ئایا تۆ ڕۆڵی خۆت بینیوە لەم بارودۆخەی ئێستادا؟

عەبدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان/ سوید

با هەریەکەمان ڕۆڵی خۆی بزانێ و با ڕەفتارەکانی بەپێی ڕۆڵەکەی بێت. لە کاتیکدا دڵەڕاوکێ و نائارامی باڵی خۆی وەك هەورێکی ڕەش بەسەر ناوچەیەکدا دەکێشێ، ئیتر مرۆڤەکان دەروونیان ناسەقامگیرتر دەبێ و بیر لە تراژیدیاو تراوما جیجیاکانی ڕابردوویان دەکەنەوە و ترس لە ئایندەیان. بەداخەوە کە کوردستانمان سەردەمانێكی زۆرە لە تراوماو نائارامی بێ بەش نەبووە، بەهۆیەوە هەزاران ڕۆلەی میللەتەکەمان بوونەتە قوربانی و دووچاری نەخۆشیە دەروونیەکان و نەخۆشیە فیزیکیەکان بووەتەوە. ئەم کێشەو نائارامیانە وایان کردووە کە بازاری پزیشکەکان گەرمتربن، بەڵام لەبەر زۆری نەخۆشەکانیان کوالیتێی چارەسەرە دەروونی و دەرمانیەکان ڕوویان لەخراپتر کردووە. ئێستاش وا دیسانەوە مێدیاکان و هەواڵەکان بە هۆی گواستنەوەی وێنەو لێکدانەوەو پێشھاتەکانیانەوە، ناهێڵن خەڵك بە ئارامی سەرقاڵی کار و ژیانی خۆیان بن. ئەگەر هەریەکەمان ڕۆڵی خۆی بزانێ، دڵسۆزی میللەتەکەیبێت و وبەویژدانبێت، دەبێ لەمەترسیەکانی کاردانەوە فکریەکانی و وتووێژە نەرێنیەکانی خۆی لە شوێنە گشتی و تایبەتیەکانیشدا وەك لەناو ماڵ و خێزانیدا دەبێ زۆر ئاگاداربێت. ئێمە زۆربەی جار باس لە کاریگەری وشە و قسەمان کردووە، بگەڕێ بزانە کام وشە کام جێگرەوەی هەیە کە کاریگەری بەهێزی نەرێنیانە ناکاتە سەر خەڵك ئەوە بەکاربێنن. لەم دۆخەدا هەموو مێشکیان بەکارهێناوە کە موگناتیز ئاسا بلکێت بە هەواڵەکانەوە، بەڵێ تایبەتیتریش هەواڵە ناخۆشەکان بۆ لێکدانەوە ناخۆشەکان. هەریەك لە ئێمە دەتوانێ ڕۆڵی خۆی ببینێ و کام پیشەی هەیە بەپێی پیشەکەی کار لەگەڵ دۆخەکەدابکات. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دڵخۆشم کە زۆرێك لە توێژەر و ڕێنمایکارانی دەروونی و کۆمەڵایەتی خۆیان بەدوورگرتووە لە پێشبینی و قسەکردن لەسەر ئەم دۆخەی ئێستا، بەڵام بۆمن جێی سەر سوڕماندەبێ کە کەسێك پسپۆڕی بواری دەروونی و ڕێنماییکاربێت، هەستێ بیری نەرێنی بڵاو بکاتەوە و ببێتە هۆکاری دڵەڕاوکێ و نائارامی لە کوردستاندا. ئەوەتان لەبیربێ ئێوە لە چینێکی بەرز و ڕۆشنبیری کۆمەڵگەن، هەرچیەك بڵێن خەڵك بەهەندی وەردەگرێ. کەواتە تۆ دەتوانی ئارامکەرەوەشبیت! بە هیوای ئارامی بۆ هەموو لایەك سەرکەوتوبن

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

پێگە و شکۆی قوتابی لە قوتابخانە و لە خێزاندا

یوسف کمال/ڕێنماییکاری دەروونی و پەروەردەیی قوتابی یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، …