زیاتر بزانە لەسەر پەروەردەی منداڵ!

14

گرنگی پەروەردەیەکی دروست:
دایک و باوک زۆر گرنگن بۆ گەشە و پێشکەوتنی منداڵ لە هەموو ڕووە کانەوە، من دڵنیاشم کە زۆرینەی دایک و باوکان باشترین هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان دەدەن، بۆئەوەی بتوانن پەروەردەیەکی باش بدەن بە منداڵەکەیان بۆ ئەوەی ئاماندەیان بکەن بۆ دوونیای واقع و ژیان. لە هەمان کاتیشدا گرنگە بزانین، کە تەنها لەبەرئەوەی من دایک، یان باوکم، مانای ئەوە نییە کە هەڵە نەکەم، یان هەموو ڕەفتار و مامەڵەکانم قبووڵ بکرێن لەلایەن منداڵەکەم. بۆیە زۆر گرنگە کە دایک و باوکان کراوەبن، پێشبینی ئەوە بکەن کە هەموو شتەکانی کە ئەوان ئەنجامی دەدەن لەگەڵ منداڵەکانیان، مەرج نییە قبووڵ، پەسەند بکرێت و راستبێت، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە دایک و باوکەکە خراپن، نەخێر، بەڵکو ئەوە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی پەیوەندییەکە و پەروەردەی منداڵەکە، بۆیە گرنگە کە ڕاوبۆچوونی منداڵەکەت وەرگریت و بە گرنگ بینرخێنیت.

 پەروەردەیەکی دروست لەسەر بنەمای دڵنیایی و تێگەیشتنە.
-کەواتە چی ڕوو دەدات کاتێک منداڵێک هەست بە دڵنیایی و سەقامگیریی نەکات لەلایەن ئەو کەسانەی کە پەروەردەی ئەم منداڵەیان لە ئەستۆیە؟
-چی ڕوو دەدات کە ئەو منداڵە وەک دانسقەیی خۆی نەبینرێت، لەجیاتی ئەمە بەردەوام دووچاری ڕەخنە/ ئازاری دەروونی، یاخود بەدەنی بکرێتەوە…؟

وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا زۆرینەی دایک و باوکان بە باشترین شێوە هەوڵی خۆیان دەدەن لەکاتی پەروەردەی منداڵەکانیاندا، بەڵام پەروەردەکردن/ دروستکردنی مرۆڤێکی دروست کارێکی ئەوەندە سادە و ئاسان نییە لە زۆر ڕووەوە.
کاتێک منداڵێک زەرەرمەند دەبێت لە ڕێگای پەروەردەکەیەوە، لەوانەیە دایک و باوکەکە بەئاگا نەبن لەوەی کە لەجیاتی منداڵەکەیان دروست بکەن/ پێی بگەیەنن لە ڕێگای پەروەردەکەیان، نەک دروست نابێت، بەڵکو زەرەر لە گەشەی هەستی، کەسایەتی، فرکی… ئەو منداڵە دەدەن، بۆ ئەمەش زۆر هۆکار هەن، کە من لێرە دەچمە ناو هەندێکیانەوە. 

ئەو دایک و باوکانەی کە بەهۆی ئەزموونێکی ناتەندروست لە ڕابردوودا (واتە پەروەردەکەی خۆیان پێدا تێپەریون)، نەخۆشییە دەروونییەکان، یاخود ئالودەبوون بە ماددە کهولییەکان/ هۆشبەرەکان، هتد منداڵەکانیان دووچاری ژینگەیەکی ناتەندروست و ترسناک دەکەنەوە، ژینگەیەک کە زەبروزەنگ، تووندوتیژیی دەروونی و بەدەنی لەگەڵ منداڵەکانیان بەکاردێنن. 

