چۆنیەتی رازیکردنی منداڵ بۆ ئەوەی خواردن یان میوە بخوات

ته‌نیا به‌دره‌دین/ ده‌رونناس

بەشی زۆری دایکان گلەیی ئەوە دەکەن منداڵەکانیان خوادن یان میوە ناخوات. لەگەل ئەوەشدا هیچ رێگایەک شک نابەن تابتوانن منداڵەکانیان رازی بکەن، ئێمه‌ چەند رێگایه‌كتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو، بەهیوای سوود وەرگرتن:

یەکەم/ شوێنێکی شیاو هەڵبژێرە بۆ منداڵەکەت بزانە حەز دەکات لەسەر کورسی خواردن بخوات یان لەسەر زەوی، چونكه‌ بەشی زۆری منداڵان حەزیان لەسەر کورسیە.

دووەم/ فێری بکە هەست بەئاسوودەی بکات و پێویست ناکات تورەبی و بەسەریدا هاواربکەی.

سێیەم/ رای وەبگرە بزانە حەز بەچ خواردنێک دەکات رۆژانە خواردنەکانی بۆ بگۆرە پێویست ناکات چەند جۆرێکی دیاری کراو بخوات یان هەمان خواردنی تۆ بخوات.

چوارەم/ ئەو قاپەی خوادنی تێدا دەخوات پێویستە رەنگەکانی سەرەنج راکێش بن واتا قابی ئاسایی نەبن دەکرێت ئەو قاپانەبن کە شێوەی یاریان هەیە.

پێنجەم/ ئەوقاپەی خوادنی تێدا دەخوات دەکرێت شێوە گیاندەرێک یان باڵندەیەک بێت بزانە حەز بەچ گیاندارێک دەکا.

شەشەم/ کاتێک ئەو خوادنەی بۆ دەخەیتە ناو قاپەکە پێویستە شێوەیەکی جوانی هەبێت نمونە خوادنەکە لەشێوەی ماسی یان هەر گیانله‌به‌رێک کە خۆشی دەوێت بەوێنە بۆی بکێشە.

حه‌وته‌م/ دوای خوادنە دەست خۆشی لێبکە و پێی بلێ تۆ گەورە دەبیت و بەهێزدەبیت مادام ئەو خواردنەت خوارد.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

38 رێگا و رێنمایی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین منداڵێك په‌روه‌رده‌ بكه‌ین، كه‌ متمانه‌ی به‌خۆی بێت

ئا؛ دانا سلام/ رێنماییكاری ده‌روونی پیاهه‌ڵدان و مه‌دحكردنی منداڵ له‌به‌ر چاوی كه‌سانی تر. ره‌خنه‌ نه‌گرتن …