چۆن منداڵەکەمان بپارێزین لە دەستدرێژی سێکسی؟

زانا جبار/ دەروونناس
1. ڕاهێنانی منداڵ هەر لەسەرەتاوە لەسەر ئەوەی کە هەموو بەشەکانی جەستەی گرنگە، پێویستە کە بیانپارێزی و نەخستنە ڕوو یان پیشان نەدانی جه‌سته‌یی، بەتایبەت بۆ کەسانی نەناسراو ڕەگەزی بەرامبەر.
2. دوورکەوتنەوەی منداڵ لە سەیرکرنی هەندێ فیلم، درامای وروژێنەر و نەشیاو لەڕووی جنسیەوە.
3. ڕێگە نەدان بەڕۆشتنی منداڵ بۆ هیچ شوێنێ بە تەنیا وەک (دوکان، مارکێت، ماڵی دراوسێ و شوێنی چۆڵ…).
4. پۆشینی جلوبەرگی شیاو و گونجاو بۆ منداڵ.
5. دەبێت دایک و باوک زۆر بەئاگا بن لەکاتی نوستن و سەرجێی شەوان، نەوه‌ک منداڵه‌كه‌یان بیانبینێ یان گوێی لەقسەکانیان بێت، چونکە منداڵ شتێکی تێدا هەیە پێی ئەڵێن (حب الاستطلاع) واتە حەز بەزانینی شتەکان، بۆیە ڕەنگە ئەگەر وریا نەبن ئەوا منداڵ بەلاڕێدا بڕواو توشی کێشە ببێتەوە۰
6. پێویستە لەبەرچاو منداڵ دایک و باوک باسی هیچ بابەتیێکی سێکسی نەکەن بەدووربن لە قسەی وروژێنەر۰
7. نابێ ڕێگا بەمنداڵ بدرێ تکە تێکەڵی گەورە بکرێت و یارییان لەگەڵ بکات، بەتایبەت ڕەگەزی بەرامبەر۰
8. لەسەر بنەما ئەخلاقی و پەروەردەییەکان ڕێنمایی و ئامۆژگاری منداڵ بکرێت، گرنگی پێبدرێت، فەرامۆش نەکرێت، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت و هەڵەکانی بۆ ڕاستبکرێتەوە.
9. وەڵامی پرسیارەکانی بدرێتەوە، ڕوونکردنەوەی پێبدرێت لەسەر جیاوازی ڕەگەزی کوڕ و کچ، بەوردی مامەڵە لەگەڵ قۆناغەکانی گەشەی ئەو منداڵەدا بکرێت.
10. بە تەنیا جێ نەهێشتنی لە ماڵەوە و چاودێری نەکردنی.
11. لەکاتی بینینی هەر شتێکی نامۆ لەمنداڵ پێویستە دایک و باوک سەردانی کەسی دەروونناس یان پزیشکی دەروونی بکەن بۆ ڕاوێژ و چارەسەری پێویست۰

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

چۆنییه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر ترس له‌ منداڵاندا

نووسینی/ نورا وه‌رگێرانی/ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی ئارامگرتن و ناچارنه‌كردنی منداڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌روی ترسه‌كه‌ …