هۆڕمۆنی دڵخۆش بوون

ئا؛ محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی
هۆڕمۆنی هەستکردن بە ئارامی و ئاسایشی دەروونی
هۆڕمۆنی (ئه‌ندرۆفین) پێکهاتەیەکی کیمیاییە لەرێگای غوده‌یەکی تایبەت بە خانە دەماری مێشکەوە لەکاتی پێوست مێشكی مرۆڤ دەریدەدات، ئەم هۆڕمۆنە وەک چارەسەرێکی سرووشتییه‌ لەو کاتانەی کە مرۆڤ تووشی دڵتەنگی، ترس، دڵەڕاوکێ، تووشی ئازار و ناره‌حه‌تییه‌ك ده‌بیت جەستەی مرۆڤ ئەم هۆڕمۆنە دەردەدات، ئەو کات كەسەکە هەست بە ئارامی و ئاسودەیی دەکات، هاوسەنگی دەروونی بۆ دەگەڕێتەوە.
سووده‌كانی هۆڕمۆنی ئه‌ندرۆفین
• هه‌ستكردن بە دڵخۆشی و ئارامی دەروونی.
• لەناوبردنی غەم و پەژارە و نارەحەتی.
• یارمەتیدەرە بۆ سارێژ بوونی برینی جەستە، رێگری دەکات لە نەخۆش کەوتن، بۆیە دەبینی هەندێ کەس کەمتر تووشی نەخۆشی ده‌بن، چونکە ئەو کەسانە ئەو هۆڕمۆنەیان زۆرە؟
• هێزی بەرگری (المناعە) جەستە بەهێز دەکات.
• وا لەمرۆڤ دەکات هەست بە تام و چێژی ژیان بکات، ژیان لەلای خۆش و پڕ مانا دەبیت.

چی بکەین بۆ ئەوەی هۆڕمۆنی دڵخۆش بوون (ئه‌ندرۆفین) لە جەستەماندا زیاد بێت؟
1. ژیان له‌گه‌ڵ منداڵان ؛ وه‌ك ياريكردن و کات بەسەر بردن له‌گه‌ڵ منداڵ وات لیدەکات هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی دەروونی بکەی، بۆیە پێوستە گرنگی بە منداڵەکانی خۆت بدەی ئەگەر لە ماڵەوە بوویت یارییان له‌گه‌ڵ بکە، ئەگەر منداڵیشت نەبوو، دەکرێت هەندێجار لەو شوینانەی کە منداڵان لیی کۆدەبنەوە و یاری دەکەن تۆش بچیت لە نیزیکەوە سەرنجیان بدەیت و بچیتە ناو جیهانی بەرائەت و پاکیانەوە، ئەوکات هەستیکی خۆشت بۆ دروست دەبیت؟
2. دانشتن یاخود سەردانی کردنی هاوڕێ خۆشەوستەکانت، کات بەسەر بردن بە قسەی خۆش و گاڵتەکردن له‌گه‌ڵیاندا هەستێکی خۆشت بۆ دروست دەکات.
3. ئارامسازی و خابوونەوە، رۆژانە (١٠ ) خوولەک (ریلاکس) بکە، بە پاڵدانەوە بێت لەسەر جێگای حەوانەوە و بەدریژ بوون یاخود بەدانیشتن بێت لەسەر کورسی، گرنگ ئەوەی بە ئارامی جەستەی خۆت شل بکە و هەناسەیەکی قووڵ بە لوت هەلمژە تاکو سكت رەق دەبێت، پر دەبێت لە هەوا، بۆماوەی چەند چرکەیەک هەواکە راگرە و دواتر لەرێگای دەم وردە وردە هەواکە بدەوە، ئەوکات ئۆکسجین بۆ مێشک دەروات هۆڕمۆنی (ئه‌ندرۆفین) دەڕژیتە جەستەوە هەست بەئارامی دەکەی.
4. هەوڵبدە رۆژانە کار بکەی و جەستەت تا رادەیەک با ماندو بێت بۆ ئەوەی شەوانە بکەویتە خەوێکی قوڵه‌وه‌، ئەو کاتەی خەوێکی قوڵ دەکەی هۆڕمۆنی (ئه‌ندروفین) دەڕژیتە جەستەوە، هه‌ست به‌ ئاراميه‌كی ته‌واو دکەیت، بۆیە لەو کاتەدا حەز دەکەی هه‌ر بخه‌وێت و کەس لەخەو هەڵتنەستێنێت.
5. لە کاتی یاری کردن و تەمرین کردن ئەو هۆڕمۆنە دەردەچیت، کەسەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات، بۆیە پێوستە هەل بدەیت یاری و وەرزش بکەی ئەگە ر زۆر کەمیش بیت بەردەوام بەو وازی لی مەهینە.
6. بەهێزکردنی پەیوەندی خۆشەویستی، بەتایبەتی لەنێوان هاوسەران و لە چوارچێوەی خێزاندا. رەنگە خۆشەویستی دەربرین بۆ منداڵەکانت هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ دڵخۆش بوون و ئاسودەیی دەروون و رژانی هۆڕمۆنی (ئه‌ندرۆفین).
7. لە کاتی سەفرە و خۆشی و بۆنەکاندا جەستە ئەو هۆڕمۆنە دەردەدات، کەسەکە هەست بە ئا رامی و دڵخۆش بوون دەکات، بۆیە پێویستە بەشداری بکەی لە بۆنەوە و کاتە خۆشەکاندا.
8. خواردنی خۆش و بەتام، هەروەها خواردنی بیبەری تیژ، دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی (ئه‌ندرۆفين) و مایەی دڵخۆش بوون و هه‌ستكردن به‌ ئارامی.
9. وەستان لەبەر تیشکی خۆر رۆژانە بۆ ماوەی (٥-١٠ ) خولەک، لە بەیانیاندا زۆر گرنگە، لەکاتێکدا هەم سودێکی زۆری هەیە بۆ دەستکەوتنی فیتامین D‌، هەمیش شێوازێکە لە چالاکی وەرزشی رۆژانە، بەمەش کەسەکە هەست بە ئارامی دەروونی و سەلامەتی جەستەیی دەکات.
10. نانخواردنی بەکۆمەڵ و لەسەر یەک سفرەی خێزانی دەبێتە هۆی هەستکردن بەئارامی و ئاسایشی دەروونی.
11. خوێندنەوەی رۆمان و داستانەكان به‌تایبه‌تی بابەتە هەست راکێش و هەست بزوینەکان.
12. یارمەتیدان و بەخشین، بۆ ئەو کەسەی پێویستی بەیارمەتی تۆ هەیە، بەهۆی بەخشین یارمەتیدانی ئەوانی تر، تۆ هەست بەئارامی و ئاسوودەیی دەروونی دەکەی.
13. خواردنی ئەو خۆراکانەی (فیتا مين (B6 تيدايه‌، وەک سپێناغ، سیر، قه‌رنابيت، ماست، گۆشتی مريشك.
سه‌رچاوه‌كان
1. سایتی مورسه‌ل.
2. سایتی نیوڕۆنێتی ئه‌كادیمی.
3. سایتی ئه‌لته‌بیب.
4. سایتی ویكی پیدیا.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

خۆکوشتن بژاردە نیە

ئەحمەد سلمان عثمان / ڕێنماییکاری دەروونی خۆکوشتن:ھەموو ئەوحالەتانە دەگرێتەوە کە مرۆڤ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی …