و؛ باخان بةختیار محمدامین به‌كالۆریۆس له ده‌روونناسى/ ڕێنمایی.
خوێندكاری ماسته‌ر له به‌شی ده‌روونناسى/ ڕینمایی په‌روه‌رده‌یی له زانكۆی كۆیه.
((من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه ده‌توانم، وا بیرده‌كه‌مه‌وه ده‌توانم، من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه ده‌توانم )) ئه‌وه ئه‌و ڕستانه‌یه كه بۆ مناڵانی قوتابخانه ده‌خوێنرایه‌وه له ساڵی 1930 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و ڕستانه ناوه‌ڕۆكی بیردۆزی خودكاراین، كه بریتیيه له باوه‌ڕه‌كانی تاك به تواناكانی له گه‌یشتن به ئامانجێكی ویستراو.
لێره‌دا من باسی خود كارایی ده‌كه‌م، فاكته‌رانه‌ی كاری لێده‌كه‌ن, ئه‌و ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤانه‌ی به‌هۆی خودكارایيهوه دێنه كایه‌وه.
بونیادنانی خود كارایی (Self-Efficacy )
خود كارایی باوه‌ڕه كه كه‌سێك ده‌توانێت كارامه‌یه‌كانی, به‌هره‌كانی و تواناكانی به‌كاربهێنێت, بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئامانجێك, بۆ نمونه (من ده‌توانم فێری ژه‌نینی گیتار ببم، من ده‌توانم له تاقیكردنه‌وه‌ی بیركاری سه‌ركه‌وتوو بم) ئه‌مه نمونه‌ی خودكاراییه، باوه‌ڕه‌كانی كارایی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تاكه‌كان د‌رك به خۆیان ده‌كه‌ن كه وزه و توانایان هه‌یه, ده‌توانن به‌و وزه و توانایه كار له ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن، خودكارایی ناوه‌ندێكه بۆ ڕێكخستنی هزره‌كان, پاڵنه‌ره‌كان و ره‌فتاره‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕه‌كانی خود كارایی ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێرێت له هه‌ڵبژاردنی چالاكیه‌كانی تاك، بڕی ئه‌و وزه‌یه دیاریده‌كات كه تاك به‌رهه‌می ده‌هێنی له چالاكیهیكاندا.
ئه‌و منداڵ و ههرزهكارهنهی كه خود كاراییان نزمه د‌رك به خۆیان ده‌كه‌ن كه بێ توانان، ئه‌و كۆنتڕۆڵه‌ی هه‌یانه به كه‌م سه‌یری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری شكستی گه‌وره ده‌كه‌ن، كاتێك به‌شداری ئه‌ركێكی نوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌لبه‌رت باندۆرا (Albert Bandura) به باوكی چه‌مكی خودكارایی داده‌نرێت، ساڵی (1995) وه‌سفی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كردوه كه به‌شدارن له گه‌شه‌كردنی خودكارایی له گه‌نجان و منداڵاندا، سه‌رچاوه‌كان بریتین له؛
یه‌كه‌م/ ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كانی منداڵه‌كه (Success Experience)، هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و كاریگه‌ری كردنه سه‌ر ژینگه‌كه‌ی، كاتێك منداڵ به سه‌ركه‌وتویی كۆنتڕۆڵی ژینگه‌كه‌ی كرد بۆ نموونه (بینایه‌كی دروست كرد به میكانۆ ، چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی، نمره‌یه‌كی باشی هێنا له تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك)، ئه‌و ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤانه‌ش كه به‌ده‌ستی هێنا بیخاته پاڵ هه‌وڵ و ماندوبوونی خۆی، خود كارایه‌كی به‌هێز ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه كاتێك منداڵ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كۆنتڕۆڵكردنی ژینگه‌كه‌ی و شكسته‌كه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ خۆی، ئه‌وا خودكاراییهكهی لاواز ده‌بێت.
