ده‌روونناسی منداڵ و هه‌رزه‌كار

لەچی کاتێکدا دەبێت منداڵەکەمان ببەین بۆلای دەروونناس؟

و؛ ئاکۆ محمدامین/ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بەهۆی ئەو بیروباوەڕە هەڵانەی کە دەربارەی (دەرون دروستی- ده‌روونساغی)  بونیان هەیە، زۆرێک لەمنداڵان لەگرنگی پێدان و وچاودێریکردنی پێویست بێبەش دەبن. لەڕاستیدا دەبێت خێزانەکان بزانن  ئەگەر لەبارودۆخێکی  پێویستدا داوای یارمەتی لە دەرونناسێک بکەن نابێتە نیشانەی لاوازی ئەوان. منداڵان لەڕەوتی  گەشەکردن و ژیانی خۆیاندا  کۆمەڵێک بەربەستی وەک (ترس، دڵەڕاوکێ، خه‌م…) ئەزمون دەکەن، زۆر قورسە بزانین کە لەچی قۆناغێکدا …

Read More »

جۆره‌كانى تووندوتيژى دژى منداڵان

ئا؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی ئه‌و ديارده‌يه‌ يه‌كێكه‌ له‌‌ ترسناكترين ديارده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا و كاريگه‌رى له‌‌سه‌ر پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا هه‌يه‌، تووندوتيژى دژى منداڵ له‌‌ ئه‌نجامى خراپ پێگه‌ياندنى كۆمه‌ڵايه‌تى دروست ده‌بێت، پێويسته‌ منداڵ ژينگه‌ و كه‌شێكى له‌بار و ئارامى بۆ بره‌خسێنرێت، دوور له‌‌ ترس و تۆقاندن و هه‌ره‌شه‌كارى. جۆره‌كانى توندوتيژى كه‌ ڕووبه‌ڕوى منداڵ ده‌بێته‌وه‌: يه‌كه‌م/ توندوتيژى جه‌سته‌ى: توندوتيژى جه‌سته‌يى چه‌ند جۆرێكن وك: …

Read More »

خۆته‌ركردنی خۆنه‌ویستانه‌ لای منداڵان

ئا، محمد جووتیار/ ڕێنماییكاری ده‌روونی ميزكردنی منداڵ له‌ناو جێگای خه‌وتن (Nocturnal Enuresis)، هۆكاره‌كانی چیین، چۆن ده‌توانی يارمه‌تی منداڵه‌كه‌ت بده‌يت بۆ چاره‌سه‌كردنی؟ زۆربه‌ی منداڵان له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نيیان تا 3 ساڵان شه‌وان خۆیان ته‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساييه‌. به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ پزيشكيیه‌كان (30%)ـی  منداڵان له‌ ته‌مه‌نی (4) ساڵیدا توشی ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌بن، دواتر له‌ ته‌مه‌نی (6) ساڵی رێژه‌كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ بۆ (10%)ـه‌، له‌ …

Read More »

نیشانەکانی توندوتیژی سێکسی بەرامبەر بەمنداڵان

ئاکۆ محمدامین/ توێژه‌ری کۆمەڵایەتی سەرەتا پێویستە ئەوە بزانین توندوتیژی سێکسی بەرامبەر بەمنداڵ هەرجۆرە کردەوە و پەیوەندییەکی سێکسییه کە لەگەڵ منداڵ ئەنجام بدرێت. ئه‌مه‌ تەنها لە پەیوەندی جەستەیی کورت نابێتەوە. بەڵکو کردارەکانی وەک (دەست لێدان لە ئەندامی زاوزێی منداڵ لەلایەن کەسێکی گەورە، هاندانی منداڵ بۆ نواندنی ڕەفتاڕی سێکسی، ئەنجامدانی جوڵە و ڕەفتاری سێکسیانه بەرامبەر بەمنداڵ، خۆ ڕووتکردنەوە لەبەچاوی منداڵ، ناچارکردنی منداڵ …

Read More »

ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری له‌ (14 بۆ 18) ساڵی

محمد جووتیار/ ڕێنماییكاری ده‌روونی ئه‌گه‌ر  (كور یان كچ)ـه‌ هه‌رزه‌كاره‌كه‌‌ت ته‌مه‌نی له‌نێوان (14-18) ساڵان بوو  چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی؟ ئايا‌ ئاشنای  هونه‌ره‌كانی مامه‌لڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كار؟ چۆن  توڕه‌یی، ئينكاری و ده‌مارگيری رۆڵه‌كه‌ت  كه‌مده‌كه‌يته‌وه‌؟ چۆن ده‌توانی به‌ ڕێگایه‌كی باش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ی؟ بۆ ئه‌مه‌ پێویستیت به‌ هه‌ندێ شاره‌زایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌، ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێ به‌رچاو روونیدان بۆ ئێوه‌ بخه‌ینه‌ رڕوو. …

Read More »

زۆر بەکارهێانی تابلێت و کاریگەریەکانی

و. ئاکۆ محمد/ توێژه‌ری کۆمەڵایەتی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا یەکێک لەو ئارەزوانه‌ی  کە منداڵانی گیرۆدەی خۆی کردوە یارییە کۆمپیوتەرییەکان وه‌ك (تابلێت، موبایل، پلەی ستەیشن و یارییە کۆمپیوتەریەکانی ترر). یاریکردن بەم جۆرە کەرەستانە کاتێکی زۆر دەبات و پەیوەندی منداڵ لەگەڵ دەوروبەرەکەی دەپچڕێنێت، منداڵ بەجۆرێک غەرقی یاری دەبێت کە هەست بەتێپەڕبونی کات نەکات. سەرەتا دایک و باوک لەوەی کەمنداڵەکەیان توانای بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیەکانیانی …

Read More »

هاوسەنگی لەپەروەردەکردنی منداڵ

حسێن عبدالرحمن/ ڕێنماییكاری ده‌روونی پەروەردە لەسادەترین پێناسەیدا بریتیە لەپه‌ره‌پێدان به‌لایانەکانی (جەستەی، دەروونی، جوڵەیی، کۆمەڵایەتی  و ژیری). زۆر گرنگە دایکان و باوکان یان ئەوکەسانەی لەدەزگاپەروەردەییەکان کاردەکەن،سەرەڕای گرنگیدان بەلایەنە جیاوازەکانی پەروەردەی منداڵ،به‌پشت به‌ستن به‌ پێوەرە پەروەردەیەکان هاوسەنگیش لەنێوان ئەولایانانە بپارێزن. بەوپێیەی هاوسەنگی لەپەروەردەكردندا زامنی پەرەروەردەیەکی تەندروستە بۆ ئایندەی منداڵ. هاوسەنگی لەپەروەردەی منداڵ:                                              یه‌كه‌م/هاوسەنگی گشتی؛ لێرەدا مەبەست لەهاوسەنگیکردنە لەنێوان لایەنەسەرەکییەکانی پەروەردە بەشێوەیەکی گشتی …

Read More »

متمانەبەخۆبوون لای منداڵ

ئاکۆ محمدامین/ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌م متمانە بەخۆبونیان زۆر متمانە بەخۆبون، وەکو تایبەتمەندیەکانی تری کەسایەتی منداڵان، خاوەنی کۆمەڵێک نیشانەی جیاوازە. بەناسینی ئەم نیشانانە، دەتوانیت ئاستی متمانە بەخۆبونی منداڵەکەتان دیاری بکەیت و لەپێناوچاککردن و بەهێزبونیدا  هەنگاو بنێیت .لێرەدا هەندێک لەنیشانەکانی  ئەو منداڵانەی كه‌م متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو. هەرچەندە منداڵ لەم نیشانانەی زیاتری هەبێت و نیشانەکان تیایدا بەهێزبن، متمانە بەخۆبونی ئەو کەمترە. …

Read More »

ڕۆژی جیهانی منداڵان و چەند ڕێنمایــیه‌ک

له‌ ڕۆژی جیهانی منداڵاندا پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م منداڵانی جیهان به‌گشتی و منداڵانی كورستان ده‌كه‌م، هیوادارم كه‌سه‌رجه‌م منداڵان دوور له‌كێشه‌ و گرفت بتوانن بژین، منداڵانی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ و سه‌ركرده‌ی به‌یانین، ئه‌وان جێگای ئێمه‌مان ده‌گرنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ سه‌رۆك، وه‌زیر، سه‌رۆك په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌به‌ر، مامۆستا، ئه‌ندازیار، پزیشك و كارمه‌ند و سه‌رجه‌م پیشه‌كانی تر. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستاوه‌ ئه‌م منداڵانه‌ به‌باشی ئاماده‌ بكه‌ین، بۆ …

Read More »