کورتەیەک دەربارەی (دەروونشیکاری)

ئەم قوتابخانەیە لەلایەن سیگمۆند فرۆیدەوە دامەزاوە، ئەم قوتابخانەیە پێی وایە ئەوەی حوكم بەسەر رەفتاری دەرەكی و بەرچاوی مرۆڤ دەكات، چەند پاڵنەرێكی نائاگایین، ئەم پاڵنەرانەش هێزی ناوەكی نالۆژیكین، رەمەكی سەرەتایین، هەر هەموویان لە ئاراستەكردنی رەفتاری مرۆڤدا بەشدارن .
پاڵنەرەكان لە بچوكییەوە چەپێنراون، ناتوانین پێیان ئاشنا بین تەنها بەشیكردنەوەی دەروونی نەبێت كە پشت بە رێبازی گێرانەوەی سەربەستانە دەبەستێت، تیایدا تاكە كەس باس لە هەموو ئەو شتانە دەكات كە دێنە نێو هەستیەوە و یارمەتی كەسەكە دەدەن، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ قۆناغە سەرەتاییەكانی ساوایی كە تیایدا تاك دەتوانێت هۆكارە شاراوە و كۆنەكان بدۆزێتەوە، ئەو هۆكارانەی كەوای لێدەكات بە شێوەیەك لە شێوەكان رەفتار بكات .
دواتر بۆ تێگەیشتن لە پاڵنەرەكان هەست و هەستكردن بەس نەبوو، نائاگایی بە جیهانێكی فراوان دانرا كە كاریگەری بەسەر رەفتاری مرۆڤ و كارە هەستییەكانی دەكات، لە شیكردنەوەدا رێبازی هەلێنجانی ناوەكی (الاستبطان ) ده‌گرنه‌ به‌ر.

هەروەها فرۆید کەسێتی مرۆڤی بەسەر سێ چەمکی گرینگ  دابەشکردووە کە بریتین لە (ئەو – من – منی باڵا) (ئەو) واتا زەخیرەی غەریزەکان تایبەت غەریزەکانی شەڕانگێزی و سێکس کە لە بەشی (ئەو) خۆی مەڵاش داوە ، (من) بۆ ڕێکخستن و ئامادەکردنی (ئەو) بەشێوەیەکی گونجاو و قبوڵکراو لەگەل کۆمەڵگاو دەوروبەر, (منی باڵا) کە زیاتر مەبەست لە ویژدان دێت لەکاتی ئەنجامدانی کارێک دوور لە چاوی کۆمەڵگاو دەروروبەر کە دواتر مرۆڤ هەست بە تاوان دەکات

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

کورتەیەک دەرباره‌ی (قوتابخانەی زانینی)

 قوتابخانەی مەعریفی جان بیاجە یەكێكە لە دیاریترین و گرینگترین نوێنەرانی قوتابخەی مەعریفی ، ئەم قوتابخانەیە …