ده‌روونناسی گشتی

چۆن خۆت قبول ده‌كه‌ی؟

دانا سه‌لام یه‌كێك له‌ ئاسته‌نگه‌ زۆر گرنگه‌كانی ژیانی تاكه‌كان بریتییه‌ له‌ په‌سند كردنی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆ په‌سند بوون له‌لای خۆت یه‌كێكه‌ له‌ رێگرییه‌ گه‌وره‌كان به‌ڵام پێویسته‌ تاك ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ زۆر گرنگانه‌ی‌ تاك ده‌گه‌ینێ به‌ به‌خته‌وه‌ری. هه‌موو كه‌سێك له‌ ژیاندا چه‌ند جارێك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ دێته‌ پێش كه‌ خۆی قبوڵ بكات و فێره‌ خۆ خۆشویستن ببێت. …

Read More »

دوو پێنووسی دار

و؛ ئاكۆ محمدامین/ توێژه‌ر لە دوو پیاوەوە  دوو  یادەوەری جیاوازم  لەبارەی  ونکردنی  پێنووسی دارەکانیانەوە بیست. پیاوی یەکەم دەیوت :(پۆلی  چواری سەرەتایی بووم، لە قوتابخانە  پێنووسه‌ دارەکەم  ونکرد، کاتێک  بەدایکمم گوت بەخراپی  لێیدام و پێی وتم تۆ کەسێکی  بێ ئاگای، هەست بەبەرپرسیارێتی ناکەی. ئەوەندە  تەمێکردنەکەی دایکم بۆمن قورس بوو کەوا بڕیارمدا  ئیتر هیچ کاتێک  بەدەستی خاڵی  نەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە و  پێنووسی  …

Read More »

ناساندنی رێكخراوی رێنمایی

یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكوومیه‌كان مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌گرتووه‌، ڕێكخراوێكى ناحكوومى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی قازانج نه‌ويسته‌، كار  بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى لايه‌نى ده‌روونى تاك و خێزان ده‌كات. ئامانج له‌ دانانی ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌موو كارێك به‌ ئامانجێكه‌وه‌ ده‌كرێت، ئێمه‌ش به‌ ستافێكی پسپۆڕ له‌ بواری ده‌روونناسی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ ده‌كه‌ین: یه‌كه‌م/ پاراستنی تاكه‌كان: هه‌موو تاكێك پێش ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی هه‌ر گرفتێك ببێته‌وه‌ …

Read More »

چۆن به‌سه‌ر شه‌رمنیدا زاڵبین؟

ن؛ نه‌سرین عه‌بد. و، دانا سه‌لام/به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی رێنمایی هه‌موو كه‌سێك له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی ژیانیدا هه‌ست به‌شه‌رم ده‌كات به‌هۆی بارودۆخێك كه‌ دێته‌ پێشی، ئه‌مه‌ كێشه‌ نییه‌ و زۆر ئاساییه‌، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ نائاساییه‌ كه‌ ببێته‌ سیفاتێك له‌ سیفاته‌كانی مرۆڤ، تاك‌ نه‌توانێ خۆی لێ رزگار بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر سارد بكاته‌وه‌.   هۆكاره‌كانی شه‌رمنی نه‌چاندنی هه‌ستی متمانه‌ …

Read More »

چۆنییه‌تی ته‌رك كردنی خووه‌ نه‌رێنییه‌كان

دانا سه‌لام/ رێنماییكار ده‌روونی و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی رێنمایی خووه‌ نه‌رێنییه‌كان چیین؟ خووه‌ نه‌رێنییه‌كان ئه‌و خووانه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌راسانكردنی كه‌سه‌كه‌، زۆرجار كه‌سه‌كه‌ راسته‌وخۆش هه‌ست به‌ خووه‌كانی ناكات به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌رییه‌وه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ فلانه‌ خووی هه‌یه‌، ئه‌م خووه‌ په‌سندكراو نییه‌. خووه‌كان زۆرن و جۆراوجۆرن، واته‌ هه‌ندێ خوو هه‌یه‌ جووڵه‌ییه‌، هه‌ندێ خوو هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ی ده‌نگێكه‌، هه‌ندێ خووش هه‌یه‌ تێكه‌ڵاوێكه‌ له‌ …

Read More »

تەڵەی مشک و چیرۆكێكی په‌ند ئامێز

و؛ ئاکۆ محمدامین مشک لە درزی دیوارەکەوە سەرێکی دەرهێنا تاکو بزانێت ئەم هەموو دەنگ و هەرایە بۆچیە، پیاوی خاوەن کێڵگە کە تازە لەشار گەڕابویەوە، لەگەڵ خۆیدا کارتۆنێکی هێنابوو، ژنەکەی بەخۆشحاڵیەوە خەریکی کردنەوەی کارتۆنەکە بوو، مشک لێوەکانی لێسایەوەو بەخۆی وت (خۆزگه‌ خواردنێکی باش دەبوو). بەڵام هەرکە کارتۆنەکەیان کردەوە، لەترسا هەموگیانی کەوتە لەرزین؛ چونکە خاوەنی کێڵگەکە تەڵە مشکێکی کڕی بوو. مشک بەخێرایی گەڕایەوە …

Read More »

بيست وانە کەدەبێت پێش تەمەنی ۳۰ ساڵی  فێریان ببیت

و؛ ئاکۆ محمدامین   هەریەک لە ئێمە دەبێت بۆ ژیانێکی باشتر و سەرکەوتنی زیاتر هونەرەکانی ژیان فێربین, هونەرەکانی ژیان توانا گەلێکن کە بەدرێژایی ژیان  بە دووبارە کردنەوەیان فێریان دەبین, کەسەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکانی ژیان ئامادە دەکات لەڕووی هێز, توانای دەروونی و کۆمەڵایەتی پەروەردەیان دەکات. بۆبەدەستهێنانی ئەم هونەرانە دەبێت بەدرێژایی ژیان پلە بە پلە  هەندێک وانە فێربین و بەکاریانبهێنین کە لە ئاراستەی سەرکەتندا …

Read More »

کاریگەریە نەرێنیەکانی درەنگ نوستن لەسەر ژیانمان

سامان سیوەیلی؛ ده‌روونناس درەنگ نوستن بەرگری جەستە کەمدەکاتەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکان، بەنەخۆشی شێرپەنجەشەوە، هەر بۆیە تێبینی دەکرێت جگە لە هەندێ هۆکاری تر بەڵام نەخۆشی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە چونکە خەوی شەوان لای زۆربەی خەڵکی کەمی کردووە، هەر بۆیە ئەوانەی شەوان درەنگ دەخەون و ئێشکدەگرن زیاتر و زووتر ئامادەییان هەیەبۆ توشبوون بە نەخۆشی، تەنانەت ئەوانەی شەونخونی …

Read More »

سەیرانكردن و باری دەروونی

سامان سیوه‌یلی/ ده‌رونناس لەوەرزی بەهاردا دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەگشتی، لەڕۆژانی پشوو و هەینییەكاندا ڕوو لەسەیرانگەكان دەكەن، چونکە سروشتی کوردستان بەجۆرێکە کە بەهاران و بۆ ماوەیەکی کورت  دەشت و دەر و سەیرانگەكان زۆر ئاڵوواڵا خۆیان نمایش دەكەن. یەكێك لەگرنگترین ئەو ڕێوشوێنانەی مرۆڤ دەبێت بیگرێتە بەر بۆ دابەزاندنی باڵانسی فشارە دەروونییەكان و كەمكردنەوە و ڕەواندنەوە خەم و مەینەتییەكانی ژیانی ڕۆژانەی، سەیرانكردنە. بەتایبەتی …

Read More »

زۆر سناپ چات و ئێفێکت بەکارهێنان مەترسی دەروونی دروست ده‌كات

ته‌نیا به‌دره‌دین/ پسپۆڕی ده‌روونی ‌رەنگە ئەو ناونیشانە بۆتان سەیر بێت، با روونی بكه‌ینه‌وه‌ چۆن کاریگەری خراپ لەسەر دەروون درووست دەکات؟ یەکەم/ بەشی زۆر ئەوانەی ئێفێکت لەوێنەکانیان دەدەن سیمای جوانتر دەبەخشنە رووخساریان لەواقیعیشدا وانیین، بۆیە ناچار ده‌بن زۆرترین ماكیاژ بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی نزیک بنەوە لەو وێنانه‌ی بۆخۆیان له‌رێگای سناپه‌وه‌ ده‌ستكاریان كردووه‌. بەمەش تووشی دڵه‌ڕاوكێ دەبن، كه‌ بۆچی وەک وێنەکان بەدیار ناکەون. …

Read More »