نینۆك خواردن لای منداڵان، خووێكی ترسناكه‌

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی

نینۆك خواردن له‌لای منداڵان یه‌كێكه‌ له‌و خوانه‌ی مه‌ترسی ته‌ندروستی بۆ سه‌ر په‌نجه‌ و جه‌سته‌یی گشتی منداڵه‌كه‌ هه‌یه‌، زۆربه‌ی جاره‌كان ئه‌و خووه‌ هۆكارێكی ده‌روونی له‌پشته‌، بۆیه‌ پێویسته‌ زوو چاره‌سه‌ر بكرێت.

هۆكاره‌ ده‌روونییه‌كانی پشت نینوك خواردن

توێژینه‌وه‌كانی بواری ده‌روونناسی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ نینوك خواردن له‌لای منداڵان هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ و ته‌نگژه‌ی ده‌روونی، له‌ شێوه‌ی شله‌ژنێكی ره‌فتاری به‌دیار ده‌كه‌وێت. به‌شێوه‌یه‌كی نائاگایه‌نه‌ ئه‌م هۆكاره‌ ده‌روونییه‌ پاڵ به‌ منداڵه‌وه‌ ده‌نێت كه‌ نینۆكه‌كانی په‌نجه‌ی بخوات، زۆرجار تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویش به‌رده‌وام ده‌بێت، پسپۆڕان ده‌ڵێن له‌ ئه‌نجامی كه‌له‌كه‌بوونی هه‌ستێكه‌ له‌ناخی منداڵه‌كه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت دڵه‌ڕاوكێی كه‌ڵه‌كه‌ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ له‌م هه‌سته‌ ناوه‌كییه‌ی رزگاری ببێت ئه‌وا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خۆی،  بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌ دڵه‌ڕاوكێیه‌كی له‌ناخی خۆیدا ده‌ربكات، وا ده‌زانێـت به‌م ره‌فتاره‌ هه‌ست به‌ دڵنیایی  ئاسووده‌یی ده‌كات و باش ده‌بێـت.

هۆكاره‌كانی نینۆك خواردن لای منداڵان

زۆربه‌یجار ئه‌و خووه‌ له‌ سه‌ره‌تایی سێ ساڵان دروست ده‌بێت، نزیكه‌ی له‌ (50%)ـی منداڵان رووبه‌رووی ئه‌و خووه‌ ده‌بن، هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ندێكیشیان تا ماوه‌یه‌كی درێژ و پێگه‌یشتووی به‌رده‌وام ده‌بێت. هۆكاره‌كانیش بریتین له‌:

  1. ناجێگری باری ده‌روونی منداڵ و هه‌بوونی كێشه‌یه‌كی ده‌روونی.
  2. هه‌بوونی ته‌نگژه‌یه‌كی زۆر له‌ كارێكی چاره‌نووسساز، بۆ نموونه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌.
  3. كه‌له‌كه‌بوونی كێشه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌رییه‌وه‌.
  4. دووره‌په‌رێزی و ته‌نیایی منداڵ.
  5. بۆماوه‌؛ توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌، ئه‌و دایك و باوكانه‌ی خۆیان نینۆكیان خواردووه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ منداڵه‌كانیشیان نینۆكیان بخۆن.
  6. نینۆك درێژی منداڵه‌كه‌؛ واته‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ نینۆكه‌كانی درێژ بێ.

هه‌ندێ رێنمایی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و خووه‌‌

  1. قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری دڵه‌ڕاوكێ و ترسه‌كانی بزانین، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی.
  2. بۆ منداڵه‌كه‌ روون بكرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر واز له‌م خووه‌ بهێنێ ئه‌وا ده‌ست و نینۆكه‌كانی زۆر جوانتر ده‌بێ، ددانه‌كانی زۆر جوانتر و به‌هێز تر ده‌بێ، ده‌كرێت ئه‌م خاڵه‌ له‌لای دكتۆرێكی ددان یان دكتۆرێكی خێزان بكرێت.
  3. پێویسته‌ به‌ده‌وام ده‌ست و په‌نجه‌كانی منداڵه‌كه‌ پاكوخاوێن رابگیرێت، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و كاتانه‌ی یاری ده‌كات.
  4. به‌كارهێنانی پادشت و هاندانی ئه‌رێنی، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌بێت و ده‌توانێ سه‌ركه‌توو ببێت له‌م خووه‌دا، هه‌روه‌ها به‌وكاته‌شی كه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ره‌ ده‌توانین هاوكاری بكه‌ین.
  5. گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و حاڵه‌ت و چیرۆكانه‌ی كه‌ ئه‌و خووه‌یان هه‌بووه‌ و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوو بوون.
  6. له‌وكاتانه‌ی منداڵه‌كه‌ ده‌یه‌وێت كه‌ نینۆكه‌كانی بخوات، له‌هه‌ر كاتێك بێ، له‌دیار ته‌له‌فزیۆن یان له‌ناو سه‌یاره‌ بێ یان دانیشتبێت له‌ شوێنێك، پێویسته‌ ده‌سته‌وانه‌یه‌كی له‌ ده‌ست بكه‌ین، یان مه‌رهه‌مێكی تایبه‌تی بۆ وه‌ربگرین له‌لای ده‌رمانحانه‌یه‌ك و له‌ په‌نجه‌كانی بده‌ین.
  7. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ كچ بو ده‌كرێت ببردرێته‌ جوانكارییه‌كی ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ هه‌ندێ جوانكاری ده‌ست و نینۆكه‌كانی بكه‌ن، دواتر ببێـته‌ رێگرییه‌ك له‌ خووه‌كانی.
  8. به‌رده‌وام و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیارانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی ترسی تر.
  9. به‌كارنه‌هێنانی هیچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ و سزایه‌ك، به‌ڵكو هه‌وڵبدرێت كه‌ ئارامبگرین و هانی بده‌ین.

سه‌رچاوه‌ سایتی ئه‌لمه‌وزوع.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

کاریگەری ڤیتامین (N) لە پەروەردەی منداڵ

ئامادەکردن؛ احمد صابر پرۆفیسۆر رۆزمۆند، پرۆفیسۆر لە بواری دەروونناسی خێزان لە زانکۆی (parger) لە دیمانەیەکدا …