ده‌روونناسی گه‌شه‌پێدان

خاسیه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی چین؟

هێمن هەڵەبجەیی/ توێژەری دەروونی و موعید لە زانکۆی گەرمیان پاكی: پاكی‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئامانجت به‌ گه‌شیتن به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ئاره‌زوو جنسی نه‌بێت، حه‌ز نه‌بێت، چێژ و كات به‌سه‌ر بردن نه‌بێت. به‌ڵكو ئامانجت بۆ خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری بێت. بته‌وێت داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت فه‌راهه‌م بكه‌یت. به‌كورتی ئامانجت هاوسه‌رگیری بێت. ڕێزگرتن: به‌ واتای ئه‌وه‌ی‌ ڕێزی یه‌ك بگرن و سنووری یه‌كتر نه‌شكێنن، …

Read More »

چۆن ئامانجه‌كانمان به‌دی بهێنین؟

هێمن هه‌ڵه‌بجه‌یی/ توێژەر دەروونی و موعید لە زانکۆی گەرمیان پرسیارگه‌لێكی زۆر ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ ئامانج، چۆن ئامانج به‌دی بهێنین؟ بۆ ئامانجه‌كانمان به‌دی نایه‌ت؟ ئه‌مانه‌ و چه‌ندان پرسیاری دیكه‌، ڕه‌نگه‌ به‌ ته‌واوی وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت، بۆیه‌ من هه‌وڵده‌ده‌م له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك بكه‌م سه‌باره‌ت به‌ ئامانج: ڕوونی؛ واته‌ ده‌بێت ئامانج ڕوون و دیاری كراو بێت نه‌ك ئاڵۆز بێت، كه‌س …

Read More »

سوڕی خەو و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مخه‌وی

سامان سیوه‌یلی/ ده‌روونناس خەوی مرۆڤ لە دوو ماوەی سەرەکی پێکدێت، ماوەیەکیان خەونی تیادا نابینرێت و بە (ماوەی خەوی بێ خەون) دەیناسێنین، ئەم ماوەیە لەسەرەتای دەستپێکی نوستنەوە (٩٠) خولەک دەخایەنێت و بەچوار قۆناغدا تێدەپەڕێت، پاش (٩٠) خولەک ماوەی دووەمی خەو دەستپێدەکات کە بە (ماوەی خەوی خەوندار) دەیناسێنین، لە زانستی پزیشکیی خەودا بە ماوەی جوڵە خێرای هەردوو چاو ناسراوە، چونکە مرۆڤ لەم …

Read More »

چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌ رێگای پێكه‌نیه‌نه‌وه‌

محمد جووتیار؛ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی سوده ‌و كاریگه‌رییه‌كانی پێكه‌نین چین؟ بۆچی هه‌ندێ كه‌س كه‌مترین پیكه‌نینیان هه‌یه‌؟ بۆچی هه‌ندێ  كه‌س به‌بێ هیچ هۆیه‌ك به‌ به‌رده‌وام پێده‌كه‌نن؟ له‌ بارودۆخێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی ولاتان، پێكه‌نینی راسته‌قینه ‌و قووڵ پڕۆسه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و قورسه‌ به‌هۆی رۆچوون له‌ناو دنیای مادی، سه‌رقاڵ، قورسی و كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ژیانی رۆژانه‌وه‌. پێكه‌نین ئامرازێكی شادی هینه‌ر و مایه‌ی ئاسووده‌یی ده‌روونه‌، بۆیه‌ …

Read More »

ئامرازه‌كانی رێكخستنی ره‌فتار (كوژانه‌وه‌)

دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی یه‌كێكی تر له‌ ئامرازه‌كانی رێكخستنی ره‌فتار بریتییه‌ له‌ كوژانه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كه‌، له‌لای منداڵ ته‌نانه‌ت زۆرجار لای گه‌ورانیش ده‌توانین ئه‌م ئامرازه‌ به‌كاربهێنین. هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌كاربهێنێ وه‌ك دایكان و باوكان، به‌خێوكاران، په‌روه‌رده‌كاران، رێنماییكارانی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی له‌ قوتابخانه‌كان… هیتر. به‌ڵام پێویسته‌ هه‌ندێ زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌بێ، چونكه‌ زۆرجار كوژانه‌وه‌ی ره‌فتار دووسه‌ره‌یه‌، واته‌ هه‌م ده‌كرێت ره‌فتاره‌ نه‌خوازراوه‌كان له‌لای …

Read More »