شێوازی خسته پاڵ (Attribution Style ) ئه‌وه‌یه كه منداڵ هۆكاری سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كانی ده‌خاته پاڵ چی، به پێی (Seligman,1990) كاتێك تاك سه‌ركه‌وتنێك ده‌خاته پاڵ فاكته‌رێكی ناوه‌كی و جێگیر و گشتی، بۆ نمونه (من نمره‌ی به‌رزم به ده‌ست هینا چونكه من ههوڵمداو و ده‌زانم چۆن ده‌رس بخوێنم) ئه‌وه هه‌ستی سه‌ركه‌وتن و زاڵبوونی لا دروست ده‌بێت و خودكارایهكهی به‌هێز ده‌بێت.
كاتێك منداڵێك هۆكاری سه‌ركه‌وتن ده‌خاته پاڵ فاكته‌رێكی ده‌ره‌كی و نا جێگیر و تایبه‌تی بۆ نمونه (به‌ختم هه‌بوو تاقیكردنه‌وه‌كه زۆر ئاسان بوو، مامۆستاكه‌ش نمره‌یه‌كی باشیدا به گشت خوێندكاره‌كان) ئه‌وا هه‌ستی سه‌ركه‌وتن و زاڵبوونی لا دروست نابێت و خودكارایهكهی لاواز ده‌بێت.
دووه‌م/ سه‌رچاوه بۆ بنیاتنانی خودكارایی سه‌یركردنی كه‌سانی تره (Vicarious Experience) له‌لایه‌ن منداڵ، كاتێك منداڵ كه‌سێك ده‌بینێت كه وه‌ك ئه‌و كار ده‌كات به سه‌ختی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجێك و زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ربه‌ستێكدا، منداڵه‌كه باوهرهێكی لا دروست ده‌بێت كه ئه‌ویش ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات و به‌سه‌ركه‌وتوی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌یدا بكات، بۆ نمونه (ئه‌گه‌ر خوێندكارێكی پۆلی یه‌كه‌م هاوڕێیه‌كه‌ی بینی سه‌رده‌كه‌وێـت و كارێك ئه‌نجامده‌دات، ئه‌و خوێندكاره له‌وانه‌یه وا بیركاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و توانی ئه‌وه بكات، ئه‌وا منیش ده‌توانم ئه‌و كاره بكه‌م) توێژینه‌وه‌كان ئه‌مه‌یان سه‌لماندوه كه ئه‌م ئه‌زموونه كار ده‌كاته سه‌ر خودكارایی، ئه‌م پڕۆسه‌یه شێوه‌یه‌كی به‌هێز كاری لێده‌كریت له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی كه چه‌ند له یه‌ك چون هه‌یه له نێوان منداڵه‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كه سه‌یری ده‌كات (كه‌سی تێبینیكراو)، هه‌تا منداڵه‌كه زیاتر هه‌ست به لێكچون بكات له نێوان خۆی و ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌یری ده‌كات ده‌كات، ئه‌وا زیاتر كار ده‌كاته سه‌ر باوه‌ڕه‌كانی و سه‌باره‌ت به تواناكانی له زاڵبوون به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه.
