌كردندا بگه‌ڕێن ئه‌وا قه‌باره‌ی زیانه‌كانیان گه‌وره‌تر ده‌بێ.
4. كۆمه‌ڵگا؛ له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وام بوون و زۆربوونی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ جنسیانه‌ كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته‌ قوربانی ئه‌و حاڵه‌ته‌.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

منداڵانی پۆلی یەکەم بەقوتابخانە مەترسێنن

ئا؛ ئاکۆ محمدامین/ ت: کۆمەڵایەتی زۆرجار هەندێک لە خێزانەکان کە منداڵەکەیان بۆ یەکەمجار دەچێتە قوتابخانە …