رێنمایی و چاره‌سه‌ری به‌یاری

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی و به‌ڕێوه‌به‌ر رێكخراوی رێنمایی

ئه‌م شێوازه‌ ڕێنمایيه‌‌ يه‌كێكه‌ له‌ شێوازه‌ زۆر باش و كاريگه‌ره‌كانى ڕه‌وتى ڕێنمایى ده‌روونى،‌ ڕێنمایكار (توێژه‌ر) ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ڕێنمایيخوازه‌كانى (كه‌يسه‌كانى) سوودى لێ وه‌ربگرێت. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌دين هه‌ندێ زانيارى له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ى ڕێنمایىه‌ بخه‌ينه‌ ڕوو.

سه‌ره‌تا چه‌ند پێناسه‌يه‌كى يارى ده‌خه‌ينه ‌ڕوو، دواتر باسى بابه‌ته‌كه‌ به‌درێژى ده‌كه‌ين.

ئه‌دله‌ر به‌م شێوه‌يه‌ پێناسه‌ى يارى ده‌كات و ده‌ڵێت: (يارى بريتييه‌ له‌ پێداويستيه‌ك له‌ پێداويستيه‌كانى قۆناغى منداڵى، منداڵ له‌ رێگا‌ى چالاَكيه‌ جه‌ستيه‌يیه‌كانه‌وه‌ ئه‌م پێداويستيه‌ تێر ده‌كات).

هه‌روه‌ها (لوسيل) ده‌ڵێت: يارى بريتیيه‌ له‌و چالاَكيانه‌ى منداڵ ئه‌نجامى ده‌دات، بۆ گوزارشت كردن له‌ خود و تێركردنى پێداويستيه‌كانى، ئه‌م چالاَكيانه‌ ده‌بنه‌ هۆى گه‌شه‌ى كه‌سايه‌تى تاك، بۆ ژيانى داهاتوويى ئاماده‌ى ده‌كات.

ده‌توانرێت له‌ ڕێگاى ڕێنمایى به‌يارى لايه‌نه‌ كبتكراو ده‌رنه‌بڕدراوه‌كانى منداڵ يان ڕێنمایخواز ديارى بكه‌ين، له‌ رێگا‌ى يارييه‌وه‌ ئاست و گه‌شه‌ى هه‌ڵچوونه‌كان و ململانى و ناكۆكيه‌كانى خودى منداڵ له‌گه‌ڵ خۆى و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ده‌توانرێت ديارى بكرێت.

ڕۆڵى ڕێنمایكار له‌ ڕێنمایى به‌ يارى په‌يوه‌سته‌ به‌ خودى كێشه‌ و يارييه‌كه‌، جارى وا هه‌يه‌ ده‌بێت ڕێنمایكار له‌گه‌ڵ يارييه‌ به‌شدار بێت، به‌ڵام جارى واش هه‌يه‌ ته‌نها ده‌بێت تێبينى ڕێنمایخوازه‌كه‌ بكات بۆ زانيارى كۆكردنه‌وه‌.

ده‌گو‌نجێ بڵێين ڕێنمایى يارى باشترين و گونجاوترين رێگا‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين ده‌ستنيشانى كێشه‌كانى منداڵى پێ بكه‌ين، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رێگا‌يه‌كى باشه‌ به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێ خاڵ‌ له‌ به‌رچاوى بگرين، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين به‌ ئامانجه‌كان:

