پەروەردەی منداڵ

ئا؛ یوسف كمال/ قوتابی ده‌روونناسی

چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنێكی باشتری منداڵه‌كانمان، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ كورتی هه‌ندێ رێنمایی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو، وه‌ك:

  1. گەر ھاتوو منداڵەکەت فێری وشە یان دەشتەواژەیەکی ناشیرین و نەشیاو بوو، زۆر بەکاریدەھێنا، باشترین ڕێگا بۆ تەرککردنی ئەو دەستەواژەیە بریتییە لەوەی کە بەتەواوی پشتگوێی بکەیت و بەھیچ جۆرێك وەڵامی نەدەیتەوە، بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت کە ھەر گوێشت لێی نەبوو، بەوجۆرە ھێواش ھێواش لەبیری دەچێتەوەو تەرکی دەکات. خۆ لێ تووڕەکردن و ھەوڵدانی زۆر کەڵکی نیە، ئه‌مه‌ وا دەکات منداڵەکە زیاتر سوربێتلەسەر بەکارھێنان و دووبارەکردنەوەی دەستەواژەکە.
  2. لەکاتی توڕەبوونی منداڵ قسە و گفتوگۆکردنت لەگەڵیدا به‌ھێواشی و دەنگی نزم ده‌بێت، ئه‌مه‌ وا دەکات توڕەبوونەکەی کەمتر بێتەوە، توانای تۆش بۆ زاڵبوون بەسەر خۆتدا زۆرتر دەکات.
  3. كاتێك منداڵەکەت دەبینیت یان کاتێك پێی دەگەیت، زەردەخەنە بکە بەڕوویدا وەبەردەوام بە تاوەکو ئەوکاتەی ئەویش زەردەخەنە بەڕووتدا دەکاتەوە، بەمجۆرە ھەردووکتان دڵخۆشدەبن و ھەستیش بەئاسودەیی دەکەن، پەیوەندی نێوانیشتان بەھێزتر دەبێت.
  4. گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکەت بکە ھەروەک چۆن لەگەڵ کەسێکی گەورە دەیکەیت، بەمجۆرە ئاستی تێگەیشتن و بیرکردنەوەی منداڵەکەت زیاد دەکات، فێری ھونەری گفتوگۆ و دەربڕینیش دەبێت، لەھەمان کاتیشدا زانیاریش له‌ ئێوه‌ فێر دەبێت.
  5. كاتێك منداڵەکەت ھاتە لات، گوتی ئازارم ھەیە لەو شوێنە، یان خۆت ھەستت کردمنداڵەکەت شوێنێکی دیاریکراوی دێشێت، ھەوڵبدە ئەو شوێنەی ماچ بکەیت.زۆربەی توێژینەوەکان دەڵێن ماچکردنی شوێنی ئازارەکە وا دەکات ئازاری منداڵەکە کەمببێتەوە و ئاسودەییش دەبەخشێت بە منداڵەکە.
  6. له‌ منداڵ دان لەسەر ئەوەی کە دەگریت یان بێزارت دەکات، دەبێتە ھۆکار بۆ سەرکێشی و مل نەدانی زیاتری منداڵەکە، ھۆکارێکیش دەبێت بۆ لاوازبوونی کەسایەتیەکەی، لە ھەمان کاتیشدا متمانەی منداڵەکە بە دەوروبەر کەم دەکاتەوە.
  7. جیاوازی مەکە لەنێوان منداڵی کچ و کوڕ، ھەندێك لە باوکان گرنگی زیاتر بە منداڵی کوڕ دەدەن و لەگەڵ خۆیان دەیان بەن دەرەوە و منداڵی کچیش لەماڵەوە لای دایکی جێدێڵن.بێگومان ئەوەش لە ڕووی پەروەردەیی و دەروونیەوە کارێکی نەشیاوە، منداڵە کچەکە ھەست بە شکانەوە دەکات، ھەست بەو جیاوازیکردنەش دەکات، کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی دەبێت، ڕق و کینەش لەنێوان منداڵەکان زیاد دەکات.
كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

کاریگەری ڤیتامین (N) لە پەروەردەی منداڵ

ئامادەکردن؛ احمد صابر پرۆفیسۆر رۆزمۆند، پرۆفیسۆر لە بواری دەروونناسی خێزان لە زانکۆی (parger) لە دیمانەیەکدا …