ئا؛ باخان به‌ختیار محمدأمین
به كالۆریۆس له ده‌روونناسی/ ڕێنمایی.
خوێندكاری ماسته‌ر له به‌شی ده‌روونناسی/ زانكۆی كۆیه.
ئایا تۆ تێبینی ئه‌وه‌ت كردووه كه دوو خوێندكار ڕوبه‌ڕوی هه‌مان بارودۆخ و ڕوداو ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جیاواز له یه‌كتری كاردانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م ڕووداوه ده‌بێت؟ به درێژایی (50) ساڵی ڕابردوو ده‌روونناسان گه‌ڕاون به دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ێگای توێژینه‌وه كردن له‌سه‌ر هزره‌كان (كه به شێوه‌یه‌كی ساده ناسراوه به بیره‌كان). ئه‌و ڕێگایه‌ی ئێمه د‌رك به جیهان ده‌كه‌ین و پێشبینی دروست ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به داهاتوو، وه‌ڵامی بارودۆخه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌و ژیانه‌ی كه تیایدا ده‌ژین هه‌مووی كاری لێده‌كرێت له‌لایه‌ن بیرهكانمانهوه (Thoughts). ئه‌مه یه‌كێكه له گریمانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی چاره‌سه‌ری هزری- ڕه‌فتاری به شێوه‌یه‌كی ساده:
– خوێندكار بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه.
– ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش كارده‌كاته سه‌ر هه‌سته‌كانی .
– به‌یه‌كه‌وه‌ش (بیركردنه‌وه و هه‌سته‌كان) كار ده‌كه‌ن سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خوێندكاره چۆن ڕه‌فتار بكات( Chodkiewicz & Boyle, 2015, p.5)
رۆڵی ڕێنماییكارانی په‌روه‌رده‌یی (توێژه‌ران) له قوتابخانه‌كان لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یه كه ڕێگرن له سه‌ركه‌وتنی خوێندكاران و باشتركردنی ژینگه‌ی فێربوون و پشتگیریكردنی ئه‌كادیمی خوێندكاران (American Counseling Association, 2006 ).
ئامانج له نووسینی ئه‌م بابه‌ته پێدانی زانیارییه به ڕێنماییكاران (توێژه‌ران) سه‌باره‌ت به یه‌كێك له باوترین بیردۆزه‌كانی ڕینمایی و گرنگی و رۆڵی له چاره‌سه‌ركردنی گرفته ده‌روونیه‌كان و یارمه‌تیدانی خوێندكار له رووی ده‌روونی، هه‌ڵچوونی و په‌روه‌رده‌یی.
چاره‌سه‌ری هزری- ڕه‌فتاری سیسته‌مێكه له‌لایه‌ن ئارۆن بێك ( Aron Beck) په‌ره‌ی پێدراوه كه ئاماژه‌ی به رۆڵ و گرنگی سیسته‌می بیركردنه‌وه‌ی تاك كردووه له سه‌رهه‌ڵدانی گرفت و نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان، چاره‌سه‌ری هزری – ڕه‌فتاری له‌سه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه كارده‌كات كه تاكه‌كان بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه (Thought) ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن هه‌ست ده‌كه‌ن (Feeling) و چی ده‌كه‌ن (Beck,2011,p.3) (Behavior)وه بیره‌كان ده‌كرێت ئه‌رێنی بن وه ده‌شكرێت نه‌رێنی بن، ئه‌و بیره نه‌رێنیانه (نێگه‌تیف) وا له تاك ده‌كات كه بارودۆخ و ڕوداوه‌كانی ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه به شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كردارانه هه‌یه كه ده‌یانكات، سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه، گرفته ده‌روونی و هه‌ڵچوونی و ڕه‌فتارییه‌كانی به‌دوادا دێت، كه‌مێكی خوێندكاران ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه بیره‌كانیان چۆنه و به چ شێوازێكه، هه‌ندێكیشیان هۆشیار نین كه ئه‌م بیره نه‌رێنیانه‌یان هه‌یه، چه‌ند كاری كردۆته سه‌ر ژیانیان(Chodkiewicz & Boyle, 2015, p.6)
ئه‌م چاره‌سه‌رییه به‌وه ناسراوه كه كورت خایه‌نه، جه‌خت له‌سه‌ر گرفت و كێشه‌كانی ئێستای نه‌خۆش ده‌كاته‌وه، دیزاین كراوه به‌وه‌ی خێرایه و پراكتیكییه و به‌ره‌و ئامانج ده‌روات، كارامه‌یی دڕیژخایه‌ن ده‌دات به كه‌سه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای چاره‌سه‌ریش به ته‌ندروستی بمێننه‌وه. ئامانجی ئه‌م چاره‌سه‌رییه ئه‌وه‌یه وا له تاك بكات وشیار بێته‌وه سه‌باره‌ت به بیره نه‌رێنییه‌كانی و گه‌شه‌پێدانی شێوازێكی باشتری بیركردنه‌وه‌ی، كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه ده‌روونیه‌كان، تاكه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر تر ڕه‌فتار بكات (Rector,2010, p.2).
