بيست وانە کەدەبێت پێش تەمەنی ۳۰ ساڵی  فێریان ببیت

و؛ ئاکۆ محمدامین  

هەریەک لە ئێمە دەبێت بۆ ژیانێکی باشتر و سەرکەوتنی زیاتر هونەرەکانی ژیان فێربین, هونەرەکانی ژیان توانا گەلێکن کە بەدرێژایی ژیان  بە دووبارە کردنەوەیان فێریان دەبین, کەسەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکانی ژیان ئامادە دەکات لەڕووی هێز, توانای دەروونی و کۆمەڵایەتی پەروەردەیان دەکات. بۆبەدەستهێنانی ئەم هونەرانە دەبێت بەدرێژایی ژیان پلە بە پلە  هەندێک وانە فێربین و بەکاریانبهێنین کە لە ئاراستەی سەرکەتندا هاوکارمان بێت. بەڵام هەرچی درەنگتر فێربونی ئەم بابەتانە ئەنجام بدرێت ئەگەری سەرکەوتن و ژیانێکی باشتر بۆ کەسەکانیش کەمتر دەبێت. لەگەڵمان بن تا لەگەڵ بیست وانە کەدەبێت پێش تەمەنی سی ساڵی فێریان بین ئاشناببن:

  1. ژیان زۆر دەمێکە  دەستی پێکردووە: بڕیارەکانت چارەنوسسازن و ڕێگایەک بۆگەڕانەوە و ڕاستکردنەوەیان  بونی نیە.
  2. هاوڕێیانی (ئۆنلاین)  هاوڕێی ڕاستەقینەت نین: بەداخەوە ئەوە ڕاستیە، زۆربەی ئەم هاوڕێیانە هەرگیز گرنگی بە کێشەکانت نادەن و کاتێک پێویستیت بەهاوکارییان دەبێت  ئامادە نابن.
  3. هەموو ئیشکێک ناگات بەئەنجام: ئامادەبن کە دڵتان بشکێت و خەفەت بخۆن، ئةمة سەختە بەڵام ئەمەحەقیقەتە.
  4. خوێندن بە بەدەستهێنانی (بڕوانامه‌) کۆتایی نایەت: لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا  زانست قسەی یەکەم دەکات، ئەگەر دەتەوێت بەجێ نەمێنیت  دەبێت  بەردەوامی بەخوێندن بدەیت.
  5. ئەندامانی خێزان گرنگترین کەسانی ژیانی  تۆن: ئەمان تەنها کەسانێکن کە گرنگیت پێدەدەن، با ڕەفتارت  لەگەڵیان باش بێت و سوپاس گوزاری پاڵپشتیەکانیان بە.
  6. خاڵی لاوازی تۆ نرخێکی نیە: خاڵە لاوازەکانت قبوڵ بکە بەڵام نیگەرانیان مەبە، تەنها خاڵی بەهێزی تۆیە کە بایەخیان هەیە. بۆیە سەرنجت لەسەریان بێت و گەشەیان پێبدە .
  7. هەرکارێکی بەنرخ کاتی دەوێت: چاوەڕێی ئەوە نەبیت کەبەشێوەیەکی خێرا بگەیتە ئامانجەکەت، گەیشتن بەئامانج لەوانەیە زۆر زیاتر لەوەی کەبیری لێدەکەیتەوە کاتی بوێت.
  8. هەموو دەرفەت و هەلە باشەکان بە ماندوبوون  بەدەستدێن: دەبێت ئەم ڕاستیە قبوڵ بکەیت و خۆت مانوبکەیت، تاوەکو سەرکەوتن ئەزموون بکەیت.
  9. پەیوەندی ناجێگیر بایەخی پاراستن و چاودێریکردنی نیە: کات لەشتێکدا بەفیڕۆ مەدە ئەگەر نەتتوانی گۆڕانکاری تێدا دروست بکەیت، واز لەوانە بێنە و بەڕێگەی خۆتدا بڕۆ.
  10. دونیا پڕە لە نادادپەروەری: لەژیانی خۆتدا زۆرجار ڕوبەڕوی نادادپەروەری دەبیتەوە، ئامادەیی پێویستتان هەبێت بۆی.
  11. چانس بۆ کەسی ماندونەناس هەڵدەکەوێت:  هیچ کاتێک چانس بەشی کەسێک نابێت کە دەست لەئەژنۆیه‌، چاوەڕێی ڕوداوێکی باش ده‌کات، تەنها هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام پێش مەرجی خۆش بەختیە.
  12. دیاریکردنی کاتی تایبەت بۆ دەستپێکردنێکی بێ وێنە  بوونی نیە: ئەگەر نیازتان هەیە دەست بەکارێک بکەن، دەست پێبکەن، چاوەڕێی کاتی باشتر مەکەن، ئەوکاتە هەرگیز نایەت.
  13. ئێوە ناتوانن لەهەموو شوێنێکدا هەبن و ناشتوانن  هەموو شتێکتان هەبێت: فێربن کەبڕیاری دروست بدەن، ئەو شتەی کە بۆتان گرنگە لەئەستۆی بگرن و بەدوایدا بڕۆن.
  14. دەبێت ڕێز لەتەواوی ئەو کەسانە بگرن کە لە ژیانتاندا هەن: سەبارەت بەو کەسانە و کاریگەرییەکانیان لەسەرکەوتنەکانتدا کەمتەرخەمی مەکە.
  15. ئەزموون و هەستەکان باشترین سەرمایەگوزاری تۆن: پێوەرە کۆنەکانی سەرکەوتن – خانوو سەیارە ی جوان-  ئیتر ماناو واتایەکیان نیە، هەستەکان، یادگارییەکان، ئەزمون و زانست بایەخیان هەیە و پێوەری سەرەکی  سەرکەوتنن.
  16. دواتر بەگشتی  بەمانای (هەرگیز)  دێت: کارەکانت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدە، کاری ئەم ڕۆت مەخەرە سبەی، بۆ ئێستات بژی.
  17. سەرکەوتن  هاومانای  هەوڵدانە: هەرگیز بێ ئومێد مەبن، بەدوای ئارەزووەکانتاندا بڕۆن، بەدەستهێنانی ئەوانە سەختە بەڵام نرخی ئەوەیان هەیە هەوڵ و تێکۆشانی بۆ بدرێت.
  18. ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی گونجاو  پێویسته‌:ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن، بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وەرزش بکەن، گرنگی بە پاراستنی  ڕێکوپێکی جەستەتان بدەن.
  19. شکست هیچ بایەخێکی نیە: تەنها سەرکەوتن بایەخی هەیە، کەواتە لە شکست مەترسە.
  20. هیچ کەس  هاوکاریی تۆناکات: تەنها دەبێت خۆتان یارمەتی خۆتان بدەن، کەواتە پشت بەخۆ بەستن و متمانە بەخۆبون لەناختدا بەهێزبکە.

سه‌رچاوه‌: سایتی میگنای فارسی

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

چۆن خۆت قبول ده‌كه‌ی؟

دانا سه‌لام یه‌كێك له‌ ئاسته‌نگه‌ زۆر گرنگه‌كانی ژیانی تاكه‌كان بریتییه‌ له‌ په‌سند كردنی خۆی، له‌گه‌ڵ …