چۆنییه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر ترس له‌ منداڵاندا

نووسینی/ نورا

وه‌رگێرانی/ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی

  1. ئارامگرتن و ناچارنه‌كردنی منداڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌روی ترسه‌كه‌ ببێته‌وه‌، مه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێت، به‌خێوكاران نابێت هه‌وڵبدهن‌ منداڵه‌كه‌ روبه‌روی ترسه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رچیش ترسێكی زۆر ساده‌ و بچوك بێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت له‌لای منداڵ. هه‌روه‌ها ناشبێت زیاد له‌ پێویست گرنگی به‌و ترسه‌ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ترسه‌كه‌ زیاد نه‌كات.
  2. گه‌ڕان به‌دوای هاوشێوه‌ی ترسه‌كان، زۆرجار منداڵ له‌ فیلم كارتۆنێك ترساوه‌، كه‌چی ده‌بینین له‌ ماڵدا له‌ زۆر شتی تر ده‌ترسێت، ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ ترسه‌كانی تێكه‌ڵ كردووه‌، له ‌بڕوای ئه‌و شتی تریش وه‌ك فیلم كارتۆنه‌كه‌یه‌.
  3. پێدانی هه‌ندێك به‌رپرسیاره‌تی یان كۆنترۆڵكردن؛ بۆ نموونه‌ منداڵێك له‌ تاریكی ده‌ترسێت، پێویسته‌ ئه‌و كاتانه‌ی ده‌یه‌وێـت بخه‌وێت رووناكیه‌كه‌ی ژووره‌كه‌ی كه‌مبكه‌ینه‌وه‌، جۆرێك له‌تاریكی بۆ دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ناو بارودۆخه‌كه‌دا ببینێته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نا كه‌ ژووره‌كه‌ی به‌یه‌كجاری تاریك بكه‌ین، به‌ڵكو گڵۆپێكی كه‌م رووناكی بۆ دابنێین.
  4. خستنه‌ به‌رده‌ستی هه‌ندێ ئامراز، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی ترسه‌كان بگۆڕێت، بۆ نموونه‌ پێكه‌وه‌ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن یان ئه‌تاری یان مۆبایل بكه‌ن كه‌ شتێكی تێدا بێت ئه‌و ترسی لێ هه‌بێت، به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ له‌ ده‌ستخۆی بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ یارییه‌كه‌ لابدات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ترسه‌كه‌. یان كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی له‌ده‌ست بێت خۆی بیگۆڕێت و بیكوژێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ترسه‌كه‌.
  5. پاڵپشتیكردنی منداڵه‌كه‌ به‌ هاندان و قسه‌ی ئه‌رێنی، نه‌وه‌ك شكاندنه‌وه‌ و چاو لێ سوركردنه‌وه‌.
  6. روونكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان هه‌ندێ منداڵ له‌ چوون بۆ قوتابخانه‌ ده‌ترسن، پێویسته‌ به‌خێوكاران چۆن بۆ قوتابخانه‌ و ره‌وشی ناو قوتابخانه‌ و كاروباره‌كانی بۆ روون بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت، له‌گه‌لیشیدا یه‌كه‌م رۆژ بچن بۆ قوتابخانه‌.

هۆكاره‌كانی ترس له‌ منداڵ

دیاری هۆكاره‌كانی ترس له‌لای منداڵ به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و قۆناغی منداڵه‌كه‌ ده‌گۆڕێت، هه‌ر ته‌مه‌نه‌ و له‌ چه‌ند شتێك ده‌ترسێت، بۆ نموونه‌ ئه‌م ته‌مه‌نانه‌ی خواره‌ ترسه‌كانیان بریتین له‌:

یه‌كه‌م/ سه‌رچاوه‌كانی ترسی منداڵ له‌ ته‌مه‌نی شیره‌خۆریدا:

  1. ده‌نگی به‌رز.
  2. جووڵه‌یه‌كی له‌ناكاو.
  3. په‌یكه‌ر و هه‌كه‌لێكی گه‌وره‌ی جووڵاو.
  4. قه‌ره‌باڵغی.
  5. جیابوونه‌وه‌ له‌به‌خێوكار.
  6. گۆرانكارییه‌كانی ناوماڵ

دووه‌م/ هۆكاره‌كانی ترس له‌ منداڵان له‌ ته‌مه‌نی پێش چوونه‌ قوتابخانه‌:

  1. تاریكی.
  2. ده‌مامك.
  3. ئاژه‌ڵان بۆ نموونه‌ سه‌گ.
  4. ده‌نگه‌ ده‌نگ له‌ شه‌وان.
  5. ترساندن به‌ دز و جن و شتی تر.

سێیه‌م/ سه‌رچاوه‌كانی ترسی منداڵان له‌ قوتابخانه‌‌

  1. ته‌نیایی.
  2. مامۆستای تووڕه‌ و هه‌ڵچوو.
  3. به‌رنامه‌ و هه‌واڵی ترسناك له‌ ته‌له‌فزیۆن.
  4. رووداوه‌ سروشتییه‌كان وه‌ (باوبۆرانێك زۆر، گه‌رده‌لول…)
  5. زینده‌وه‌ر و هه‌ندێ باڵنده‌.
  6. نه‌خۆشی، باری ته‌ندروستی، دكتۆر، مردن.
  7. ترس له‌ سه‌رنه‌كه‌وتن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ر.
كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

چۆن منداڵەکەمان بپارێزین لە دەستدرێژی سێکسی؟

زانا جبار/ دەروونناس 1. ڕاهێنانی منداڵ هەر لەسەرەتاوە لەسەر ئەوەی کە هەموو بەشەکانی جەستەی گرنگە، …