  1. ده‌بێت ڕه‌چاوى لايه‌نى گه‌شه‌ى ڕێنمایخواز (تاك) بكرێت.
  2. دابينكردنى ژماره‌يه‌ك له‌ يارى جۆاوجۆر و ڕه‌نگاوڕه‌نگ.
  3. ده‌بێت يارييه‌كان به‌ شێوه‌يه‌ك بن له‌ كاتى يارى پێكردن نه‌بێته‌ هۆى ئازار گه‌ياندن به‌ منداڵه‌كه‌.
  4. ده‌بێت ئه‌م يارييه‌ له‌ ژوورێكى ئاماده‌كراوى تايبه‌ت به‌ ڕێنمایى منداڵ بێت.
  5. ده‌بێت ڕه‌چاوى ڕه‌گه‌زى منداڵه‌كه‌ بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى يارييه‌كان. چونكه‌ هه‌ر ڕه‌گه‌زێك تايبه‌تمه‌ندى و سيفاتى خۆى هه‌يه‌، بۆ نموونه‌ ڕه‌گه‌زى نێر زياتر مه‌يلى به‌ لاى ياريه‌كانى ( ڕێكخستن) ده‌چێت بۆ ئه‌و يارييانه‌ی‌ پێويستى به‌ هێز و بازوو هه‌يه‌…هتد، به‌ڵام ڕه‌گه‌زى مێ زياتر حه‌زى له‌ ياريیه‌كانى (ناوماڵ، ئيشوكاره‌كانى ماڵ، بوكێنه‌ و بووكه‌ شووشه‌…) هه‌يه‌.

شێوازه‌كانى ڕێنمایى به‌ يارى:

  • يارى سه‌ربه‌ست: ئه‌و رێگا‌يه‌ دياريكراو نييه‌ و ئازادى منداڵ پشتگوێ ناخات له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ياريانه‌ى ده‌يه‌وێت، ئه‌و ڕێگايه‌ ئه‌و ڕێگايانه‌ش له‌ منداڵ زه‌وت ناكات كه‌ ده‌يه‌وێت يارى بكات، ده‌بێت دوور له ‌هه‌ڕه‌شه‌ و سه‌رزه‌نشت كردن يان چاودێرى يان سزا دانى منداڵ بێت.
  • يارى دياريكراو: ئه‌و جۆره‌ يارييه‌ له‌لايه‌ن ڕێنمایكاره‌وه‌ ديارى ده‌كرێت. ڕێنمایكار خۆى جۆرى يارى و كه‌لوپه‌له‌كان ديارى ده‌كات. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى منداڵه‌كه‌ بگونجێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت چالاكى و لێك نزيكى واقعى له‌گه‌ڵ ياريه‌كه‌ بكات.
  • يارى له‌ رێگا‌ى ڕێنمایى ڕه‌فتارى: ئه‌م ڕيگه‌يه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ (حاله‌تێكى ترسان هه‌يه‌ له‌ ئاژه‌ڵێكى دياريكراو) تاكو بتوانێت به‌ شێوه‌يه‌كى هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ترسى منداڵكه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌.

سووده‌كانى ڕێنمایى به‌ يارى:

  • گونجاوتريت رێگا‌يه‌ بۆ ڕێنمایى منداڵ.
  • بۆ لايه‌نى دياريكردن و فێركردن به‌سووده‌، له‌هه‌مان كاتيشدا چاره‌سه‌ره‌.
  • هاوكاريكردنى منداڵ له‌سه‌ر بينينى رێگا‌ى گونجاوى ته‌مه‌نى.
  • ده‌رفه‌تدان به‌ منداڵ تاكو ببێته‌ ده‌رچه‌يه‌ك بۆ هه‌ڵچوونه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كانی.
  • ده‌رفه‌تێكى هاوبه‌ش بۆدايك و باوك ده‌ره‌خستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕێنماییكاره‌كه‌ له‌ پڕۆسه‌ى ڕێنمایيه‌كهدا‌ به‌شدار بن.

سه‌رچاوه‌كان:

  1. محمد بن أحمد الرشيد. الأساليب الإرشاديه‌ وطرقه العلميه‌.
  2. ايهاب الببلاوى، اساليب التوجهه‌ والارشاد النفسي المدرسيه‌.

موزه‌ عبدلله‌ المالكي.2005. مهارات الارشاد النفسي و تطبيقاته‌

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

ڕێنماییكردن به‌  به‌كارهێنانی بیردۆزی هزری- ڕه‌فتاری ( Cognitive-Behavioral Therapy) له‌ قوتابخانه‌دا.

ئا؛ باخان به‌ختیار محمدأمین به‌ كالۆریۆس له‌ ده‌روونناسی/ ڕێنمایی. خوێندكاری ماسته‌ر له‌ به‌شی ده‌روونناسی/ زانكۆی …