سێیه‌م/ سه‌رچاوه بریتییه له‌و هاندانه ڕاسته‌وخۆیانه (Encouragement) كه منداڵ وه‌ریده‌گرێت له‌وانی تره‌وه، باوه‌ڕه‌كانی منداڵ سه‌باره‌ت به تواناكانی كاری لێده‌كرێت له‌لایان ئه‌وه‌ی كه چی گوێ لێ ده‌بێت له مامۆستاكانی، دایك و باوكی و هاورێكانی، ئه‌و منداڵه‌ی كه نامه‌ی به‌هێزی پێده‌گات ده‌توانی باردۆخێك چاره‌سه‌ربكات و توانا و كارامه‌یی هه‌یه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زیاتره هه‌وڵی زیاتر بدات و زیاتر ئارام بگریت له روبه‌روبونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كان، ئه‌و منداڵه‌ی پێی ده‌گوترێت (تۆ باشی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، تۆ ده‌توانی بیر له چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه بكه‌یته‌وه) ئه‌و باوه‌ڕانه ده‌خاته‌وه ناخی خۆی به‌خۆی ده‌ڵێت (من ده‌توانم چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌م) ته‌نها پێویسته بیر له هه‌ندێ ڕێگه‌ی نوێ بكه‌مه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه) ، ئه‌م باوه‌ڕه ده‌بێته هۆی هه‌وڵدان، ئارامگرتن و به‌رده‌وامی زیاتر، دواتریش ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤ زیاتر ده‌كات، كاتێك منداڵه‌كه خۆی ده‌بینێت كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كات، ئه‌و باوه‌ڕه (من ده‌توانم ئه‌وه بكه‌م) به‌هێز ده‌بێت، ده‌بێت باوه‌ڕێكی بنچینه‌یی كه ده‌توانێ هه‌ر شتێك بێته سه‌ر ڕێگای چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كارامه‌یی و توانای نه‌بوو ناكرێـ پێی بگوترێت (تۆ ده‌توانی) چونكه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر خودكارایی منداڵه‌كه، پێویسته گه‌وره‌كان به‌وردی له كارامیهكانی مناڵه‌كه تێبگه‌ن و بزانن و به‌گوێره‌ی ئه‌وه بیانخه‌نه ناو بارودۆخهكانهوه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر كارامه‌یی نه‌بوو ئه‌وا شكسته‌كان دووباره ده‌كاته‌وه، خودكارایی زیاتر به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت.
چواره‌م/ مه‌زاجی منداڵ (Negative Emotions) كۆتا سه‌رچاوه بۆ بنیادنانی خودكارایی كه ڕۆڵ ده‌گێرێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خودكاراییهكهی، مه‌زاج و هه‌ڵچونی پۆزه‌تیڤه، باوه‌ڕی منداڵ به‌خۆی به‌هێز ده‌كات به‌ڵام مه‌زاجی و هه‌ڵچونی نه‌گه‌تیڤ لاوازی ده‌كات، پێوسته منداڵ فێر بكرێت كه چۆن هه‌ڵچوونه نێگه‌تیفه‌كان كۆنترۆڵ بكات كاتێك ڕوبه‌روی كێشه‌یه‌ك یاخود بارودۆخێكی قورس ده‌بێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان نیشانیاداوه ئه‌و منداڵانه‌ی كه خودكارایان به‌رزه ره‌فتاره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان باشتر ده‌بێت، ده‌ستكه‌وتی ئه‌كادیمیان به‌رزتره، كه‌متر توشی خه‌مۆكی و دڵه راوكێ ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه د‌رك به خۆیان ده‌كه‌ن كه به‌توانان و كارامه‌یی و توانایان هه‌یه له ڕێكخستنی چالاكیه ئه‌كادیمیه‌كان له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا ئه‌وا زیاتر له ژیانیان ڕازی ده‌بن، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا ده‌توانن به سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵچونه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، دڵخۆشترن و بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤیان زیاتره وه‌ك له ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی خودكاراییان نزمه.
ڕێگای زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پهروهركاران خودكارایی به‌رزبكه‌نه‌وه لای منداڵان و گه‌نجان؛ ئه‌و به‌رنامه ڕێنماییانه‌ی كه فێری گه‌نجان ده‌كه‌ن له روبه‌روی بیره نهگهتیڤهكانیان ببنه‌وه گه‌شبینی زیاتر ده‌كه‌ن له منداڵان و هه‌رزه‌كاره‌كاندا، ئاستی خه‌مۆكی و دڵهڕاوكێشیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌واته پهروهركار و ڕێنماییكاران ده‌توانن گه‌نجان و منداڵان فێر بكه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی بیره نێگهتیڤهكانیان ببنه‌وه له ڕێگای یه‌كه‌م ناسینی بیری نێگهتیڤهكانیان، دواتر به‌ڵگه بهێنه‌وه كه ئه‌و بیرانه نه‌گه‌تیڤن و ڕاست نین.
