نه‌خۆشی هستيريا

ئا/ كارزان شكر/ رێنماییكاری ده‌روونی
هستيريا نه‌خۆشيیه‌كی ده‌رونييه‌، بگراوه‌ندێكی كۆمه‌ڵايه‌تی، فسيۆلۆژی و جه‌سته‌یی هه‌يه‌، ‌نيشانه‌كانی به‌شێوازێكی نه‌ستی به‌ديار ده‌كه‌وێت، پاڵنه‌ريش بۆ به‌ دياركه‌وتنی ئه‌مجۆره‌ نيشانانه‌ ده‌ستهێنانی سودێكی تايبه‌ته‌ يان سه‌رنج راكێشانی كه‌سانی ديكه‌يه‌ بۆ خۆی، يان هه‌ڵاتنه‌ له‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ويستراو، يان پاراستنی خودی تاكه‌كه‌يه‌ له‌ زێده‌ ماندو بونێكی سه‌خت.
ئه‌مجۆره‌ نه‌خۆشيیه‌ له‌ كه‌سايه‌تيیه‌ ناپێگه‌يشتوه‌كان له‌رووی هه‌ڵچونه‌وه‌ بڵاوه‌ و روده‌دات. ده‌توانن ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ هه‌ر تاكێك ئاماده‌يی ئه‌وه‌ی تێدا هه‌یه‌‌ كه‌ نيشانه‌ی هستيریای لێ به‌ديار بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشارێكی توند بوو.
نيشانه‌كانی هستيریا
نيشانه‌كانی جه‌سته‌ییه‌كان
1. له‌ده‌ستدانی هه‌ست به‌ئازاركردن.
2. كوێری هستيری يان كه‌ێي هستيری.
3. له‌ده‌ستدانی تاموچيژ و بۆنكردن به‌بێ بوونی هۆكاری ئه‌ندامی.
4. نيوه‌ سه‌رئيشه‌ يان لا سه‌ر ئيشه‌.
5. هه‌وكردنی گه‌ده‌.
6. هه‌وكردنی پرۆستات.
7. هێڵنج هێنان و رشانه‌وه‌ی هستيری.
8. سكپری ناراست.
9. نه‌مانی بێ نوێژی.
10. هه‌ڵئاوسانی سك.
11. له‌ده‌ستدانی ئاره‌زوی خواردن.
12. ساردی سه‌رجێی.
13. ئازاری ئه‌نجامدانی سه‌رجێی.
14. قه‌بزی يان سكچون و زۆر مێزكردن .
نيشــــانه‌ ده‌روونيیه‌كان
1. له‌ده‌ستدانی له‌ ناكاوی يادگه‌.
2. له‌بيركردنی ماوه‌يه‌كه‌ دياريكراو له‌ ژيانی كه‌سه‌كه‌.
3. گۆڕانكاری روون و ئاشكرا له‌ هه‌ستی كه‌سه‌كه‌.
4. شه‌ڕانگێزی و تاوانكاری.
5. رۆیشتن له‌كاتی خه‌وتن.
6. هه‌وڵی خۆكوژی.
7. چه‌ندايه‌تی له‌كه‌سايه‌تييه‌كه‌يدا.
8. ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵانه‌.
9. زۆرگه‌ران و زۆر نوستن.
10. هه‌ڵچون و له‌هۆشچوون.
11. زۆر خه‌فه‌كردن.
نیشانه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان
1. ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی.
2. هه‌ڵسوكه‌وتی شاز.
3. كێشه‌ هه‌بوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر.
4. هه‌بوونی كێشه‌‌‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسايش.
5. زۆر چونه‌ لای پزيشك.
6. له‌ده‌ستدانی په‌يوه‌نديیه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيیه‌ خێزانيه‌كان.
7. له‌ده‌ستدانی كار.
8. لاوازی له‌كاركردن.
نیشانه‌ سۆزدارييه‌كانی هستيریا
1. هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون.
2. نه‌بونی توانای بڕیاردان.
3. گۆشه‌گيري.
4. هه‌ست به‌گوناه كردن.
5. ره‌شبينی.
6. خۆ به‌باش نيشاندان.
7. شه‌رمكردن.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

خه‌مۆكی (2-2)

ئا؛ سه‌نته‌ری فه‌له‌ستینی بۆ رێنمایی و؛ دانا سه‌لام/ ب. رێكخراوی رێنمایی هۆكاره‌كانی خه‌مۆكی هۆكاره‌كانی له‌ …