حه‌وت خاڵی گرنگ بۆ تەرکیز کردنی قوتابی

ئا؛ یوسف کمال هادی/ ڕێنماییکاری پەروەردەیی

  1. دروستكردنی پەیوەندی هاوڕێیانە لەگەڵ مامۆستا؛ بەر لە هەموو شتێک بەهێزی پەیوەندی قوتابی و مامۆستا بە ڕێژەیەکی زۆر کار دەکاتە سەر ئاستی قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن، چونکە کاتێک قوتابی مامۆستای لا خۆشەویست بێت حەزی و خۆشەویستی بۆ بابەتەکەش دەبێت و بەمەش ئاستێکی بەرز بەدەست دێنێت.
  2. ئەنجامدانی کار و پێداویستی و شتە زیادەکان بەر لە دەست پێکردن و ئەنجامدانی ئەرکی خوێندن وەک (خواردن، گوێگرتنی گۆرانیەک، لاپتۆپ و مۆبایل ….)، هەوڵبدە کار و پێداویستیەکان پڕ بکەیتەوە ئینجا دەست پێبکەیت تاکو دواتر بیرت سەرقاڵ نەبێت بۆ هیچ شتێک.
  3. ئامادەکردنی گشت پێداویستیەکان لە ژووری خوێندن وەک (مێز کورسی، گەرمکەرەوە و ساردکەرەوە، قەلەم،کتاب دەفتەر و ئاو…)

تێبینی/ لەژوری خەوتن مەخوێنە یان ئەگەر ناچاربویت ئەوا پێویستە پێخەفی خەوتن لابەریت لەژوورەکە ئینجا دەست پێبکەیت، وە پێویستە پلەی ژوور نە زۆر سارد بێت و نەزۆر گەرم، بەڵکو هاوسەنگ بێت گەر ٢٥ بێت زۆر باشە. دواتر پەیامێک ئاراستەی ماڵەوە بکە کە پێویسته‌ لەو کاتەی کە تۆ دەست پێدەکەی تا ئەوکاتەی کە تەواو دەبی تۆ لە خوێندنەکە نەکەن یا دەنگ نێتە ژوورەوە. هەروەها خشتەیەک ئامادە بکە کە لەم کاتژمێرە دەست پێ دەکەیت بۆ ئەو کاتژمێرە دەبێ تەواو بیت.

  1. نووسینی ئەو خاڵە بەهێز و گرنگانەی کە دەتەوێت لەبیرت نەچێ و دواتر وەک پێداچوونەوە سەیری بکەی بۆ نموونه‌(کورت کردنەوەی خاڵەکان) یان ئەو بیروبۆچونە بەهێزانەی کە لەناکاو دێتە مێشکت دەربارەی خوێندنەکە، یان پێداهێنانی هێڵی رەنگاو رەنگ بەژێر شتە گرنگەکان تا لەبیرت نەچێتەوە.
  2. پشوو وەرگرتن؛ واتا هەر سەعاتێک 15 خولەک پشوو وه‌ربگره‌.
  3. هەوڵدە بابەتە لێکچوەکان بەدوای یەک نەخوێنیت، لە نێوانیان بابەتێکی تر هەبێت جیاوازبێ بۆ نموونە کاتێک فیزیا دەخوێنی لە دوای ئەو کوردی بخوێنە، نەوەکو کیمیا یا زیندەزانی، یان کاتێک مێژوو دەخوێنی دواتر عه‌ره‌بی بخوێنە نەوەک ئابووری.
  4. پێدانی دیاری بەخۆت دوای تەواوکردنی خوێندن بە سەرکەوتووی (ئەو شتەی کە زۆر حەزت لێیەتی بیکە دیاری بۆخۆت).

گراهام بێل دەڵێت (جەخت یان هەموو تەرکیزت بکە سەر ئەو کارەی کە ئێستا ئەنجامی دەدەیت، خۆر وەکو خاڵێک گەرمیەکەی کۆدەکاتەوە لەو شوێنەی کە لێی دەدات).

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

قۆپیەکردن (گزیکردن)

ئا، ئارام سەردار/ ڕێنماییکارى پەروەردەى ق. مەلافەندى بنەڕەتى تێکەڵاو. ئێمە هەموومان پێویستە فێربین و بەردەوام …