دێمێنتە چیە؟

‎ میران ئاوات زوهدی/ دەرونناسی کلینیکی
‎‎وشەی دێمێنتە زیاد لە دوو سەد ساڵە وەک زاراوەیەک بەکاردێت کاتێک مرۆڤ دوچاری لاوازی هزری (کۆگنتیڤ) دەبێت. ئەم نەخۆشیە بەهۆی چەند نەخۆشیەکەوە سەر هەڵدەدات کە بە شێوازی جۆراوجۆر کار لە مێشک دەکەن، یەکێک لەوانە بیری مرۆڤە. ئەم نەخۆشیە بەجۆرێک کار لە بیری مرۆڤ دەکات کە مرۆڤ دوچاری کێشەیەکی زۆر دەکات لە کاروبارو ژیانی ڕۆژانەیدا، هێواش هێواش دەست پێ دەکات، لە باری ئاسایی و کارکردنی نۆرماڵی هزر و بیردا هێواش هێواش بەرەو خراپ بون و بیرچونەوە.
‎ئەم نەخۆشیە زۆر باوە بەتایبەت كاتێك مرۆڤ کە تەمەنیان بەرەو سەرەوە ئەچێت. زەهایمەر یەکێکە لە هۆکارەکانی دێمێنتیە و لە سەدا ٦٠ ئەو نەخۆشیە پێکدەهێنێت، زەهایمەر لەسەرەتادا زۆر بەهێواشی و بەخشکەیی دەست پێدەکات و نیشانەکانی زۆر بەرچاو ناکەون، لە سەرەتادا توانای سەرنجدان, تێبینیکردن و هۆش کۆکردنەوە لە کاتی سترێسدا بەشێوازێکی بەرچاو لاواز دەبن، تەنانەت کاردەکاتە سەر زمان لە کاتی ئاخاوتندا کەسی توشبو وشەی لە بیر دەچێتەوە، یاخود بە شێوازێکی ناڕێک قسە دەکات (قسەی هەلەق وەلەق). زادەی بیر و توانای تێگیشتن لەو كاته‌ ڕو لە لاوازی دەکات.
‎بە بەردەوامبونی ئەم نەخۆشیە کێشەی زمان، نەتوانینی کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ماسولکەکانی جەستە و قسەکردن و نوسیندا، سەختی لە ناسینەوەی هەستەکان و کەسانی ئاشنا،
‎کەسانی توشبوو بەم نەخۆشیە توشی چەندەها گرفتی دەروونی لە جۆری خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و پەژارەیی دەبن کە نیشانەکانیان جیاوازن لە گرفتە دەرونیەکان کە دوچاری کەسانی ئاسایی دەبن.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

خه‌مۆكی (2-2)

ئا؛ سه‌نته‌ری فه‌له‌ستینی بۆ رێنمایی و؛ دانا سه‌لام/ ب. رێكخراوی رێنمایی هۆكاره‌كانی خه‌مۆكی هۆكاره‌كانی له‌ …