ئەو هۆکارانەی ئاماژەی پێکرا چەند نموونەیەکن لە هۆکار کە زەرەر لە گەشەی منداڵ دەدەن و دژی گە شەی منداڵ کاردەکەن، بەڵام جگە لەمانە هۆکاری تر هەن کە دەتوانێت زەرەرەکەیان زۆر گەورە و درێژخایەن بێت لەسەر منداڵ، هەم لە تەمەنی منداڵی و گەورەییدا، بەڵام لەوانەیە زۆرێکمان بەئاگا نەبین لەمە، ئەویش وەک پشتگوێخستن، خەمساردیی لە دابینکردن و گرنگی پێدانی پێداویستییە هەستییەکانی، خۆشەویستی پێدان بەبێ مەرج،یان ئەو خۆشەویستییەی کە دەیدەن بە منداڵەکەیان، زۆرجار بە مەرجە، واتە بە شتەوە بەستراوەتەوە. ئەم شێوازە لە خۆشەویستی پێدان منداڵێکمان بۆ بەرهەمدێنێت کە بەردەوام بەدوای شت کردندا بگەڕێت، بۆئەوەی خۆشەویست بێت و هەڵە تێگەیشتنێک دروستدەکات لای مندالەکە کە ئەو لەدەرەوی خۆی و لەرێگای شتی دەرەکی بەدوای خۆشەویستیدا بەگرێت. تێگەیشتنێکی هەڵە لە مێشکی منداڵەکەدا دەچێنرێت دەربارەی شایەنبوون بە خۆشەوستی. ئەمە دەرکەوتەی زۆری لێدەکەوێتەوە، بەبێ ئەوەی ئەم مرۆڤە بەئاگا بێت لەوەی کە ئەم بەم شێوە بەرنامەکراوە لە ڕێگای پەروەردەوە، لەبەرئەوە لە تەمەنی گەورەییشدا بەهەمان شێوە بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێت کە لە مندالیدا پێدراوە، هەر بەم هۆکارەش دووچاری زۆر شتی نەخوازراو دەبێتەوە و دەچێتە ناو جۆرەها پەیوەندی ناتەندروست. بۆئەوەی “خۆشەویستی بەدەستبهێنێت”، بێ ئاگایانە زۆر شت دەکات بۆ خەڵکی، بۆئەوەی خۆشەوست بێت… هتد. ئەمە لەناویاندا هەستی سترێس، شایەن نەبوون، کەمبوون، دڵەڕاوکێ، نائارامی، نائومێدی… دروست دەکات. بۆئەوەی خۆشەویستییەکی دروست بدەیت بە منداڵەکەت، دەبێت خۆشەویستی بێ مەرجی پێ ببەخشیت، ئەمە رەگێکی سەرەکیە بۆ پێگەیاندنی مرۆڤێکی دەرووندروست و سەقامگیر.

بە وشە بۆ منداڵەکەتی دووپات بکەرەوە کە تۆ ئەوت خۆشدەوێت، تەنها لەبەرئەوەی ئەو خۆشەویستە، هەروەها ئەو خۆشەویستە وەک خۆی چۆنە ئاوا. بەم شێوازە self-esteem ی منداڵەکەت بەهێزدەکەیت.
وەڵامدانەوە/ گوێلێ گرتنی هەستەکانی منداڵ بەشێکی گەورەی ترە لە پەروەردەیەکی دروستی منداڵ. مامەلەکردنی تۆ لەگەل ترس، هەستەکانیتر مندالەکات فێردەکات چۆن ئەو مامەلە لەگەل هەستەکانی خۆی بکات، واتا تۆ تەنها وتەکانت کاریگەری جێناهاێلن بەلکو رەفتار و مالەکانت خوێندانگان بۆ پەروەردەی مداڵەکات. 

کاتێک منداڵەکەت دڵ تووندە، دڵخۆشە، گرژە/ توڕەیە، دەترسێت، چۆن وەڵامی دەدەیتەوە، یاخود هاوکاریی منداڵەکەت دەکەیت، بۆئەوەی مامەڵەیەکی دروست بکات لەگەڵ هەستەکانی، چونکە ئەم وەڵامە/ مامەڵەی تۆیە کە دەبێتە بناغە بۆ دروستکردنی پەیوەندی، دواتر مامەڵەکردنی منداڵەکەت لەگەڵ هەستەکانی خۆی. نمونەیەکی زۆر باو لە کاتێک منداڵیک دەگریت دەڵین   مەگری عەیبە یان یەکسەر شتێکی دەکەنین بۆ ئەوەی ژیری کەینەوە، ئەمە ناتەندروسترین ما مەڵەیە لەگەڵ هەستەکان و دواتر وا لە منداڵەکەدەکات کە بە هەستێکی تر تەعویزی بکاتەوە، بۆ نمونە توورە بوون لە جیاتی گریان. لێکەوتەیەکی تری ئەم شێوازە لە مامەڵە دەبێتە هۆی دروستکردنی هەستی شەرمەزاری لای منداڵەکە، واتا هەرکاتێک ئەو بگری هەست بە شەرمەزاری دەکات چونکە لەکاتی گریان پێی گوتراوە عەیبە. 

منداڵ پێویستی بە چەند بنەمایەکی سەرەکی هەیە، ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکن:
خۆشەویستی بێ مەرج، تێگەیشتن، گوێگرتن، بینین، رێگای هەڵەکردن پێدان،رێگە پێدان و پشتگیریکردن بۆ ئەوەی بتوانێت تواناکانی،باوەربەخۆبونی، کەسایەتی.. بە هێزبکات، ڕا وەرگرتن، تێگەیشتن لەو سنوورانەی کە بۆی دانراون، بۆ نموونە: بۆ نابێت هاوار بکات لەم کاتەدا کە تووڕە بوو؟ بۆ نابێت دەرگاکە بە بەهێزیی دابخات؟ بۆ نابێت بچێت بۆ فڵان شوێن…؟

ئەگەر پێوستیت بە راوێژکاریە بۆ بەهێزکردنی خۆت و منداڵەکەت و هەروەها پەوەنەدەیەکەتان لەگەڵ یەکتری، ئەوا دوودڵ مەبە کات بگرە بۆ ئەوەی هاوکاری بکرێیت.

ئێرە داگرە ⇐ زانیاری زیاتر لەسەر ڕاوێژکاری.

هیچ بۆچوونێک نەنوسراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *