نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان

ناهاوسەنگی مەزاج

میران ئاوات زوهدی/ ده‌روونناسی كلینیكی ئەم جۆرە نەخۆشیە مەینەتی و ئازار چەشتنێکی زۆر دەگەیەنێت بۆ کەسی توشبوو، کاریگەری زۆریش دەکاتە سەر ده‌روربه‌ره‌كه‌ی، بە هۆی ئەوەی کەسەی توشبوو زۆر زو زو گۆڕانکاری لە مەزاجیدا رودەدات، واتە تاوێک دڵخۆش و گەشبینە، تاوێک رەشبین و دڵیناخۆشە، بە چاوێکی نزم و بێبایەخەوە دەڕوانێتە خۆی و دەوروبەری. بەهۆی ئەم رەفتارەشیەوە کەسانی ده‌وروبه‌ری بێزار و هیلاک …

Read More »

سایكۆلۆژیای توندوتیژی

سامان سيوه‌یلی/ ده‌روونناس ئەگەر بەخێرایی ئاوڕێك لەمێژووی مرۆڤایەتی بدەینەوە مەحاڵە ساتەوەختێك لەژیانی مرۆڤایەتیدا بدۆزینەوە كە تیایدا توندوتیژی بەكارنەهێنرابێت، مێژوو پێمان دەڵێت لەپێش پێنج هەزار ساڵەوە هەتاكو ئەم ساتەوەختەمان پتر لە پێنج هەزار جەنگ و كۆدەتا و شۆڕش و ڕاپەڕینی گەلان و شەڕی ناوخۆی وڵاتان و ململانێی خوێناوی ڕوویانداوە، سیناریست و دەرهێنەر و ئەكتەرەكانی ئەم جەنگ و ململانێ خوێناویانە ئەو بوونەوەرانەن …

Read More »

شڵه‌ژانی دڵه‌ڕاوكێ

دانا سه‌لام كه‌ريم؛ رێنماییكاری ده‌روونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بنه‌ماى زۆربه‌ى نه‌خۆشيیه‌ ده‌روونيه‌كانن ياخود ده‌توانين به‌ هۆكارێك دايبنێين كه‌له‌ دواوه‌ى  زۆربه‌ى نه‌خۆشيیه‌ ده‌روونیيه‌كان بونيیان هه‌يه‌، دڵه‌ڕاوكێ وه‌كو شله‌ژانێكى ده‌روونى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ شڵه‌ژانه‌كانى (وه‌سواسى، تۆقين، ته‌نگه‌ژه‌ى پاش زه‌برى ده‌روونى) بوونى هه‌بێت يان به‌ده‌ربكه‌وێت ئه‌مانه‌ به‌ شله‌ژانه‌كانى دڵه‌ڕاوكێ (Anxiety Disorder) ناو ده‌بردرێن، به‌ڵام پێويسته‌ ترس له‌ دڵه‌ڕاوكێ جيا بكرێته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ ترس سه‌رچاوه‌كه‌ى …

Read More »

تا ئێستا زانیوتە نەخۆشی ئەنۆركسیا (Anorexia) چییە؟

زانا جبار/ ده‌روونناس لە زانستی خۆراكیدا (ئەنۆركسیا) تێكچونێكی دەروونی خۆراكییە، ڕوبەڕوی هەندێ كەس دەبێتەوە، بەجۆرێك كەسەكە ئارەزویەكی لە ڕادەبەدەری هەیە بۆ دابەزاندنی كێشی. كێشی دادەبەزێنێت زیاد لە ئاستی هۆی، ئه‌م كاریگەریەكی خراپی تەندروستی بۆ لەش و لاری دروست دەكات .بەردەوام خۆی بە قەڵەو دەبینێت هەرچەندەكێشی خۆیشی بۆ خوار ئاسایی دادەبەزێنێت، بەڵام هەر بڕوای وایە كە كێشی زیادە. ئەم نەخۆشییە لە …

Read More »