ئاشتی لەگەڵ خۆدا

سامان سیوه‌یلی/ ده‌روونناس وشەی ئاشتی گەلێك مانا لە خۆدەگرێت، بەكارهێنانی ئەم وشەیە لە زۆرینەی حاڵەتەكاندا وابەستەی وشەی جەنگە، واتە لەكاتی بەرپابوونی جەنگ و ململانێی خوێناوی و شەڕوشۆڕەكاندا وشەی ئاشتی وەك خواستێك بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێیەكان زیاتر لەبرەودا دەبێت و دەبێتە وێردی سەر زمانی سیاسەتوانان و میدیاكان و چین و توێژەكانی كۆمەڵگە. كە دەڵێین ئاشتی واتە نەبوونی زەبروزەنگ و بەكارنەهێنانی …

Read More »

ئامرازه‌كانى رێكخستنى ره‌فتار (سزادان)

ئا؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی “هه‌ر چه‌نده‌ من له‌گه‌ڵ هيچ جۆره‌ سزايه‌كدا نيم بۆ منداڵان يان قوتابييانى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌يى، چونكه‌ وا ده‌زانم كاريگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ره‌فتار و لايه‌نى ده‌روونى تاك هه‌يه‌. به‌ڵام سزادان ئه‌مرى واقيعه‌ و له‌ زۆر شوێن به‌كاردێت، به‌و ساناييه‌ش ناتوانرێت بنبڕ بكرێت، بۆيه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌كاريش بێ هه‌ندێ چوارچێوه‌ و سنور هه‌يه‌ بۆى ديارى بكه‌ين، يان …

Read More »

ئامرازه‌كانی رێكخستنی ره‌فتار (پاداشتكردن)

ئا؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت تيشك بخه‌ينه‌ سه‌ر ئامرازێكی گرنگ له‌و ئامرازه‌ كاريگه‌رانه‌ى بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ و رێكخستنى ره‌فتارى مرۆڤ رۆڵى باشيان هه‌يه‌، ئه‌و ئامرازانه‌ بۆ پيشه‌ و ئه‌ركه‌كانى (مامۆستايه‌تى، توێژه‌رى، ڕێنماييكارى، به‌خێوكارى…) به‌ سوودن، ده‌كرێ ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ (منداڵه‌كان، قوتابييان، ڕێنماييخوازه‌كان…) بۆ توخكردنه‌وه‌ى ره‌فتاره‌ باشه‌كان و كاڵكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنى ره‌فتاره‌ نه‌رێنييه‌كان به‌كاربهێنن. ئه‌و ئامرازانه‌ له‌ هه‌ناوى تيۆره‌كانى ده‌روونناسى …

Read More »

گرفته‌كانی ئاخاوتن (هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كانی)

و؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی په‌يوه‌ندیكردن پڕۆسه‌يه‌كه‌ پێويستى به‌ ئامرازی (زمان، هێما، گۆڕانكارى جه‌سته‌يى، گۆڕانكارى ڕوخسار، جوڵه‌ى ده‌سته‌كان و هه‌ڵچوونه‌كان) هه‌يه‌، بۆ ئه‌وه‌ى تاكه‌كان له‌كاتى په‌یوه‌ندیكردن و كارلێكه‌كانيان بتوانن زانيارى و بيروبۆچوون و ئاره‌زووه‌كانيان ئاڵوگۆر بكه‌ن. ئه‌م كارلێككردنانه‌ پێويستى به‌ گه‌ينه‌ر (تاك)ـێكی باش هه‌يه‌، بۆ ئه‌وه‌ى زانيارييه‌كان به‌ شێوه‌يه‌كى دروست بگه‌ن. هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌ گه‌ياندنى زانياری و بيروبۆچوونه‌كان هيچ …

Read More »

سووده‌ ده‌روونی و فسیۆلۆژییه‌كانی به‌خشین

و؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت (لن تنالوا البر حتى تنفقوا مما تحبون)، یه‌كێك له‌ ماناكانی (البر) له‌ ڕووی زمانه‌وانییه‌وه‌ واته‌ (به‌خشین و چاكه‌كاری)، مانای گشتی ئایه‌ته‌كه‌ش واته‌ (ئێوه‌ هه‌رگیز ناگه‌نه‌ پله‌ چاكه‌كاری، تا ئه‌وه‌ی خۆشتان ده‌وێت نه‌یبه‌خشن). هه‌روه‌ها ئه‌بره‌هام لینكۆڵین سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت (مرۆڤ دوو ده‌ستی هه‌یه‌، ده‌ستێكی بۆ هاوكاری خۆیه‌تی، ده‌سته‌كه‌ی تریشی …

Read More »