گۆڕانكاری پێداویستییه‌كی‌ ژیانه‌ (2-2)

ن؛ ئه‌ندازیار موهه‌ند

و؛ دانا سه‌لام/ ب. رێكخراوی رێنمایی

هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی گۆڕان چیین؟

بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری له‌ تاكدا سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته‌ ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ببن:

  1. گۆڕانه‌كه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بێت نه‌وه‌ك به‌ زۆره‌ملێ.
  2. گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی بێت.
  3. هه‌بوونی زانیاری و ‌پلان پێش ده‌ستكردن به‌ گۆڕانكاری.
  4. گۆڕانكاری ده‌بێت‌ هه‌نگاو به‌هانگاو بێت.
  5. پێویستی به‌ نیمچه‌ ئاماده‌باشی هه‌یه‌، نه‌وه‌ك له‌ناكاو بێت.
  6. ده‌بێت هه‌ست به‌ سه‌ركه‌وتنی تێدا بكرێت.
  7. ده‌بێت سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان كه‌ هاوكارن بۆ به‌رده‌وامبوون دابین بكرێن.
  8. ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ بیت كه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ هه‌ر به‌رده‌میدان به‌بارودۆخه‌كه‌ی پێشتر نه‌بێت.

هۆكاره‌كانی هه‌ره‌سهێنانی گۆڕانكاری:

  1. ئه‌و كاته‌ی كه‌ به‌نیازی گۆڕانكاری تێدا بكه‌ی گونجاو نه‌بێت‌.
  2. زۆر ئه‌زموونی له‌وه‌ شێوه‌یه‌ له‌پێشتردا هه‌بوون و تاقیكراونه‌ته‌وه‌.
  3. ئامرازه‌كان و جۆره‌كانی گۆڕانكاریت باش هه‌ڵنه‌بژاردووه‌.
  4. ئه‌گه‌ر ڕێگاكانی گه‌یشتن به‌ گۆڕانكاری درێژ بن.

قۆناغه‌كانی دروستكردنی گۆڕنكاری له‌ تاكدا

  1. دانانی دونیا بینی تایبه‌ت به‌خۆت.
  2. كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و هاندان (بۆچی ده‌بێ بیگۆڕێت، زیانه‌كانی ئه‌و بارودۆخه‌كه‌ت، سووده‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی بارودۆخه‌ نوێیه‌كه‌ چیین)؟
  3. پاڵپشت (بۆچی پێویسته‌، جدی بوونی ده‌وروبه‌ر، په‌ره‌پێدانی ڕه‌فتاری هاوڕێكانت، خووه ده‌ركه‌وتووه‌ نوێیه‌كان…)؟
  4. جێبه‌جێ كردن (به‌رنامه‌ی كات، خاڵه‌كانی پێداچوونه‌وه‌، ئامانجی قۆناغه‌كان)؟
  5. به‌داواداچوون (جێگیركردنی ده‌ستكه‌ته‌كان، گۆڕانكارییه‌كان له‌ كاتی پێویستدا، ڕاوێژ و زانیاری زیاتر).
  6. هه‌ڵسه‌نگاندن (خۆ پاداشتكردن، هه‌ستكردن به‌سه‌ركه‌وتن، به‌شداریكردنی كه‌سانی تر).

گرنگی كات بۆ گۆڕانكاری له‌ ژیانی مرۆڤدا

به‌بێ كات هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ژیانی مرۆڤدا روونادات، بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌م راستیانه‌ له‌سه‌ر كات بزانێ:

  1. كات بریتییه‌ له‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ و هه‌موو ژیانی.
  2. ته‌مه‌ن دیاریكراوه‌، ناتوانرێ زیاد و كه‌مبكرێت.
  3. كات ناتوانرێت هه‌ڵبگیرێت و حه‌زن بكرێ (هه‌ر چركه‌یه‌ك سوودت لێوه‌رنه‌گرت ده‌ڕوات).
  4. ناتوانرێ كات ئالۆگۆڕ بكرێ یان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌.
  5. یه‌كجار هه‌ژمار ده‌كرێ واته‌ له‌ چركه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ تا مردن.

سووده‌كانی به‌ڕێوه‌بردنێكی باشی كات

  1. به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و خه‌ونه‌ كه‌سییه‌كان.
  2. كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی كردن و فشاره‌كانی ژیان.
  3. باشتركردنی كواڵێتی كاركردن.
  4. باشتركردنی جۆر و شێوه‌ی ژیان.
  5. به‌سه‌ر‌بردنی كاتی زیاتر له‌گه‌ڵ خێزان یان بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان و شتی ته‌رفیهی.
  6. كاتی زیاتر بۆ په‌ره‌پێدان به‌خۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ.
  7. به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌می باشتر له‌ كاركردن.
  8. زیاتر خێرابوون له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی كاره‌كه‌ت
  9. كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌ڵه‌كان كه‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانییان هه‌یه‌.
  10. زیادبوونی داهاتی كه‌سی.

بۆچى خه‌ڵك كاته‌كانيان به‌ فيرۆ ده‌ڕوات؟

  1. هه‌ستنه‌كردن به‌ گرنگی كات .
  2. نه‌بوونى ئامانج يان پلانى ڕوون و ئاشكرا .
  3. چێژ وه‌رنه‌گرتن له‌ كاره‌كانی چونكه‌ له‌ژێر فشاردایه‌.
  4. هه‌ندىَ ڕه‌فتار و بيروباوه‌ری هه‌ڵه‌ هه‌ن ده‌بێته‌ هۆى به‌فيرۆدانى كات .
  5. نه‌بوونى زانيارى له‌سه‌ر شێوازه‌كانى ڕێكخستنى كات .

هه‌ندێ ڕه‌فتار و بيروباوه‌ر هه‌ن ده‌بێته‌ هۆى به‌فيرۆدانى كات

یه‌كه‌م/ نه‌بوونى كات لاى تاك بۆ خۆڕێكخستن: رۆژێك دارتاشێك به‌ داربڕه‌كه‌ی ده‌ستی خه‌ریكی بڕینی دارێك بوو، به‌ڵام له‌به‌ر كولی داربڕه‌كه‌‌ نه‌یده‌توانی به‌ جوانی داره‌كه‌ ببڕێت، كه‌سێك به‌لایدا تێپه‌ڕی هه‌ستی به‌ كولی داربڕه‌كه‌‌ كرد، گووتی كاكی دارتاش بۆچی داربڕه‌كه‌ت تیژ ناكه‌یته‌وه‌؟ دارتاشه‌كه‌ گۆتی له‌به‌ر كاركردن كاتی تیژكردنه‌وه‌ی داربڕه‌كه‌م نییه‌.

دووه‌م/ گۆڕانكاری به‌ رۆژێك و چه‌ند خوله‌كێك ناكرێت: هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن گۆڕانكاری له‌ رۆژێك و دانانی چه‌ند خوله‌كێك له‌ ژیاندا ناكرێت، ئه‌مه‌ بیروباره‌وه‌ڕێكی هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌گه‌ر تۆ رۆژانه‌ (20) خوله‌ك به‌فیڕۆ بده‌یت، له‌ حه‌فته‌یه‌كدا ده‌كاته‌  (140) خوله‌ك، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش جارانی چوار حه‌فته‌ بكه‌یت ده‌كاته‌ (560) خوله‌ك، كه‌ له‌ مانگێدا ده‌كاته‌ نزیكه‌ی (9) كاتژمێر و نیو. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م نۆ كاتژمێر و نیوه‌ جارنی دوازده‌ بكه‌یت ده‌كاته‌ چه‌ند؟

سێیه‌م/ لێناگه‌ڕێن كاته‌كانم رێكبخه‌م: زۆر كه‌س هه‌یه‌ ده‌ڵێت كه‌سانی ده‌وروبه‌رم لێناگه‌ڕێن كاته‌كانم رێكبخه‌م، به‌شتی لابه‌لا خه‌ریك ده‌بم، بۆ ئه‌مه‌ ده‌بێت تۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ت له‌به‌رچاو بێت:

  1. ئاساییه‌ كه‌ هاوكاری كه‌سانی تر بكه‌یت و له‌گه‌ڵیان بیت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ هه‌ر خۆت به‌رپرسی یه‌كه‌می له‌ ژیان و كاتی خۆت، ده‌بێت رێگا نه‌ده‌یت كه‌ كه‌سانی تر به‌بێ هۆكارێك ده‌ستت پێ له‌كاره‌كان هه‌ڵگرن.
  2. كه‌سه‌كان ئاگادار بكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پلان و به‌رنامه‌ی خۆت، به‌گوێره‌ی كاره‌كان و ده‌ست به‌تاڵی خۆت بڕیاربده‌ له‌گه‌ڵیان.
  3. ئه‌گه‌ر بێتو تۆ به‌خۆت سوود له‌كاته‌كانت وه‌رنه‌گریت و پلانی بۆ داده‌نێین، ئه‌وا كه‌سانی تر سوود له‌ كاتی تۆ وه‌رده‌گرن و به‌رنامه‌كان راده‌گرن.

چواره‌م/ پێویست ناكات ئامانج و پلانه‌كانم له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسمه‌وه‌: هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن پێویست ناكات ئێمه‌ شته‌كان و كاره‌كان له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسینه‌وه‌، چونكه‌ ده‌زانین ده‌بێ چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین.

پێنجه‌م/ ژیان زنجیره‌یه‌كه‌ له‌ كاره‌سات و كێشه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌ك: ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ نه‌توانێ به‌رنامه‌ رێژی بۆ خۆی بكات.

هه‌ندێ له‌و خاڵانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ده‌سته‌به‌ر كردنی كات لای تاك:

  1. دیاریكردنی ئامانج له‌ ژیان.
  2. پلاندانان بۆ ژیان.
  3. دانانی ئه‌وله‌ویان بۆ ژیان و كاره‌كان.
  4. خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌یانی.
  5. به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی تۆماركردن (قه‌له‌م، ده‌فته‌ر و مۆبایل…).
  6. خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و درك كردن به‌ گرنگی كات.
  7. خۆ نه‌‌به‌سته‌وه‌ به‌كاره‌ گرانه‌كانه‌وه‌ له‌ ئاسان و سووكه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌.
  8. كه‌سێكی واقعی به‌ له‌ نموونه‌یی و میسلی دووربكه‌وه‌.
  9. مه‌به‌ست و ویسته‌كان دیاری بكه‌.
  10. په‌یوه‌ندی تووندوۆڵ دروست بكه‌.
  11. دره‌نگ مه‌چۆ بۆ سه‌ركار.
  12. به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌كان بكه‌.
  13. كاره‌ هاوشێوه‌كان كۆبكه‌ره‌وه‌ سه‌ریه‌ك.
  14. له‌ ئاماده‌باشیدابه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان به‌بێ دواخستن.
  15. ڕێكه‌وت بۆ ده‌ستپێكردن و كۆتایی كاره‌كان دیاری بكه‌.
  16. فێره‌ ته‌كنیكی خێرا خوێندنه‌وه‌ ببه‌.
  17. وشه‌ی سوپاس پشتگوێ مه‌خه‌.
  18. كاته‌كانی ناو پاس، ئۆتۆمبێل و كاته‌كانی گه‌شتكردن به‌هه‌ده‌ر مه‌ده‌.
  19. كات دابنێ بۆ سه‌یر و ته‌له‌فزیۆن و گه‌ڕان به‌ ناو ئه‌نته‌رنێت و فه‌یسبوكدا.
  20. خۆت سه‌رقاڵ مه‌كه‌ به‌ شتی لابه‌لا.
  21. كاره‌كان به‌سه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌ردا دابه‌ش بكه‌، نه‌وه‌ك خۆت هه‌موو كارێك بكه‌ی.
كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌پێدان به‌ كه‌سایه‌تی

ن؛ الاء احمد و؛ دانا سه‌لام/ ب. رێكخراوی رێنمایی سروشتی مرۆڤ وایه‌ به‌رده‌وام  بۆ سازان …