ئه‌گه‌ر ڕێنماییكاران بتوانن خوێندكاران دووباره په‌روه‌رده بكه‌نه‌وه له ڕووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك بیری نێگه‌تیف و نا یارمه‌تیده‌ریان هه‌یه، چۆن ڕوبه‌ڕوی بیره نێگه‌تیف و تێكچوووهكان ببنه‌وه، له ئه‌نجامدا نیشانه‌كانی ته‌نگه‌ژه‌ی هه‌ڵچوونی، ڕه‌فتاره نابه‌جێ و تێكچووهكانیش كه‌م ده‌بێته‌وه (Zyromski& Joseph, 2008, p.4).
رێنماییكاران ده‌توانن سوود له بیردۆزی هزری- ڕه‌فتاری وه‌ربگرن، (Graham, 2005) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چاره‌سه‌ری هزری- ڕه‌فتاری باشترین چاره‌سه‌ره، به باشترین شێوه پشتگیری كراوه و پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه له ڕێگای توێژینه‌وه ئهزموونیهكانهوه، به مانایه‌كی تر توێژینه‌وه ئه‌زموونییه‌كان پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه كه ڕێنمایی له‌سه‌ر بنه‌مانی(CBT) كاریگه‌ری پێشانداوه لای منداڵان، ئه‌و منداڵانه‌ی ناڵاندوویانه به ده‌ست دڵه‌ڕاوكێ، ته‌نگه‌ژه‌ی پاش زه‌بری ده‌روونی، خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان و كهول، وه‌سوه‌سی قه‌هری، گرفتی خێزانی و خه‌مۆكی.
چاره‌سه‌ری هزری ڕه‌فتاری له قوتابخانه وا له خوێندكاران ده‌كات د‌رك به سێ شت بكه‌ن؛
یه‌كه‌م؛ چۆن شێوازی بیركردنه‌وه‌یان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتاریان.
دووه‌م؛ چۆن بتوانن كۆنترۆڵی ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌یه بكه‌ن.
سێیه‌م؛ چۆن ته‌كنیكه‌كانی ئه‌م بیردۆزه به‌كاربهێنن بۆ گۆرینی ڕه‌فتاریان(Zyromski & Joseph,2008, p.6 )
چاره‌سه‌ری هزری – ڕه‌فتاری بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان كاریگه‌ره، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی تا گه‌وره‌یی، بۆ گشت ئاستێكی په‌روه‌رده‌یی، ئه‌كادیمی، باری ئابووری و كه‌لتوری جیاواز گونجاوه، كاریگه‌ری پیشانداوه هه‌م له ناو گروپ و هه‌میش له‌گه‌ڵ تاكدا (Rector, 2010,p.2).
رۆڵی رێنماییكار له‌م بیردۆزه‌دا ئه‌وه‌یه كه به هاوكاری كار ده‌كات له‌گه‌ڵ خوێندكار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕێنماییه‌كه، رێنماییكار شاره‌زایی و زانیاری ده‌دات به خوێندكار سه‌باره‌ت به بیركردنه‌وه‌كانی، هه‌سته‌كانی، ڕه‌فتاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مانی ئه‌م بیردۆزه یارمه‌تی ده‌دات له دانانی ئامانجه‌كانی ڕینمایی، ئامرازه‌كانی گه‌یشتن به‌م ئامانجانه، وه‌ك گشت به‌رنامه‌كانی ڕێنمایی ئه‌م شێوازه ده‌ست پێده‌كات به دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی پته‌و له نێوان رێنماییكار و خوێندكاردا، له دانیشتنی یه‌كه‌مدا رێنماییكارهكه به هاوكاری له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كه ئامانجه‌كان داده‌ڕێژن بۆ ڕێنماییه‌كه، رێنماییكار ده‌توانێت ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی خوێندكار بكات ( له كۆتایی ڕێنماییه‌كه ده‌ته‌وێت به چی بگه‌یت؟ یاخود چۆن جیاواز بێت وه‌ك له‌ئێستادا؟) دواتر ئه‌م ئامانجانه له گرنگترینه‌وه ڕیز ده‌كرێت و به‌رنامه‌ی كاری ڕێنماییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێت. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت رێنماییكار ئاگادار بێت كه ئامانجه‌كان ده‌بێت دیاریكراو و تایبه‌ت بن، بتوانرێت له كۆتایی ڕێنماییه‌كه به ده‌ست بهێنرێت.
بۆ نمونه؛ خوێندكار بڵێت (ده‌مه‌وێت دڵخۆش بم) ئه‌م ئامانجه گشتییه ده‌كرێت رێنماییكار تایبه‌تی بكاته‌وه، وه‌ك (ئایا بێت وایه چی بكه‌یت دڵخۆش ده‌بیت)؟ ده‌كرێت خوێندكار بڵێت (ئه‌گه‌ر بتوانم له چالاكییه‌كانی قوتابخانه به‌شداری بكه‌م ئه‌وا دڵخۆش ده‌بم یان له‌گه‌ڵ هاورێكانم تێكه‌ڵ بم و بچمه ده‌ره‌وه (Beck, 2011, p.69).
ڕێنماییكار خوێندكار فێری ده‌كات كه چۆن بتوانێت ڕوبه‌ڕوی باوه‌ڕ و بیره ناڕاست و نا ورده‌كانی ببێته‌وه، خوێندكار شێوازێكی نوێ له بیركردنه‌وه فێر بێت سه‌باره‌ت به بارودۆخه‌كه‌ی، ڕێگای نوێ و پۆزه‌تیف تر فێر ده‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ی، ئه‌و شێوازه نوێیه كه فێری بووه پێوه‌یسته له‌ناو دانیشتنه‌كاندا پراكتیزه‌یان بكات، له نێوان دانیشتهنهكاندا كه ئه‌مه له‌م چاره‌سه‌رییه‌دا پێی ده‌گوترێت ئه‌ركی ماڵه‌وه (homework)، له سه‌ره‌تای هه‌ر دانیشتنێكدا رێنماییكار و خوێندكار پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌ركه‌كان ده‌كه‌ن (beck, 2011, p.74).
ژماره‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌م چاره‌سه‌رییه كه‌من و بۆیه گونجاوه بۆ ژینگه‌ی قوتابخانه، ژماره‌ی دانیشتنه‌كانی له نێوان (6- 20) دانیشتنه، هه‌فته‌ی یه‌ك دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌رێت، به‌ره به‌ره كه‌م ده‌كرێته‌وه كاتێك خوێندكاره‌كه هه‌ستی به باشی كرد.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بیردۆزی هزری – ڕه‌فتاری له گشت بیردۆزهكای تری ڕینمایی به‌ربڵاو تر و باوتره له قوتابخانه‌دا، زیاتر %70 ڕێنمایی به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ منداڵان له قوتابخانه‌دایه، ئه‌م ڕینماییانه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری هزری – ڕه‌فتارییه لێره‌دا چه‌ند هۆكارێك باس ده‌كه‌ین كه بۆچی ئه‌م شێوازی ڕینماییه كاریگه‌ره له قوتابخانه‌دا و له‌گه‌ڵ خوێندكاردا:
- پره‌نسیپ و چه‌مكه‌كان ئاسانه بۆ به‌كارهێنان و تێگه‌یشتن له‌لایه‌ن منداڵه‌وه، ده‌توانن له چه‌مكه‌كان تێبگه‌ن له هه‌ر باكگراوندێكی كه‌لتورییه‌وه هاتبن.
- ڕێنمایی هزری – ڕه‌فتاری له‌ناو گروپدا كورتخایه‌نه، ئه‌مه‌ش بۆ ژینگه‌ی قوتابخانه گونجاوه‌و چونكه له قوتابخانه‌دا كات سنورداره.
- ئه‌م چه‌مك و كارامه‌ییانه‌ی فێری خوێندكار ده‌كرێت، ده‌كرێت ببه‌سترێته‌وه به ژیانی خۆی، به‌مه‌ش ئاسان تر تێیده‌گات و فێرده‌بێت.
- منداڵان و هه‌رزه‌كاران له قوتابخانه‌دا ده‌كرێت فێری خود كۆنترۆڵی ڕه‌فتاری و ھه‌ڵچوونی بن، له ڕێگای تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندی نێوان بیره‌كان، هه‌سته‌كان و ڕه‌فتاره‌كان.
- یارمه‌تی منداڵ ده‌دات له‌وه‌ی كه ده‌توانێ خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ی كه خۆی ده‌سه‌ڵاتی گۆڕین و چاره‌سه‌ركردنیانی هه‌یه، ئه‌و شتانه‌ش قبوڵ بكات كه ناتوانێت بیان گۆرێت .
- پره‌نسیپه‌كانی ئه‌م بیردۆزه منداڵان و هه‌رزه‌كاران به‌هێز ده‌كات بۆ گونجان له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ئێستا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی له داهاتووشدا ڕوبهڕوییان ده‌بێته‌وه (Corey, 2008,p.370).
ئه‌م ستراتیج و ته‌كنیكانه‌ی له‌م بیردۆزه‌دا به‌كارده‌هێنریت ده‌كریت به دوو به‌شه‌وه ئه‌وانیش ته‌كنیكه هزرییه‌كان و ڕهفتارییهكانن، به گوێری شله‌ژان و نه‌خۆشی خوێندكاره‌كه رێنماییكار بڕیاردهدت كه كام ته‌كنیكه باشه و یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، هه‌ندێك له ته‌كنیكه‌كان ده‌توانین كورت بكه‌یه‌نه‌وه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا:
- په‌روه‌رده‌كردنی ده‌روونی (Psych-Education)؛ په‌روه‌رده‌كردن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان بیره‌كان و هه‌سته‌كان و ڕه‌فتاره‌كان له سه‌رهه‌ڵدانی گرفت و نه‌خۆشی خوێندكاره‌كه. ئه‌مه بنچینه‌ی هه‌موو پڕۆگرامێكی ڕێنماییه له‌سه‌ر بنه‌مای بیردۆی هزری – ڕه‌فتاری (Stallard, 2002,p.9).
- ناسینی بیره نه‌رێنییه‌كان (Identification of Negative thoughts)؛ ئه‌مه گرنگترین ته‌كنیك و كارامهییه كه فێری خوێندكار ده‌كرێت، له رێگای ئه‌وه‌ی كاتێك خوێندكار هه‌ستی به دڵته‌نگیه‌كی زۆر یاخود دڵه‌ڕاكێ كرد، ده‌كرێت پرسیار له خۆی بكات (ئایا چی له مێشكمدا ده‌گوزه‌رێت؟)، ئه‌م پرسیاره بڕبڕه‌ی پشتی چاره‌سه‌ری هزری-ڕه‌فتارییه.
- تۆماركردنی بیره نه‌رێنییه‌كان (Recording Negative Thoughts)؛ ئه‌مه رێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار هۆشیار بێته‌وه، پرسیار و هه‌ڵسه‌نگاندن بكات بۆ بیره نه‌رێنییه‌كانی هه‌وڵبدات بیانگۆرێت (Stallard, 2002, p.9).
- ڕاگرتنی بیره‌كان و كارامه‌یی خود قسه‌كردنی پۆزه‌تیف (positive self-talk)؛ هه‌ر كات بیره نه‌رێنییه‌كان بۆ هات بتوانێت ڕایبگرێت و زاڵ‌بێت به‌سه‌ریدا.
- ڕاهێنانی هزری (cognitive rehearsal): بریتییه له ڕوبه‌ڕوی بوونه‌وه‌ی ئه‌ركه قورسه‌كان و گرفته‌كان له رێگای وێنا كردنه‌وه .
- ئه‌ركی ماڵه‌وه (Homework)؛ یارمه‌تی خوێندكار ده‌دات كه ئه‌و كارامه‌ییه‌ی دانیشهكان فێری بووه پراكتیزه‌یان بكات له له ژیانی خۆیدا.
- كارامه‌ییه‌كانی گونجان (Coping skills)؛ وه‌ك هه‌ناسه‌دان و خاوبوونه‌وه له‌و كاتانه‌ی كه هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات و سترێسی زۆری له‌سه‌ره .
- به نمونهكردن (Modeling)؛ ئه‌مه له ڕێنمایی به گروپ له هه‌موو ته‌كنیكه‌كان به هێزتره، خوێندكار فێری كارامه‌یی نوێ ده‌بێت له رێگای تێبینی كردن و لاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌م رێنماكارهكه و هه‌میش ئه‌ندامانی گروپه‌كه .
