ده‌روونناسی گه‌شه‌پێدان

چۆن له‌ ژیانتدا داهێنان ده‌كه‌ی

و؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی له‌م بابه‌ته‌دا به‌هه‌ندێ ته‌كینك و رێگا ئاشنا ده‌بین كه‌ هاوكاریمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانماندا بتوانین داهێنان بكه‌ین، ژیان به‌بێ داهێنان كردن و چوونه‌وه‌ پێشه‌وه‌ خولانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌ك بازنه‌، به‌سه‌ر بردنی كاته‌كانه‌ به‌بێ به‌رهه‌م. ئه‌م چه‌ند رێگایه‌ هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داهێنان بكه‌ین: یه‌كه‌م/ به‌رگه‌ گرتن و هه‌ڵگرتنی ترسناكییه‌كان: پێویسته‌ تاك به‌رده‌وام ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا …

Read More »

چۆن فشاره‌كان له‌خۆت دوور ده‌خه‌یته‌وه‌

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی یه‌كێك له‌ ته‌كنیكه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌ فشاره‌كان بریتییه‌ له‌ ته‌كنیكی دوورخستنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت؟ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانین خۆمان له‌ فشاره‌كان دوورخه‌ینه‌وه‌‌، ئه‌مه‌ راستییه‌كه‌ ده‌بێ بیزانین، به‌ڵام پێویستی به‌ خۆ ئاماده‌كردن و پلانی پێشوه‌خته‌ هه‌یه‌، دواتر ئه‌و شتانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌رمان هه‌یه‌ رێكی بخه‌ین و له‌ بێسه‌رووبه‌ری دووربكه‌وینه‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ هه‌ندێ خاڵ ده‌خه‌ینه‌ڕوو: یه‌كه‌م/ …

Read More »

هێزی وشەكان

محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی بۆچی هەندێك كەس دەتوانن كاریگەرییان لەسەر رازیكردن و قەناعەت پێكردنی كەسانی بەرامبەر هه‌بێ‌؟ كەچی هه‌ندێك كەسی تر خەڵك گرنگی بە قسەكانییان نادەن و حەزناكەن گوێشی لێبگرن؟ هۆی چییە هەندێك كەس بەكەمترین هەوڵدان دەگەن بەئامانجەكانیان، پلە، پۆستی باڵا و كاری باش بەدەست دەهێن، كەچی هەندێك كەسی تر ناگەن بەو ئاستە بەرزە، هەرچەندە كەسێكی باشن، دەست …

Read More »

هونه‌ره‌كانی راكێشانی سه‌رنج و هه‌ستی به‌رامبه‌ر

هونه‌ره‌كانی راكێشانی سه‌رنج و هه‌ستی به‌رامبه‌ر محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی هه‌ندێك كه‌س وه‌ك موگناتيس وان خه‌ڵك بۆ لای خۆيان راده‌كێشن، هه‌ر كه‌سێك لێيان نزيك ببێته‌وه‌ هێنده‌ هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌كه‌ن به‌هۆي قسه‌خۆش و ره‌فتاره‌ جوانه‌كانيان، هه‌رگيز حه‌ز ناكه‌ن لێيان دوور بكه‌ونه‌وه‌. هه‌ر ته‌نها جارێك بيان بينن و چه‌ند قسه‌يه‌كيان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن حه‌ز ده‌كه‌ن ببن به‌هاورێيان. هه‌ندێك كه‌سيش هه‌ن …

Read More »

چۆن كەسایەتی بەرز و باش بۆ منداڵەكەت دروست دەكەی؟

محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی چۆن داهاتووی بەرز و پێشەنگ، بۆ منداڵەكەت دەستەبەر دەكەیت؟ كەسایەتی بەرز و پێشەنگ گرنگترین سەرمایەی تاكە، زۆر لە سەروەت و سامان، بڕوانامه‌ی بەرزی زانستی باشترە، چونكە ئەگەر كەسێك خاوەن كەسایەتیەكی بەرز و پێشەنگی نەبێت لە سود بەخشین و لە رۆَل بینین لەو پێگەی كۆمەڵایەتی هه‌یه‌تی ناتوانێ سوودمه‌ندبێت، ئەوكات سەروەت و سامانی زۆر و ئاستی …

Read More »