دووه‌م ڕێگا منداڵ یان هه‌رزه‌كار فێری بكرێن كه ئامانج دابنێت، ده‌توانرێت فێری منداڵ بكرێت كه ئامانجی واقعی دابنێ و ئه‌و ڕێگایانه‌ی فیر بكرێت كه ئارام بگرێت و ڕوبه‌روی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ببێته‌وه كه دێته سه‌ر ڕێگای، ده‌توانین وا له منداڵ بكه‌ین كه هه‌ستی زاڵبوونی هه‌بێت له ژیاندا.
توێژینه‌وه‌كانیش سه‌لماندوویانه، ئه‌گه‌ر منداڵ فێر بكرێ چۆن ئامانج دابنێت و بگات به ئامانجه‌كه‌ی و چۆن به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ده‌گاته ئامانجه‌كه‌ی، له‌و كاته‌دا منداڵ هیوای زیاتری ده‌بێت و سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت له گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی.
ڕێگایه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه فێری منداڵ بكه‌یت كه ئاهه‌نگ بگێرێت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی، منداڵێك كه باوه‌ر بوون به تواناكانی یان خودكارایهكهی نزم بیت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنه‌كانی به نزم سه‌یر ده‌كات، بۆیه ئێمه ده‌توانین خودكارایی به‌رزكه‌ینه‌وه له ڕێگای ئه‌وه‌ی فێری مناڵ بكه‌ین كه سه‌ركه‌وتنه‌كان بناسێت و دواتر د‌رك به‌وه بكات كه خۆی به‌شداره له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی.
په‌روه‌رده‌كاران ده‌توانن هانی خوێندكاران بده‌ن كه (ده‌فته‌رێك) دابنێن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیان تێدا تۆماربكه‌ن كارامه‌یی و به‌هره‌كانیان تێدا بنوسن و تۆمار بكه‌ن، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر باوه‌ڕی به خۆی به‌رزده‌بێته‌وه به‌ڵكو یارمه‌تی ده‌دات هه‌ڵچونی پۆزه‌تیڤی هه‌بێت، دواتر ببێته هۆی بیركردنه‌وه‌ی داهینه‌رانه و به‌هێزكردنی كارامه‌یی چاره‌سه‌ركردنی كێشه.
كۆتا ته‌كنیك (ته‌كنیكی پیاهه‌ڵدانه) كه منداڵه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی دا‌و ستراتیجی به‌كارهێنا بۆ سه‌ركه‌وتن ئه‌وا باشتره كه په‌روه‌رده‌كار و دایك و باوك ئه‌و هه‌وڵ و ستراتیجیانه به‌رز بنرخێنن، پیای هه‌ڵده‌ن بۆ نمونه (تۆ به‌باشی ئه‌و كاره‌ت كرد، چونكه هه‌وڵتدا و ڕێگای جیاوازت تاقی كردنه‌وه) ئه‌م قسه‌یه یارمه‌تی منداڵ ده‌دات كه هه‌ست به زاڵبوون و ده‌ستكه‌وت بكات، به‌رده‌وام بێت و ده‌ستكه‌وتی زیاتری هه‌بێت، به‌به‌راورد به پیاهه‌ڵدان به زیره‌كی منداڵه‌كه (بۆ نمونه تۆ به‌باشی ئه‌م كاره‌ت كرد چونكه تۆ زۆر زیره‌كی) جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و ستراتیجیه‌كانی منداڵ به‌رز ڕاگیرا و پیاهه‌ڵدانی بۆ بكرێ ئه‌وا منداڵ زیاتر ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌توانێ كۆنتڕۆڵی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاهه‌ڵدان بكریت بۆ زیره‌كی منداڵه‌كه ئه‌وا منداڵ به كه‌م سه‌یری هه‌وڵدان ده‌كات و بیرناكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی.
سه‌رچاوه:
Ravish, K.2010. Promoting Self-Efficacy in Youth . Communiqué. The Newspaper of the National Association of School Psychologists. 39 (3), November 2010. Available at: https://www.questia.com/magazine/1P3-2188582331/promoting-self-efficacy-in-youth. (Data Accessed on 11-11-2019)