راهێنانه‌ ده‌روونییه‌كان

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی نێودەوڵەتی
چەند پڕۆگرامێکی دەروونی بۆ مناڵان و قۆناغەکانی خوێندنی قوتابخانە بنەڕەتیەکان
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستاندا هەندێ پڕۆگرامی دەروونی کە بە ڕاهێنانی دەروونی ناسراوە، ئێستا هەمووان دەتوانن سودی لێببین. ئەم ڕاهێنانانە کە لە شێوەی پڕۆگرامی جیاجیادان بۆ مەبەستی گەشەسەندنی مێشکی مناڵ و قوتابیان لە لایەن پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان عەبدوڵا تۆفیق ئامادەکراوە.
لەلایەن ئامادەکارەکەیەوە زۆر هەوڵی لەگەڵدا دراوە هەتا بە ئاسانترین و کاریگەرترین شێوە ئامانجەکانی خۆی بپێکێ. ئەم پڕۆگرامە دەروونیانە هیچ زەحمەتێك ناخاتە سەر کەسیك کە بیەوێ ئامانجی بدات. ئەوەی لەسەر مناڵەکە یان خوێندکارەکەیە ئەوەیە کە بتوانێ لە ژینگەیەکی ئارامدا تەنها چاوەکانی دابخات و گوێ لەو چەند خولەکە بگرێت کە لەناو پڕۆگرامەکانیدا هەیە، بێ ئەوەی هیچ جموجوڵێكك بە جەستەی پێویست بێ
ئەم پڕۆگرامانە وادەکات کە مرۆڤ بچێتە ناو خۆیەوەو کار لەسەر هەندێ بواری بەهێزبوونی دەروونی خۆی بکات، فێری تەکنیکی هەناسەی دروست ببێ، تەرکیزی بەهێز بکات، بڕوابەخۆبوونی باهێزتر بکات، دواڕۆژێكی باش و ئەرێنی خۆی ببینێ و دڵخۆش و گەشبین بێ، بتوانێ لە خوێندنەکەیدا سەرکەوتوبێت و لە زۆر نەخۆشی بەدووربێت، بتوانێ چارەسەری کێشە دەروونیەکانی خۆی بکات، بەرەنگاری سترێس ببێتەوەو خۆی وەك کەسێکی باش و دەگمەن قبوڵبیت.
بۆئەوەی باشترین کاریگەری هەبێ من پێشنیازم ئەوەیە کە نەچنە سەر پڕۆگرامێکیتر هەتا هەر پڕۆگرامێکیان بۆ ماوەی ٧ بۆ ١٤ ڕۆژ لەسەر یەك گوێ لێبگرن. ئەمە وا دەکات کە کەسی ئەنجامدەری ڕاهێنانەکە بەتەواوی ئەو ڕاهێنانە پرۆگرام بکات/ خەزن بکات و ئیتر خۆی فێری ببێ و بتوانێ بێ گوێگرتن لەو پرۆگرامە خۆی بۆ خۆی بەکاربهێنێ. هەرکات هەر پێنج پڕۆگرامەکە لە ماوەی خۆیدا تەواو بوو ئیتر کەسەکە خۆی بڕیاردەدات کە پێی خۆسە لەگەڵ کام لەو پڕۆگرامانەدا زیاتر کاربکات و پێویستی زیاتر پێیەتی.
ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەوەیە کە ئەم پڕۆگرامە دەروونیانە وەك پڕۆژەکە بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتی پێدراوە کە لە قوتابخانەکاندا بەکاربێت لەلایەن توێژەران و مامۆستایانەوە کە ئارەزووی هاوکاریکردنی مناڵانیان هەبێ. هەموو توێژەرانی ناو قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە کە لەڕێگەی ئەوانەوە بگات بە هەموو خوێندکاران و قوتابیەکانیان لەو قوتابخانانەدا کە ئەوان تیایدا توێژەرن. ئێستایش دەمانەوێ هەموو مناڵانی کوردستان ئەم پڕۆگرامە گرنگانە بەکاربهێنن هەتا کەس لەو سودە بێبەش نەبێت.
هیوامان تەندروستیەکی باشی دەروونیە بۆ نەوەکانی داهاتوومان، ئەم ڕێگایە بە ئاسانترین و کاریگەرترین شێواز دەزانین کە بەبێ بەرامبەر بگاتە هەموو ماڵێك و هەموو دایکان و باوکان بتوانن کاریگەریانە هاندەری مناڵەکانیانبن هەتا نەوەیەکی بەهێز و بەتواناو هۆشیاریان هەبێ و داهاتوویان ڕوونتربێت.
پرۆگرامەکانیش ئەمانەن:
پڕۆگرامی یەکەم: ڕاهێنانی هەناسە
پڕۆگرامی دووەم: خاوبوونەوەی ماسولکە
پڕۆگرامی سێیەم: خاوبوونەوەی دەروونی
پڕۆگرامی چوارەم: ڕاهێنانی بڕوا بەخۆبوون

پڕۆگرام پێنجەم: دواڕۆژێکی پڕشنگدا
زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە دەیانەوێ بەشێك بن لەم پڕۆژە دەروونیەدا و هاوکاری بە ڕۆڵەکانیان دەگەیەنن، هەتا لەم رێگەیەوە کوردستانێکی ئارام بۆ نەوەیەکی هۆشیارتر دەستەبەر بکەن.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

ڕێنماییكردن به‌  به‌كارهێنانی بیردۆزی هزری- ڕه‌فتاری ( Cognitive-Behavioral Therapy) له‌ قوتابخانه‌دا.

ئا؛ باخان به‌ختیار محمدأمین به‌ كالۆریۆس له‌ ده‌روونناسی/ ڕێنمایی. خوێندكاری ماسته‌ر له‌ به‌شی ده‌روونناسی/ زانكۆی …