چارەسەری دڵەڕاوكێی تاقیكردنەوەكان لای خوێندكار

زانا جبار/ ده‌روونناس

دڵەڕاوكێی تاقیكردنەوەكان بە یەكێك لەجۆرەكانی دڵەڕاوكێ دادەنرێت كە زۆرجار خوێندكار تووشی كێشەو گرفت دەكات، وا دەكات كاریگەری لەسەر ژیان و دەروونی خوێندكار درووست بكات، بۆ ئەم مەبەستەش خوێندكار ئەتوانێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرێتەبەر بۆ زاڵبوون بەسەر دڵەڕاوكێكەیدا :

  1. دروستكردنی متمانە و باوەڕ بەخۆبوون بۆ دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و پەستانی دەروونی، قوتابی دەبێت بەردەوام ئەوە لە مێشكی خۆتدا بڵێیتەوە كە : من باشم، من سەركەوتوو ئەبم، من باوەڕم بەخۆم هەیە. بەمشێوە پۆزەتیف بیركردنەوەیە وا دەكات كە دەروونمان بەرەو ئارامی بەرێت.
  2. پێویستە لە پێش تاقیكردنەوەكان گرنگی بە خەو بدرێت، چونكە خەوێكی باش خانەكانی مێشك چالاك دەكاتەوە.
  3. خواردن فەرامۆش نەكرێت، ژەمە خواردنەكان بەباشی خواردن بخورێت بەتایبەت خواردنی بەیانیان ئەگەر بەشێكی كەمیش بێت.
  4. ڕۆژی تاقیكردنەوەكان واباشە زۆر زوو خوێندكار نەچێت بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان هەتا توشی دڵەڕاوكێ نەبێت وه‌ زۆر درەنگیش نەڕوات هەتا توشی شڵەژان نەبێت.
  5. پێویستە لەپێش چونە تاقیكردنەوەكان لەگەڵ هاوڕێكانت گفتوگو نەكرێت لەسەر بابەتەكانی تاقیكردنەوەكە .
  6. سەعاتێك پێش تاقیكردنەوەكە نابێت پێداچونەوە بە هەموو بابەتی تاقیكردنەوەكەدا بكرێت وا باشە تەنها سەری بابەتەكان بخوێنرێنەوە.
  7. مامەڵەكردن لەگەڵ تاقیكردنەوە وەكو شتێكی ئاسایی، نابێ ئەوەندە بە ترسناك سەیری بكەین.
  8. خۆ بەراوردنەكردن بە هاوڕێكانت لەڕووی زیرەكیەوە چونكە هەریەكێك لە ئێمە خاوەنی زیرەكی تایبەت بەخۆمانین.
  9. ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن دەست نەكرێ بە خوێندنەوە و سەعیكرون بەڵكو وا باشە كاتژمێرێك دوای نان خواردن سەعیبكرێت.
  10. خۆڕاهێنان لەسەر خۆخاوكردنەوە (relaxation): لە كاتی چونە ناو تاقیكردنەوە وا باشە بۆ ماوەی چەند جارێك هەناسەی قووڵ هەڵبمژی، لە ناو سیەكاندا بو ماوەیەك بیهێڵیتەوە پاشان هەناسەكە بدەیتەوە ئەمە (٤ بۆ ٥) جار دووبارە بكرێتەوە، پاشان بە هێواشی چەند هەناسەیەك هەڵبمژرێ و بە هێواشی بدرێتەوە، ئەم پرۆسەیە دڵەڕاوكێ و پەستانی دەروونی كەم ده‌كاته‌وە.
  11. پێویستە پێش تاقیكردنەدەكان بۆ ماوەی (٥-١٠) خولەك چەند وەرزشێكی كەم ئەنجام بدرێت هەتا خانەكانی مێشك چالاك بن.
  12. دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی چاو و قاوە پێش تاقیكردنەوەكان.
  13. هەوڵبدرێت بیركردنەوە ئه‌رێنییه‌كان (پۆزەتیڤ) زاڵببن بەسەر بیركردنەوە نه‌رێنییه‌كان (نێگەتیڤ)، بەردەوام بوترێت (ئەتوانم بە باشی وەڵامبدەمەوە، وەڵامەكان ئەزانم، پرسیارەكان ئاسانە، قورس نیە، من سەركەوتوو ئەبم لەم تاقیكردنەوەیە).
  14. شەوی تاقیكردنەوەكان دەبێت كاتی خەوتن هەموو پێداویستیەكان ئامادە بكرێت بۆ بەیانی.
  15. گرنگترین شت ئەوەیە كە ئەوە لە مێشكی خۆتی دەربكەیت بەردەوام بڵێی من ئەترسم یان بڵێی ئەترسم شتەكانم لەبیربچێتەوە یاخود ئەزانم دەرناچم ئەم بیركردنەوانەت وات لێ ئەكات كەكۆنتڕۆڵی دەروونی خۆت لەدەست بدەیت، ئەو قسانەش دەبنە بەشێك لە كەسایەتیت.
  16. بیرنەكردنەوە و گرنگی پێنەدانی سەرنەكەوتنەكانی پێشوو لە تاقیكردنەوەكاندا واتە تەنها بیر لە ئێستا بكەرەوە نەك بیر لە سەرنەكەوتنت لە بابەتێك یاخود وانەیەكی پێشوت.
  17. دروستكردنی وێنەیەكی جوان و پۆزەتیڤی وانەی تاقیكردنەوەكە لە مێشكی خۆتدا نەك بە قورس و گران سەیركردنی وانەكە.
كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

قۆپیەکردن (گزیکردن)

ئا، ئارام سەردار/ ڕێنماییکارى پەروەردەى ق. مەلافەندى بنەڕەتى تێکەڵاو. ئێمە هەموومان پێویستە فێربین و بەردەوام …