چۆن بارودۆخه‌ هه‌راسانكه‌ره‌كان له‌بیر بكه‌ین؟

و؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی راگرتنی بیركردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ تێیدا هه‌راسان بووی، به‌شێكه‌ له‌ چاره‌سه‌ری، هه‌روه‌ها به‌شێكه‌ له‌ دروستنه‌كردنی بارودۆخی ناخۆشتری دواتر، هه‌ر كاتێك به‌رده‌وام بووی له‌بیركردنه‌وه‌ له‌ بارودۆخه‌ هه‌راسانكه‌ره‌كه‌‌، ئه‌وا بۆ هه‌مان رووداو حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ بوه‌ستی، واز له‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌رتهات بهێنی‌، ته‌ركیز له‌سه‌ر ئێستات بكه‌،  هه‌موو هه‌ست و ئاگاییه‌كت له‌سه‌ر ئێستا كۆبكه‌وه‌، واز …

Read More »

گرنگی كات بۆ گۆڕانكاری له‌ ژیانی مرۆڤدا

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی له‌م بابه‌ته‌دا به‌ كورتی باس له‌ (گرنگی كات بۆ گۆڕانكاری له‌ ژیانی مرۆڤ، سووده‌كانی به‌ڕێوه‌بردنێكی باشی كات، بۆچى خه‌لك كاته‌كانيان به‌ فيرۆ ده‌ڕوات و هه‌ندێ له‌و خاڵانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ده‌سته‌به‌ر كردنی كات لای تاك) ده‌كه‌ین. گرنگی كات له‌ ژیانی مرۆڤدا: كات بریتییه‌ له‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ و هه‌موو ژیانی. ته‌مه‌ن دیاریكراوه‌، ناتوانرێ زیاد و كه‌مبكرێ. كات ناتوانرێ …

Read More »

كاریگه‌ری چیرۆك بۆ منداڵان

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی زۆر هۆكار هه‌ن كه‌به‌شدارن له‌به‌ره‌و پێشبردنی توانا ژیریی و زمانه‌وانییه‌كانی منداڵ، یه‌كێك له‌م هۆكار و ئامرازانه‌ بریتییه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك. ده‌بێ به‌خێوكاران ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێ كه‌ ته‌نیا گه‌وره‌بوون و پێگه‌ینی منداڵ له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ به‌س نییه‌، كه‌ بتوانن ئه‌و منداڵه‌ بۆ دوا رۆژ ئاماده‌ بكه‌ن، ته‌نیا خواردن پێدان و جلوبه‌رگ پۆشین نییه‌، كه‌ منداڵ پێویستی پێ …

Read More »

خاسیه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی چین؟

هێمن هەڵەبجەیی/ توێژەری دەروونی و موعید لە زانکۆی گەرمیان پاكی: پاكی‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئامانجت به‌ گه‌شیتن به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ئاره‌زوو جنسی نه‌بێت، حه‌ز نه‌بێت، چێژ و كات به‌سه‌ر بردن نه‌بێت. به‌ڵكو ئامانجت بۆ خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری بێت. بته‌وێت داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت فه‌راهه‌م بكه‌یت. به‌كورتی ئامانجت هاوسه‌رگیری بێت. ڕێزگرتن: به‌ واتای ئه‌وه‌ی‌ ڕێزی یه‌ك بگرن و سنووری یه‌كتر نه‌شكێنن، …

Read More »

چۆن ئامانجه‌كانمان به‌دی بهێنین؟

هێمن هه‌ڵه‌بجه‌یی/ توێژەر دەروونی و موعید لە زانکۆی گەرمیان پرسیارگه‌لێكی زۆر ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ ئامانج، چۆن ئامانج به‌دی بهێنین؟ بۆ ئامانجه‌كانمان به‌دی نایه‌ت؟ ئه‌مانه‌ و چه‌ندان پرسیاری دیكه‌، ڕه‌نگه‌ به‌ ته‌واوی وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت، بۆیه‌ من هه‌وڵده‌ده‌م له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك بكه‌م سه‌باره‌ت به‌ ئامانج: ڕوونی؛ واته‌ ده‌بێت ئامانج ڕوون و دیاری كراو بێت نه‌ك ئاڵۆز بێت، كه‌س …

Read More »