- رۆڵگێران (Role-play): ئه‌مه‌ش له‌ناو گروپدا گرنگی خۆی هه‌یه خوێندكار ده‌توانێت پراكتیزه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره بكات كه فێركراوه، یارمه‌تی خوێندكار ده‌دات كه فێری خود كرنترۆڵ كردن بێت .
- فیدباك (Feedback)؛ پشتگیری كردنی وه‌ك پیاهه‌ڵدان و ئافه‌رین كردن دوایی ئه‌وه‌ی خوێندكار توانیویه‌تی ڕه‌فتارێكی نوێ ئه‌نجام بدات .
- كارامه‌یی چاره‌سه‌ركردنی كێشه (Problem-solving skills)؛ ئه‌م كارامهیییه یارمه‌تی خوێندكار ده‌دات له گونجان له‌گه‌ڵ كیشه‌كان كه رۆژانه ڕوبه‌ڕوی ده‌بیته‌وه، ئه‌م كارامهیییه یارمه‌تی ده‌دات له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی ئێستا و داهاتووشی .
- كارته‌كانی گونجان (Coping card)؛ ئه‌مانه كارتی بچوك بچوكن كه خوێندكار ده‌توانێت لای خۆی بیانپارێزێت و بیره ئه‌رێنییه‌كانی تێدا بنوسێت، رێنماییكار ده‌كرێت هانی خوێندكار بدات له به‌كارهێنانی ئه‌م كارتانه كاتێك هه‌ستی كرد كه پاڵنه‌ری نییه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی، یاخود له حاڵه‌تی ته‌نگه‌ژه و دڵه‌ڕاوكێ دایه (stallard, 2002, p.p. 9-11).
له كۆتاییدا ده‌كرێت بڵیین به پێی ئه‌م بیردۆزه خودی كێشه و بارودۆخه‌كان نیین كه خوێندكار توشی گرفت و شڵه‌ژانه ده‌روونیه‌كان ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌مه شێوازی بیركردنه‌وه و باوه‌ره‌كانی خوێندكاره سه‌باره‌ت به خۆی و جیهان و داهاتووی كه گرفته‌كانی قوڵتر ده‌كاته‌وه، ئه‌م بیركردنه‌وانه‌ی كه خوێندكار له مێشكی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه وه‌ك ڕاستیه‌ك قبوڵی ده‌كات به بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت كه ئه‌مانه ته‌نها بیرن مه‌رج نییه له هه‌موو كاتێكدا ڕاست بن، ئه‌ركی رێنماییكارانه كه ئه‌م بیرانه بدۆزنه‌وه و هه‌وڵبده‌ن له‌و رێگایه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خوێندكار بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته به سود وه‌رگرتن له ته‌كنیكه‌كانی ئه‌م بیردۆزه .
سه‌رچاوه‌كان:
- American Counseling Association , 2006. Effectiveness of school counseling.(2), pp. 2006–2008.
- Beck, J., S., 2011.cognitive behavioral therapy: basics and beyond. 2th ed[e-book]. London: the Guilford press. Available at: <https://www.academia.edu/16995757/Cognitive_Behavior_Therapy_Second_Edition_Basics_and_Beyond_Beck?auto=download>[Accessed 9 april 2019]
- Chodkiewicz, A., And Boyle, C., 2015. Believing you can is the first step to achieving.[e-book] Jessica Kingsley.available at: <https://ore.exeter.ac.uk/repository/handle/10871/24517#b1hsWg5yP1WOBczH.99>[Accessed 10 november 2018].
- Corey, G., 2008.Theory and practice and psychotherapy of counseling.8th ed. Brooks/Cole.
- Graham, P., 2005. Jack Tizard Lecture: Cognitive behaviour therapies for children: Passing fashion or here to stay?.Child and Adolescent Mental Health, 10(2), pp. 57–62. doi: 10.1111/j.1475-3588.2005.00119.x.
- Rector, N. A., 2010. Cognitive behavioural therapy An information guide. Center of Addinction and Mental Health, canda . doi: 10.1080/00358536508452570.
- Stallard, P., 2002. Think Good, Feel Good, Think Good, Feel Good. England:John Wiley.doi: 10.1002/9781119395348.
- Zyromski, B. and Joseph, A. E., 2008. Utilizing Cognitive Behavioral Interventions to Positively Impact Academic Achievement in Middle School Students. Journal of School Counseling, 6(15).