كورته‌ باسێك له‌سه‌ر ئۆتیزم

ئا. یوسف كمال/ قوتابی ده‌روونناسی

ئۆتیزم نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و بەهۆی کێشە لە کۆئەندامی دەمار دەردەکەوێت واتا بریتیە لە تێكچوونی باری گەشەكردنی ئەقڵ، كە كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت لەڕووی چالاكی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییەكانی بە دەوروبەرەوە، لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا دەرەکەوێت. تووشبووانی ئۆتیزم لە قسەكردن تێناگەن یان بەگران توانای تێگەیشتنی وشەكانیان هەیە، ناتوانن گوێ لەوانیتر بگرن و لە ئاماژەكانی جەستەی بەرامبەر بگەن، ناتوانن كۆنترۆڵی تۆنه‌كانی دەنگ و ریتمیەكەی بكەن، هەندێك جاریش وشەی كەسەكانی تر چەند بارەدەكەنەوە و بێتواناشن لەوەی بتوانن پەیوەندی بەوانیترە بكەن لەرووی كۆمەڵایەتیەوە. پزیشکان دەڵێن ئەو منداڵانەی لە قۆناخێکی سەرەتایی تووشبوونیاندا دەستنیشاندەکرێن و دەست بەچارەسەریان بکرێت، مێشکیان باشتر گەشە دەکات و لە رووی رەفتار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان باشتردەبن.

دەستنیشانكردنی نەخۆشی ئۆتیزم

لەرێگای چاودێریكردنی راستەوخۆی رەفتاری ئەو منداڵانەوە دەبێت لەلایەن كەسانی پسپۆڕەوە بەتایبەتیش بەر لەتەمەنی سێ ساڵی و كۆكردنەوەی زیاتر زانیاری لەباری ئەو منداڵانە لەرێگەی دایك و باوك و كەسە نزیكەكانیانەوە. دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە بەسێ قۆناغدا تێدەپەڕێت پاشان بڕیاری كۆتایی دەدرێت لەوەی كە ئەو منداڵە ئۆتیزمی هەیە یان نا، ئەو قۆناغانەش بریتین لەوەی كە منداڵەكە لەلایەن پزیشكی منداڵان، پسپۆڕی مێشك، پزیشكی دەروونییەوە دەبینرێت، تا پشكنینی وردی بۆ بكرێت، بۆ دڵنیاببنەوە لەوەی كە منداڵەكە ئۆتیزمی هەیە یان نا.

نیشانەكانی ئۆتیزم

بەر لەوەی باس لە نیشانەکان بکەین دەبێت بزانین بوونی نیشانەیەک یان دوان یان سێ مانای ئەوەیە کە منالەکەمان ئۆتیزمی هەیە؟ وەک گوتمان ده‌بێت کەسانی پسپۆر و پزیشکان دەریخەن کە مناڵەکە ئۆتیزمی هەیە یاخود نا.

نیشتانه‌كانی ئۆتیزم

  1. بەگران تێكەڵاو بەكەسانی تر دەبێت واتا پەیوەندی کۆمەڵایەتیان زۆر لاوازە.
  2. وەك منداڵێكی لاڵ هەڵسوكەوت دەكات.
  3. حەزی بەفێربوون نییە، دژی دەوەستێتەوە، هەندێ کاتیش زوو فێر ده‌بێت.
  4. جووڵه‌ی زۆرە.
  5. پێكەنین و قاقا بەبێ هۆ، یان گریانی نا ئاسایی.
  6. زیاد لە پێویست هەستیارن بۆ دەنگ یاخود بە پێچەوانەوە.
  7. حەزی بەدەست لەملان نییە.
  8. سەرنجدانیان نیە.
  9. زۆر دووبارەکردنەوەی ڕەفتارەکان.
  10. هۆگربوونی بەشتەكان و یاریكردن لەگەڵ ئەو شتانەدا.
  11. گۆشەگیرە و حەزدەكات بەتەنیا بمێنێتەوە.

هۆکارەکانی ئۆتیزم
تاکو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە دیارنییە، بەڵام هەندێ کات هۆکارەکان ژینگەیین وە هەندێ کات بۆماوەیی، كاتێک تاکێکی منداڵی دووانە تووشی ئۆتیزم دەبێت، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەی دیکە 70-90% دەبێت، ئەمەش ئاشکرایدەکات کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کۆمەڵێک بۆهێڵ بەرپرسن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە.
هۆکاری ژینگەیی وەک تووشبوونی دایک بە نەخۆشی ڤایرۆسی و ژەهراوی بوون لەکاتی دووگیانی ئەگەری تووشبوونی کۆرپەلە بە ئۆتیزم زیاد دەکەن.

چاره‌سه‌ری ئۆتیزم
توێژینەوەكان سەلماندویانە باشترین چارەسەر دەستێوەردانی پێشوەختە لە پێش تەمەنی سێ ساڵی منداڵەكەوە دەبێت، کۆمەڵێک چارەسەر هەن بۆ تووشبووانی ئۆتیزم، کە زۆربەیان پەیوەستن بە چارەسەری رەفتار و گەشەی منداڵان، تاکو ئێستا دەرمانێکی تایبەت بۆ نەخۆشییەکە نەدۆزراوەتەوە، هەندێکجار منداڵان راهێنانیانی تایبەتیان پێدەکرێت، تاکو بتوانن خۆیان خواردن بخۆن و خۆیان پاکبکەنەوە، هەروەها فێری گفتوگۆکردن و چالاکی جەستەیی دەکرێن، هەروەک لە زۆر وڵات قوتابخانە و فێرگەی تایبەت هەن بۆ خوێندنی منداڵانی ئۆتیزم کە پێویستە لەلایەن ڕاهێنەران و شارەزایانی ئەو بوارەوە چاودێری بکرێن و چارەسەرەکان لای ئەوان بکرێت.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

له‌باره‌ی‌ ئۆتیزمه‌وه‌

حازم عەلی/ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆشی ئۆتیزم نه‌خۆشیه‌كی عه‌قڵی- ده‌روونیه‌، وه‌ك هه‌رنه‌خۆشیه‌كی دیكه‌یه‌، به‌ڵام درێژخایه‌نه‌، په‌ره‌سه‌ندن …