هەناسەدانی قووڵی درووست

ئا؛ ڕێکان عه‌بدورحمان قادر/ فێرخوازی به‌شی ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی.

توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیاتر له‌ (75%)ـی (CO2) له‌ له‌شماندا ده‌مێنتێه‌وه‌

هەر هەناسەيەك كە دەچێتە ناوەوە، ژيان بەردەوام دەكات، كاتێكيش كە دێتە دەره‌وه‌ دەبێتە هۆی شادی خدوی (سەعدی شيرازی).

ئاشکرایە جەنجاڵی و سەرقاڵی مێشکی مرۆڤ لەسەردەمی ئێستادا بەشێوەیەکی زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک کە کاتی کەمی هەیە بۆ دەوروبەرەکەی چ جای گرنگیدان بەتەندرووستی جەستەیی یا دەروونی و عەقڵی، بۆ چارەسه‌رکردنی ئەمەش مرۆڤ پێویستی بەدانانی کاتێکە بۆخۆی لەم کاتانەشدا تەکنیکەکانی ڕاهێنانی هەناسەدانی دروست سوودێکی زۆری پێدەگەیەنن. ڕاهێنانەکانی هەناسەدان فێربوونی به‌شێوه‌یكی دروست، گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە لە کەمکردنەوەی فشاره‌كان، دڵەڕاوکێ، کەمکردنەوەی شڵه‌ژانه‌كان خه‌و و بێتاقەتی مرۆڤ…هتد.

گرنگترین ته‌كنیكه‌كانی هه‌ناسه‌دان بریتین له‌؛

  • ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ.
  • ڕاهێانی هەناسەدانی درووست (4- 7 -8).
  • ڕاهێنانی هەناسەدانی(4-3).
  • پڕانایاما. وچەندان تەکنیک و شێوازی هەناسەدانی تر.

سەرەتا پێش ئەوەی باسی یەکە بەیەکەی تەکنیکەکان بکەین گرنگە خوێنەر بزانێ کە کامەیە شێوازی هەناسەدانی دروست و گرنگی چیە؟

لە كتێبەکەیدا دەروونناسی بەناوبانگ (لوئيز هی) به‌ناوی چارەسەری ژيان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ (برینی گه‌ده‌، بەردی گورچيلە) كاردانەوەی توڕەیين. هەناسەدانی قوڵ و ئارام دەبێتە هۆی كرانەوە و ئارامبوونی ماسوولكەكان، (لوئیز هی) گرنگی هەناسەدانی قوڵ و دەستکرد دەکاتەوە لەژیانی ڕۆژانەمان ده‌خاته‌ روو.

ئێمە بۆ ئەوەی سییەکانمان پاک بێتەوە لەدوانۆئۆکسیدی کاربۆن و گۆڕینی بە ئۆکسجین، سروشتیانە بە هەناسەدانی  خۆنه‌ویستانه‌ ئەنجامدەدرێت، بەڵام وەک لەسەرەتاشدا ئاماژەمان پێدا توێژینەوەکان دەریدەخەن زیاتر لە75٪ـی هه‌وا لەناو لەشدا دەمێنێتەوە، ئەمه‌ش خۆی دەبینێتەوە لەکۆمەڵێک هۆکار بەتایبەت لەبەرکردنی جلی تەسک و هەڵنەمژینی هەوای پاک.

هەروەها بۆ پاکبوونەوەی ئەو(co2) کە لەسەردەمانی پێشودا بەژەهر ناویان بردووە، پێویستمان بە ڕاهێنانەکانی هەناسەدانی دەستکرد دەبێت لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی تر.

لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە ئەویش چۆن بتوانین ئەو ڕاهێنانانە بکەین؟

سەرەتا پێش ئەوەی باسی ڕاهێنانەکان بکەین پێویستە بزانین ڕێکارەکان چین بۆ ئەنجامدانی تەکنیک و ڕاهێنانەکان؟

  • شوێن له‌ سروشت ياخود جێگايەک کەهەوای پاک هەڵبمژین.
  • جل و بەرگێكی تەنك و ناتەسک.
  • دانيشتن بەڕێكی، پشتت رێکبێ.
  • ميوزێكێك یان ئارامکەرەوەیەک پێشتر بەکاربهێنین.
  • وەرگرتنی هەناسە بەلوت و دانەوەی بەدەم.
  • وەرگرتنی هەناسە بە ئارامی و هيواشی.
  • دانەوەی هەناسە كه‌مێك خێراتر له‌وەرگرتنی.
  • هەناسە ده‌بێت سيیەكان و سك پڕ بكات و قووڵ بێت، لەکاتی دانەوەی هەناسەکەش وەک دەرکردنی دەنگی(حێ)بیدەیتەوە.
  • پشوودان بۆماوەیەك.

تێبینی/ ئەم ڕاهێنانانە واباشترە بە كۆمەڵ ئەنجامبدرێنز لەکۆتاییدا دەکرێ بڵێین، ئەم ڕاهێنانانە سودی هەیە بۆ هه‌موو كه‌سێك له‌ هه‌ر پیشه‌ و كارێكدا بێت، بەتایبەت بۆ كاتی بە هێزکردنی یادگە و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە و خەوێکی ئارام.

لەبەشی 2 دا باسی چەند تەکنیک و ڕاهێنانی هەناسەدان دەکەین.

كۆمێنت و لێدوان

بابه‌تی تر

38 رێگا و رێنمایی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین منداڵێك په‌روه‌رده‌ بكه‌ین، كه‌ متمانه‌ی به‌خۆی بێت

ئا؛ دانا سلام/ رێنماییكاری ده‌روونی پیاهه‌ڵدان و مه‌دحكردنی منداڵ له‌به‌ر چاوی كه‌سانی تر. ره‌خنه‌ نه‌گرتن …