خه‌مۆكی و جۆره‌كانی

دانا سه‌لام كه‌ریم/ ڕێنماییكاری ده‌روونی شتێكی ئاسايیيه‌ مرۆڤ زۆرجار له‌ژيانیدا هه‌ست به‌ غه‌مبارى و ناڕه‌حه‌تى بكات، كاتێك ڕووبه‌رووى (مردنى كه‌سێكى نزيكى، سه‌فر كردنى خۆشه‌ويستێكى، هه‌ره‌سهێنان له‌كار)‌ ببێته‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ غه‌مبارييه‌ پێى ناووترێت نه‌خۆشى خه‌مۆكى، چونكه‌ نه‌خۆشى خه‌مۆكى جيايه‌ له‌گه‌ڵ غه‌مباريه‌كى سروشتى، ده‌توانين نه‌خۆشى خه‌مۆكى به‌و كه‌سه‌ بلێين (كه ‌به‌رده‌وام له‌ بارێكى نائاسووده‌يى ده‌روونیدايه‌، وا هه‌ستده‌كات ژيان هيچ خۆشيیه‌كى تێدا نه‌ماوه‌، …

Read More »

دڵه‌ڕاوكێ چییە؟

شیلانه‌ زیاد/ ڕێنماییكاری ده‌روونی دڵه‌ڕاوكێ حاڵەتێکی دەروونییە،  تیایدا تاک هەست بە نیگەرانی یان ترسێک دەکات، كه‌ سەرچاوەکەى ديار بێـت یان ناديار و كۆمه‌ڵێك نيشانەى جەستەى و فسيۆلۆژى لێ بەديار دەكەوێت. دڵه‌ڕاوكێ لە ژياندا دياردەيەكى ئاسايیه ئه‌گه‌ر له‌ سنوور ده‌رنه‌چێ، مرۆڤ به‌رده‌وام لە كاتى سەفرکردن، دەنگی بەرز، تاقیكردنەوه، خانوو كرين، خوازبێنى هاوسەرى و دەركردنى مۆڵەتى شوفێرى نیشانه‌كانی لێ به‌دیار ده‌كه‌وێت، واته‌ …

Read More »

خه‌مۆكی چییه‌؟

خه‌مۆكی Depression چییه‌؟ ئاماده‌كردنی؛ شیلانه‌ زیاد/ ڕێنماییكاری ده‌روونی حاڵه‌ت یان نه‌خۆشيەكى دەروونيه كە تێدا حاڵەتی دڵتەنگی و خەمبارى زاڵ دەبێت بەسەر مەزاجی کەسەكه‌ و چەندين دياردە و نيشانەی لەگەڵە، کە کاریگەری هه‌یه‌ لەسەر لايەنی (ڕەفتار، بيركردنەوە، کاروچالاكى، پەيوەندى كۆمەڵايەتی و لايەنى فسیۆڵۆژی )، ئه‌مانه‌ گۆڕانكارى بەرچاو لەسەر کەسەکە دروست ده‌كه‌ن و تاک دەخه‌نه‌ حاڵەتێكى نائاسايیەوه. ڕێژەى توشبوونیش لە ته‌مه‌نی هەرزەكاریدا …

Read More »

نه‌خۆشى وه‌سواسى

  نووسينى: دانا سه‌لام كه‌ریم ڕێنماییكاری ده‌روونی نه‌خۆشى وه‌سواسى: بريتييه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵدانێكى ده‌روونى، خۆى له‌ بير، بۆچون، وێنه‌ ده‌بينێته‌وه‌ و دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ هزرى تاكدا، تاك ده‌زانێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و شتانه‌ى  ده‌يكات خۆدى خۆيه‌تى و كردارێكى ناپه‌سند و نامه‌نتقيه‌، به‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ ئه‌م كردارانه‌ش‌ به‌ شێوه‌يه‌كى زۆر هه‌راسان ده‌بێت. شڵه‌ژانى وه‌سواسى يان نه‌خۆشى وه‌سواسى ده‌بێت دوو جۆرى سه‌ره‌كى: جۆرى يه‌كه‌م: بريتیيه‌ …

Read More »