نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان

دێمێنتە چیە؟

‎ میران ئاوات زوهدی/ دەرونناسی کلینیکی ‎‎وشەی دێمێنتە زیاد لە دوو سەد ساڵە وەک زاراوەیەک بەکاردێت کاتێک مرۆڤ دوچاری لاوازی هزری (کۆگنتیڤ) دەبێت. ئەم نەخۆشیە بەهۆی چەند نەخۆشیەکەوە سەر هەڵدەدات کە بە شێوازی جۆراوجۆر کار لە مێشک دەکەن، یەکێک لەوانە بیری مرۆڤە. ئەم نەخۆشیە بەجۆرێک کار لە بیری مرۆڤ دەکات کە مرۆڤ دوچاری کێشەیەکی زۆر دەکات لە کاروبارو ژیانی ڕۆژانەیدا، …

Read More »

نەخۆشی خەمۆكی چییە؟

محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی هەر یەك لە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەیدا تووشی چەندین ڕووداوی ناخۆش و نەخوازراو دەبین، ئەو ڕووداوە ناخۆشانەش كەم و زۆر كاریگەریان دەبێت لەسەرمان، هەندێ لەو ڕووداوانە بۆ ماوەیەیەكی زۆر لەبیرمان ناچنەوە، دەبنە بەشێك لە یادەوەرییەكانمان و ناتوانین بە ئاسانی لەبیر خۆمانی ببەینەوە، كاریگەریان لە سیما و رەفتارەكانمان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕەنگدانەوەیان دەبێت لەسەر بیركردنەوە، هەست، نەست، هەڵوێست …

Read More »

نەخۆشی خەمۆکی‌ و نیشانه‌كانی‌

د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر/ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان له‌م كورته‌ وتاره‌دا، باس له‌ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی‌ و نیشانه‌كانی‌ ده‌كه‌ین، تا ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌روونی‌ له‌مجۆره‌ت هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌ ڕێگه‌ی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕه‌وه‌. خه‌مۆكی‌: یەکێکە لەنەخۆشیە ده‌روونییه‌ باوەکان کە ڕیژەیەکی زۆر لەخەڵکی هەیانە. نەخۆشی خەمۆکی چەندین جۆری هەیە دەتوانین بیانکەین بە دوو بەشی سەرەکیەوە: • نەخۆشی خەمۆکی گەورە (Major Depressive …

Read More »

ترسی‌ کۆمەڵایەتی‌ چییە، چارەسەرییه‌کانى کامانەن؟

د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر (١) تێگەیشتن لە نەخۆشی ترسی کۆمەڵایەتی: توشبووان بە نەخۆشی دەروونی پێویستە بە تەواوی لە نەخۆشییەکەیان تێبگەن، پاشان دەستبکەن بە چاره‌سەرکردنی خۆیان، تێگەیشتنیش لەم نەخۆشییە کارێکی زۆر قورس و گران نییە، بەڵکو پێویستە بزانین: • نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چین، لە چ کات و ساتێکدا توشمان دەبێت؟ • هۆکارەکان چین، بۆ توشی ئێمە بووە؟ • چارەسەرییه‌کان چین، کامەیان کاریگەرترینە بۆ …

Read More »

كه‌سايه‌تى نه‌رگسى

و؛ دانا سه‌لام/ رێنماییكاری ده‌روونی دروستبوونى تێروانيه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ كه‌سايه‌تييه‌ له‌ ئه‌فسانه‌ يان چيڕۆكى شوانێكه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌م شوانه‌ رۆژێك له‌سه‌ر لێوارى ڕووبارێك وه‌ستاوه‌، وێنه‌ى خۆى له‌ ئاوى ڕووباره‌كه‌دا‌ بينیوه‌، به‌ وێنه‌ و له‌شولارى خۆى زۆر سه‌رسامبووه‌. له‌ بوارى ده‌روونى سوود له‌م ڕووداوه‌ وه‌رگيراوه‌، وه‌سفى جۆره‌ كه‌سايه‌تييه‌كى پێده‌كرێت كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ر و ناو كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌. كه‌واته‌ ده‌توانين بڵين نه‌رگسى واته‌ …

Read More »

خەمۆکی نمونەیی (Depression with atypical features)

