ده‌روونناسی منداڵ و هه‌رزه‌كار

پەروەردەی منداڵ

ئا؛ یوسف كمال/ قوتابی ده‌روونناسی چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنێكی باشتری منداڵه‌كانمان، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ كورتی هه‌ندێ رێنمایی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو، وه‌ك: گەر ھاتوو منداڵەکەت فێری وشە یان دەشتەواژەیەکی ناشیرین و نەشیاو بوو، زۆر بەکاریدەھێنا، باشترین ڕێگا بۆ تەرککردنی ئەو دەستەواژەیە بریتییە لەوەی کە بەتەواوی پشتگوێی بکەیت و بەھیچ جۆرێك وەڵامی نەدەیتەوە، بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت کە ھەر گوێشت لێی نەبوو، بەوجۆرە …

Read More »

تووندوتیژی دژی منداڵان

و؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی تووندوتیژی ره‌فتارێكی وه‌رگیراوه‌، تاكه‌كان به‌هۆی پڕۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن، ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ خێزاندا كه‌ تووندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه‌ و بوونه‌ته‌ قوربانی، ئه‌وا له‌ داهاتووشدا به‌ده‌ستی ئه‌وان یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان ده‌بێته‌وه‌ قوربانی، به‌ها و كه‌لتوور و نۆڕمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و به‌ركارهێنانی تووندوتیژی له‌ناو خێزاندا. زۆرجار به‌های شه‌ره‌ف و نامۆس هۆكارێكی …

Read More »

شه‌رمنی لای منداڵان

و؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی هه‌ندێك پێیان وایه‌، شه‌رمنی شتێكی ئاساییه‌ و به‌شێكه‌ له‌ پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ له‌لای منداڵان. له‌ هه‌ندێ له‌ منداڵدا ئه‌و شه‌رمن نییه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ و كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی متمانه‌به‌خۆبوون و رێزگرتن له‌ خوی. ئه‌گه‌ر شه‌رمنی زیاد له‌ پێویست بوو ئه‌وا ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی منداڵه‌كه‌ و سنورداركردنی په‌یوه‌ندی و چالاكییه‌كانی منداڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر. ئه‌و منداڵانه‌ی …

Read More »

نینۆك خواردن لای منداڵان، خووێكی ترسناكه‌

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی نینۆك خواردن له‌لای منداڵان یه‌كێكه‌ له‌و خوانه‌ی مه‌ترسی ته‌ندروستی بۆ سه‌ر په‌نجه‌ و جه‌سته‌یی گشتی منداڵه‌كه‌ هه‌یه‌، زۆربه‌ی جاره‌كان ئه‌و خووه‌ هۆكارێكی ده‌روونی له‌پشته‌، بۆیه‌ پێویسته‌ زوو چاره‌سه‌ر بكرێت. هۆكاره‌ ده‌روونییه‌كانی پشت نینوك خواردن توێژینه‌وه‌كانی بواری ده‌روونناسی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ نینوك خواردن له‌لای منداڵان هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ و ته‌نگژه‌ی ده‌روونی، له‌ شێوه‌ی شله‌ژنێكی ره‌فتاری …

Read More »

چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ده‌روونی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵ

ئا، شنۆ عوسمان/ توێژه‌ر خێزان و قوتابخانه‌ دوو شوێنن له‌ ده‌زگاكانی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر یه‌كێك له‌م ده‌زگایانه‌ كاریگه‌ری و ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی توانا و كه‌سایه‌تی منداڵ و تاك، ده‌توانین بڵێین خێزان پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت، چونكه‌ زۆربه‌ی كاتی ته‌مه‌نی منداڵی له‌ناو خێزانه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌بردرێت، كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ده‌روونی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵ وزه‌‌ و توانایه‌كی زۆری ده‌وێت‌، به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌ندێجار …

Read More »

هونه‌ری مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ منداڵ/ قوتابی پڕجووڵه‌

محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی چه‌ند رينمايه‌ك بۆ دايك و باوكان/ مامۆستايان كاتێك كێشه‌ی مندال ياخود قوتابی هاروهاجيان هه‌یه‌. 1. كاتێك ده‌بينی منداڵه‌ هاروهاجه‌كه‌/ قوتابیه‌كه‌ كێشه‌يه‌كی ناوه‌ته‌وه‌، شتێكی شكاندوه‌، له‌و كاته‌دا هه‌وڵبده‌ دان به‌خۆتدا بگری، ئارامی خۆت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت به‌هات و هاواركردن و تووره‌بوون، پێویسته‌ ئارام بيت، بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ژيرانه ‌و برياری ژيرانه‌ بده‌يت، نه‌وه‌ك يه‌كسه‌ر بێ سێ …

Read More »

ده‌رهاویشته‌كانی به‌كارهێنانی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌سه‌ر منداڵانه‌وه‌

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی كاتێك ‌منداڵان له‌ ته‌مه‌نی 1 تا 12 ساڵی سه‌رقاڵی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ده‌بن، ئه‌وا ئه‌م كاریگه‌ری و ده‌رهاویشتانه‌یان له‌سه‌ر به‌دیار ده‌كه‌وێ: 1. به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به‌دیاری شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و ئامێره‌كانی تر. 2. له‌ هاوه‌ڵ و هاوڕێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و شاره‌زاییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییان ده‌بێ. 3. تیشكێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێ كه‌له‌ شاشه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری نه‌خۆشییان زیاتر …

Read More »

كێشه‌ی كه‌مخۆری و نه‌بوونی حه‌زی خواردن لای منداڵ

محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی كێشه‌ی كه‌مخۆری یان نه‌بوونی حه‌زی خواردن، گرفتێكه‌ زۆربه‌ی دايكان به‌ده‌ستيه‌وه‌ گيرۆده‌ ده‌بن، به‌و هۆيه‌شه‌وه‌ توشی دڵه‌راوكێ، ده‌بن به‌تايبه‌تی له‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌يان له‌ته‌مه‌نی (2-6) ساڵانه‌ دايه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانن بۆچی منداڵه‌كه‌يان حه‌زی له‌ خواردن نييه‌، نازانن هۆكاره‌كه‌ی چييه‌ و چۆنيش چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ بكه‌ن. هه‌ندێ له‌ دايكان چه‌ندين رێگا ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ منداڵه‌كه‌يان …

Read More »

ماوەی خەوی خەوندار لای منداڵ (2)

سامان سيوه‌یلی/ ده‌روونناس ئەو ماوەیەی نوستن کە خەونی تێدا دەبینرێت و بە (ماوەی خەوی خەوندار) ناساندوومانە زۆرترین ماوەی نوستن پێکدەهێنێت لەسەرەتای ژیانی منداڵدا، پاشان لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا ماوەی خەوی خەوندار کەمتر دەبێتەوە، بۆ نموونە لەلای منداڵی تازە لەدایکبوو ئەم ماوەیە (٥٥٪ –  ٨٠٪)ـی کاتی نوستن پێکدەهێنێت، واتە ئەگەر منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەنزیکەیی (١٨) كاتژمێر بخەوێت ئەوا نزیکەی (٩ – ١٤) …

Read More »

دڵەڕاوكێی دابڕان لای منداڵ (Separation Anxiety)

زانا جبار/ دەروونناس. دڵەڕاوكێی دابڕان جۆرێكە لە جۆرەكانی دڵەڕاوكێ كە لای منداڵ دروست دەبێت، ڕێژەی نزیكەی (4%)ـی منداڵان توشی ئەم دڵەڕاوكێیە دەبن، زۆرجار هەتا قۆناغی هەرزەكاری بەردەوام دەبێت. ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه‌ لەكاتی دابڕان و دووركەوتنەوەی منداڵ لە دایك و باوكی دروست دەبێت یان لە لە ئەنجامی دوركەوتنەوەی دایك و باوك لە منداڵەكە دروست دەبێت. ئه‌مه‌ لە هەردوو ڕەگەزدا هەیە بەڵام بە …

Read More »