ئایا دایكان و باوكان پارێزه‌ری (محامی) منداڵه‌كانییانن؟

یوسف كه‌مال/ ڕێنماییکاری دەروونی

یەکێك هەڵەكان به‌رامبه‌ر به‌ منداڵ و تەنانەت هەرزەکاران لەلایەن دایک و باوکانه‌نه‌وه‌ به‌تایبەت (دایک) بریتییە لە بوون بە محامی منداڵ، تێبینی بکەن لە دانیشتنێکی خێزانی، لە کۆبوونەوەیەک و لە بۆنەیەکدا کاتێک لە مناڵەکە دەپرسن لە پۆلی چەندی یان دەرچووی یان دەرنەچووی؟ بۆ دەرنەچووی؟ بۆ ناخوێنی؟ چۆن دەخوێنی؟ رۆژانە چی دەکەی؟ کات چۆن بەڕێ دەکەیت؟چیت پێویستە؟ چه‌ندین پرسیاری تر. پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ قسه‌ بكات، راستەوخۆ دایک و باوک وەڵامەکەت پێ دەلێن جا راست بێت یان نا، یان هەندێ کات بەمەبەستی (پینەکردن) لەکاتێک تۆ پرسیارت لەوان نەکردوە، به‌خێوكاره‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.

کاریگەری ئەم هەڵە باوە لەسەر منداڵ ئەوەیە کە دەبێتە هۆی:

  1. پشت نەبەستن بەخۆی و دروست بوونی شەرم و ترس لەکاتی قسەکردن و گفتوگۆ لە داهاتوو.
  2. سەرنەکەوتن و کەوتنی زیاتر دوای ئەوەی کە دەزانێ پشتگیری دەکرێ لەلایەن دایک و باوک، پینەی زۆری بۆ دەکرێ تایبەت دایک.
  3. بەهەند وەرنەگرتنی ئەرک و دوورکەوتنەوە لە هەستی بەرپرسیاریەتی.
  4. هەندێجار دەبێتە هۆی دووبارەکردنەوەی رەفتاری هەڵە.

تێبینی/ لەکاتی کەوتنی منداڵ لە هەر بوارێک پێویستە پشتگیری گونجاوی بۆ بکرێت تا ئەم کەوتنە ببێ بە سەرکەوتن. بۆیە دایکان و باوکان پێویستە دورکەونەوە لە پینەکردن بۆ منداڵ و پارێزگاریکردن لە گوفتار و رەفتاری هەڵەیان. چونکە بە دڵنیاییەوە کاریگەری خراپ و نەرێنی جێدێلێت لەسەریان.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

کاریگەری ڤیتامین (N) لە پەروەردەی منداڵ

ئامادەکردن؛ احمد صابر پرۆفیسۆر رۆزمۆند، پرۆفیسۆر لە بواری دەروونناسی خێزان لە زانکۆی (parger) لە دیمانەیەکدا …