میران ئاوات زوهدی/ ده‌روونناسی كلینیكی خەمۆکی نمونەیی جۆرێکی ترە لە خەمۆکی ڕاستەقینە، نیشانەکانی زۆر پێچەوانەی خەمۆکی ڕاستەقینەن. لەم جۆرە خەمۆکیەدا بێتاقەتی بە بەردەوام هەیە، جارجارە بەهۆی جەو گۆڕین و چوونە ناو خەڵک کەمێک باشتر دەبێت، ئه‌گەرنا کەسی توشبوو بەردەوام بێتاقەتە. لەم حاڵەتەدا دڵەڕاوکێ بەشێوازێکی بەرچاو دیار نیە بە کەسی توشبووەوە. بۆ ئەوەی دەستنیشانی ئەم جۆرە خەمۆکیە بکرێت بە پێی مانواڵی …

Read More »

خەمۆکی مێلانکولی Melancholic depression(3)

میران ئاوات زوهدی/ ده‌روونناسی كلینیكی ئه‌م جۆره‌ خه‌مۆكییه‌ جۆرێکی ترە لە خەمۆکی، سەر بە خەمۆکی ڕاستەقینەیە وەک لە بابەتی پێشودا باسم کرد. لەم حاڵەتەدا تەواوی تاقەت و حەز و ئارەزوەکانی تاک بۆ هیچ شتێک نامێنێت، قورسترین جۆری خەمۆکی ڕاستەقینەیە، دڵەڕاوکێیەکی زۆریشی لەگەڵ دایە. نیشانەیەکی بەرچاو لەم جۆرە خەمۆکیەدا ئەوەیە تاک لایەنی کەم دوو کاتژمێر لەکاتی ئاسایی خۆی خەبەری دەبێتەوە بەیانیان …

Read More »

جۆرەکانی خەمۆکی (خەمۆکی ڕاستەقینە) (2)

میران ئاوات زوهدی/ ده‌روونناسی كلینیكی خەمۆکی تەنها کار ناکاتە سەر خۆش گوزەرانی و گۆڕانکاری لە ڕەفتار و هەڵسەکەوتدا، بەڵکو ئەگەری خۆکوژی زۆر زیاد دەکات، کاتێک کەسی توشبو بە خەمۆکی چارەسەر وەرنەگرێت. به‌تایبه‌ت کەسانی بەساڵاچوو کە توشی خەمۆکی بون ئه‌گه‌ری روودانی كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان زۆره‌ وه‌ك ئیلتیهابات، نەخۆشی فیسیۆلۆژی، مردن بەهۆی خوێنپژانی مێشک، جەڵدەی دڵ. خەمۆکی درێژ خایەنی بێ چارەسەر یەکێکە لە …

Read More »

چۆن بزانین توشی خەمۆکی بوین؟ (1)

میران ئاوات زوهدی/ كلینیكه‌ڵ سایكۆلۆلۆژی هیچ مرۆڤێک نییە بەردەوام و هەموو کات دڵخۆش بێت. سروشت میکانیزمێکی تایبەتی خۆی هەیە تاکو لەم دنیایەدا بتوانێت ژیان بە بونەوەرەکان بدات. گەر سەرنج بدەیت شەو تاریکیمان هه‌یه‌، لەبەرامبەردا ڕۆژ و ڕوناکیمان هەیە، سەرما هەیە لە بەرامبەردا گەرما هەیە هەمووشیان بۆ ژیان پێویستن، لەهەمان کاتدا تا گەرما نەبینین تام و چیژ لە سەرما نابینین، ئه‌گەر …

Read More »

سوتانی دەروونی

میران ئاوات زوهدی/ دەروونناسی کلینیکی. هیلاکی، کەمی خەو و ئاستێکی کەم لە سترێس هەرچەندە ناخۆشە بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی کە بە سوتانی دەروونی لە قەڵەم بدەین. سوتانی دەروونی زۆر لەو کێشە کەمانە گەورەتر و جدیترە. سوتانی دەروونی زۆر جیاواز ترە لە بێتاقەتی یان خەمۆکی. سوتانی دەروونی واتە مێشک دەوەستێت و کارناکات وەک پێویست بۆ نمونە توانای هزر و بیرکردنەوە و …

Read More »