پێداویستییه‌ ده‌روونییه‌كانی منداڵ

ئا؛ دانا سلام/ رێنماییكاری ده‌روونی

ناسین و زانینی پێداویستییه‌ ده‌روونییه‌ جیاوازه‌كانی منداڵ زۆر گرنگه‌ بۆ دایك و باوكان، ئه‌م ناسینه‌ یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت بۆ باشتر تێگه‌یشتن له‌ منداڵه‌كانیان و په‌سندكردنییان، له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی زانینی هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ر ره‌فتارێك كه‌ منداڵ له‌قۆناغه‌ جیا جیاكانی ته‌مه‌نیدا پێیدا ده‌ڕوات، له‌خواره‌وه‌ پێداویستییه‌ ده‌روونییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی منداڵ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو؛

یه‌كه‌م/ پێویستی خۆشویستن؛

  1. رۆژانه‌ چه‌ند جارێك له‌ له‌باوه‌ش بكرێن.
  2. به‌ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ناویان بهێنرێت.
  3. كاتێك قسه‌ ده‌كات به‌ته‌واوی گوێی بۆ بگیرێت.
  4. به‌ متمانه‌وه‌‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.

دووه‌م/ پێویستی له‌به‌رچاوگرتن؛

  1. رێزگرتن له‌ بۆچوونی منداڵ و رێگه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئازادی قسه‌ بكات.
  2. پێدان و پێسپاردنی هه‌ندێ ئه‌ركی گونجاو.
  3. دانانی كاتێك بۆ هه‌ر منداڵێك كه‌ بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك بوون.
  4. مه‌دح كردنی منداڵ له‌پێش چاوی كه‌سانی تر.

سێیه‌م/ پێویستی دڵنیایی بوون؛

  1. هه‌بوونی رێز و خۆشه‌ویستی له‌نێوان دایك و باوكی.
  2. به‌ منداڵ بگوترێت كه‌ له‌ دڵی دایك و باوكیدا له‌ كوێیه‌.
  3. مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ منداڵ به‌ رێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌.
  4. باسكردنی یاسا و رێساكانی ماڵ بۆ منداڵ.
كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

هۆكاره‌كانی داڵغه‌‌ لێدان و بێ ئاگابوونی قوتابیان

ئا/ محمد جووتیار/ رێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی مامۆستا چۆن بتوانێت رێگری بكات له‌  بێ ئاگا بوون و …