دیسکالکولیا (Dyscalculia) چیە؟

ن؛ زانا جبار/ ده‌روونناس

مامۆستا چۆن ئه‌م حاڵه‌ته‌ بیناسێتەوە؟
هۆکارەکانی چین؟
چۆن چارەسەر دەکرێـت؟

دیسکالکولیا واتا لاوازی و خراپی ئاستی منداڵ لە وانەی بیرکاری و نەبوونی توانستی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، ژماردن و شیکاری کردار ماتماتیکی بەشێوەیه‌کی گشتی له‌وانه‌یه‌ كه‌سانی گه‌روه‌ش تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ببن، نزیکەی لە (٪۳تا ٪٦)ـی مرۆڤ توشی ئەم حاڵەتە دەبن، دەکرێت زۆرجار ئەگەر تاقیکردنەوەی زیرەکیشی بۆ ئەنجام بدرێت خاوەنی ئاستێکی زیرەکی باشبێت، بۆیە مەرج نیە ئەوانەی ئەم کێشەیەیان هەبێت زیرەکیان کەم بێت و بە بیرکۆڵ و تەمبەڵ سەیر بکرێن لەلایەن مامۆستاوە۰

نیشانەکانی دیسکالکولیا چین؟

  1. ئاستی خراپە یاخود توانای تێگەیشتنی نیە بۆ کردارەکانی کۆکردنەوە و لێدەرکردن و لێکدان و دابەشکردن (+،-،x، ÷).
  2. هەڵەکردن لە دانانی خانەکان بۆ نمونە ناتوانێت خانەی یەکان، دەیان، سەدان و هەزاران لەیەکتر جیابکاتەوە.
  3. پیتی (د) لەگەڵ ژمارە (۲) لەیەک جیاناکاتەوە.
  4. زۆرجار ژمارەکان بە پێچەوانەوە دەنوسێت بۆ نمونە لە جیاتی ژمارە (۷) ئەنوسێ (۸) یاخود لەبری (99) ئەنوسێ (6) یان ژمارە (۱۰) ئەنوسێ (۰۱) یاخود کە دەنوسێت ژمارە (۲۱) ئەنوسێ (۱۲)۰
  5. ناتوانێت ژمارەیەکی دور و درێژ بخوێنێتەوە بۆنمونە ۲٦٥۸.
  6. توانای ژماردنی بەباشی نیە، تەنها بە پەنجە نەبێت.
  7. ئەم جۆرە کەسانە زۆر بە زەحمەت تێدەگەن کە ۳+٤ و ٤+۳ هەمان شتن و جیاوازیان نیە۰
  8. کاتێك داوای لێدەکەی کە لە ژمارە (۱۰) هەتا ژمارە (۱) بژمێرێ ناتوانێ بە ئاسانی بیڵێت۰
  9. منداڵ توشی دڵەڕاوکێ و ترس و شڵەژان دەبێت، کاتێك کردارێکی بیرکاری شیکار ئەکات.

هۆکاری دیسکالکولیا چییە؟

هۆکاری ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوە واتە هەر لەکات لەدایکبونەوە ئەم منداڵە بەشێوەیەکی سروشتی ئەم کێشەیەی هەیە کە پەیوەستە بە مێشکەوە، ئەو بەشەی دەماخی کە بەرپرسە لە توانستی بیرکاری و ژمێریاری کێشە و کەموکورتی تێدایە، واتا هۆکارەکەی لەژێر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی کەسەکە خۆیدا نیە. کە بەشی دواوەی لای ڕاستی مێشکیان کەموکوڕی و کێشەی تێدایە، ئەو بەشە بەرپرسە لە هەموو کردارەکانی بیرکاری و ژمێریاری۰

 

چارەسەری چییە؟

  1. یەکەم هەنگاو دروستکردنی هەستی بڕوابەخۆبوونە لای منداڵ لەلایەن مامۆستا و خێزانەوە، بە تەمەڵ، دواکەوتو و کەم ئەقڵ بانگی نەکەن و سەیری نەکەن. ئەوە بزانن کە ئەمە لەژێر دەسەڵاتی منداڵەکە خۆیدا نییە، ئەو بابەتەی لا ئاسایی بکەنەوە نەک زیاتر توشی دڵەڕاوکێ و دڵتەنگی بکەن.
  2. لەسەر خۆ و بێ توڕەبوون چەندجار دووبارەکردنەوەی ئەو بابەتەی پێی دەڵێی، هەوڵبدرێت کە نەهێڵێیت منداڵەکە خەیاڵ و داڵغەی بڕوات۰
  3. لەناو پۆلدا واباشە کە بهێنرێتە پێشەوە و یەکەم ڕەحلە دابنرێت.
  4. بەکارهێنانی قەڵەمی ڕەنگاو ڕەنگ لەکاتی وانەکاندا۰
  5. دۆزینەوەی ڕێگەی تایبەت و سەرنجڕاکێش کە سەرنجی منداڵەکە بۆلای خۆی ڕابکێشێ و بۆ وانەکە۰
  6. سەرەتا پێویستە بە نمونەی بەرجەستەکراو و شتەکانی دەوروبەر بکات بە نمونە بۆ تێگەیشتنی، دواتر تێهەڵکێشی بکات لەگەڵ وانەکەدا۰
  7. هانی منداڵەکە بدرێت پرسیاری لا دروست بێت و پرسیار بکات لەسەر بابەتەکە.

سەرچاوەکان

  1. سایکولوجیە ذوي الاحتياجات الخاصه وتربيتهم (الدكتور عبدالمطلب امين).
  2. النمائية (ابراهيم رشيد الاكاديميه).
كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

دڵه‌ڕاوكێی تاقیكردنه‌وه‌

ئا؛ محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی ئه‌و هۆكاره‌كانه‌ چین ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێی قوتابیان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا؟ …