كاریگه‌ری فشارە دەروونییەکان

ئا؛ محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی
فشارە دەروونیەکان کاریگەرییان لەسەر ژیانی رۆژانە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، جەستەی و باری تەندروستی تاک هه‌یه‌، کۆمەڵێک هۆکار هەن دەبنە هۆی درووست بوونی فشارە دەروونیەکان، رەنگە هۆکارەکان پەیوەندییان بە بارودۆخی و گرانی و ئاستەنگەکانی ژیان و بواری کارکردن بێت، یان هۆکاری ئابووری و هەژاری و دەرفەتەکان بن، یام هۆکاری کێشە خێزانی و سۆزداریەکان بن یان هۆکاری تێکچوونی پەیوەندەکان بێت، بەهۆی لەدەستدان و مردنی کەسێکی نزیک و خۆشەویستمان، یان رەنگە فشارێکی سیاسی و بارودۆخه‌كان بێت.
کاریگەرییەکانی فشار لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە ، رەنگە بارودۆخە سیاسییەکان کاریگەریان نەبێت لەسەر هەندێ کەس کەچی هەندێ کەسی تر تووشی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی بەهێز بکەن، یان مردنی کەسێکی نزیک، رەنگە هەندێ کەس بەشتێکی ئاسایی بزانن کەچی بۆ هەندێ کەسی تر ببێتە کارەسات و تووشی زەبری دەروونیان بکات، کەواتە مەرج نییە بارودۆخەکان و هۆکارەکان بۆ هەموو کەس وەکو یەک کاریگەریان هەبیت.
بەشیوەیەکی گشتی فشارەکان و تەنگژەکانی ژیان کاریگەریان دەبێت لەسەر هەرسێ لایەنی دەروونی و جەستەیی و ژیرییەکانمان، بەکورتی ئاماژە بەکاریگەریەکان ده‌کەین؛
یه‌كه‌م/ کاریگەرییەکان لەسەر دەروونی؛
– دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی دەروونی و تیکچوونی په‌شێو (میزاج).
– نەمانی حەزوئارەزووی خواردن.
– تێکچوون و شلەژانی خەو.
– دەبێتە هۆی توڕه‌بوون و دەربرڕینی بیزاری.
– هەستکردن بەخەم و پەژارە و دڵتەنگی.
– تووشی دڵەڕاوکێ و وەسواسی ده‌كات.
– ده‌بێته‌ هۆی نەمانی تەرکیز و بیئاگابوون .
دووه‌م/ کاریگەری فشاره‌ دەروونیەکان لەسەر پرۆسە ژیریەکان (ئه‌قل)
– ده‌بێته‌ هۆی سەر لێ شێوان لێ تێکچوون و بڕیاردانی هەڵە.
– ده‌بێته‌ هۆی لە بیرچوونه‌وه‌.
– ده‌بێته‌ هۆی بێهێز بوونی پەیوەندییە خێزانی و زۆر بوونی کێشە خێزانیەکان.
– کەمبوونی پەیوەندی خزمایەتی و کۆمەڵایەتەکان .
سێیه‌م/ کاریگەری فشارە دەروونیەکان لەسەر جەستە؛
– بەهۆی فشارە دەروونیەکان تاک تووشی ژانە سەر و سەرئێشە دەبێت.
– بەهۆی نەمانی حەزی خواردن و ناچالاک بوونی گەدە و پرۆسە هەرسیەکان، تاک تووشی کیشەی قۆلۆن دەبێت.
– زۆربەی ئەو کەسانەی فشارێکی بەهێزی دەروونی زۆریان هەیە بە بەردەوامی تووشی بەرز بوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ دەبن.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

پێگە و شکۆی قوتابی لە قوتابخانە و لە خێزاندا

یوسف کمال/ڕێنماییکاری دەروونی و پەروەردەیی قوتابی یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، …